حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان | |
سەرکردە | عوسمانی حاجی مارف |
دامەزران | ٢٠٠٨ |
پێگەی سەرەکی | سلێمانی |
ھەواڵنامە | ئۆکتۆبەر |
ئایدۆلۆجیا | مارکسیزم، کۆمۆنیزمی کرێکاری |
پەیوەندی نێودەوڵەتی | حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، حیزبی حکمەتیستی ئێران |
دروشم | ئازادى، یەکسانی، حکوومەتی کرێکاری |
ماڵپەڕ | hkkurdistan.org |
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، حیزبێکی مارکسیستی ھەرێمی کوردستانە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە. لە سەرەتای دەمەزراندنییەوە بە شێوازی نھێنی کاری خۆی کردوە. پاش خۆپیشاندانەکانی ٢٠١١ لە لایەن حکوومەتی ھەرێمەوە مۆڵەتی فەرمی پێدراوە، بەڵام تا ئێستا بوودجەی حیزبی ئەو حووکمەتەی ڕەتکردووەتەوە.
مێژووی حیزب
[دەستکاری]ساڵی ١٩٩٣ پێنج ڕێکخراوی چەپ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقیان پێکھێنا. لە کۆنگرەی ٤ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا بڕیار درا کە رێکخراوی کوردستانی حیزبەکە لە رێکخراوێکی سەربەخۆیی خۆیدا خۆی ڕێکبخات.[١] لە ساڵێ ٢٠٠٨ کۆنگرەی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئەنجام درا و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردران. پاشان لە پلینۆمی یەکەمدا عوسمانی حاجی مارف وەکو سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردرا.
تا ئێستا ٣ کۆنگرەی بەستووە. کۆنگرەی سێیەمی بە جۆرێکی کراوە بەسترا و لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە پەخشکرا. ئەمەش لە میدیای کوردیدا دەنگی دایەوە، کە ئەم کۆنگرەیە بە شێوازێکی نوێ لە شێوازی کاری سیاسی لە کوردستان ئەنجامدرا.[٢]
چالاکی
[دەستکاری]بارەگای فەرمی لە شاری سلێمانییە. بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر مانگی ٢ جار دەردەچێت. ڕادیۆی پێشەنگ ڕادیۆی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانە لە پارێزگای سلێمانی.
لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ٢٠١١ شارەکانی کوردستان، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری رۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکان.[ژێدەر پێویستە]
ڕابەرایەتی لە ئێستادا
[دەستکاری]- سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی: عوسمانی حاجی مارف
- ئەندامانی مەکتەب سیاسی: نهوزاد بابان، حوسێن ساڵح، بههار مونزیر، خهسرهوسایه، شوکاک عبدالستار، جهمال موحسن [٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئابی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە. ٢٠ی ئابی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.