عوسمانی حاجی مارف
ڕواڵەت
عوسمانی حاجی مارف | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٥٤ |
| نەتەوە | کورد |
| ناوەکانی تر | ئەمجەد غەفور |
| پەروەردە | ماستەر لە یاسا |
| حیزبی سیاسی | حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان |
| وێبگە | پەیجی فێیسبووک |
عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە و یەکێکە لە کەسایەتیە ناسراوەکانی بزوتنەوەی چەپ لە کوردستان و عێراقدا.[١]
ساڵی ١٩٥٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەو شارە تەواو کردوەو و دوایی بۆ خۆندن چۆتە شاری بەغدا. لەوێ تێکەڵاوی سیاسەت بوە و یەکێک بوە لە دامێزرەنەرانی رێکخراوی یەکێتی تێکۆشانی کارگەران. یەکێک بووە لەو سێ کادرە "موئەیەد ئەحمەد، ئەمجەد غەفور، نادر عەبدولحەمید"، کە رێکخراوی رەوتی کۆمۆنیستیان لەھاوینی ١٩٨٤ دروستکردووە. یەکێک بووە لەو ١٠ کادرانەی بزووتنەوەی چەپ لە١٩٩٣دا "حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق"یان راگەیاندووەو یەکەم سکرتێری ئەو حزبە بوە.
پاش دروستبونی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆتە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ئەو حزبە.[٢]
نووسراوەکان
[دەستکاری]ژێدەر
[دەستکاری]- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.