خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران | |||
---|---|---|---|
بەشێک لە دواھاتەکانی کوژرانی ژینا ئەمینی | |||
خۆپیشاندانەکان لە تاران | |||
ڕۆژ | ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ – چەند مانگ دواتر | ||
شوێن |
| ||
هۆکار | کوژرانی ژینا ئەمینی | ||
ئامانج | ڕووخانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، بنیادنانی دیموکراسی لە ئێران، لاچوونی حیجابی زۆرەملێ، پێداچوونەوە بۆ دۆسیەی ژینا ئەمینی | ||
میتۆد | خۆپیشاندان، کۆبوونەوە، مانگرتن | ||
ئەنجام | بەردەوامە | ||
بەشداری حیزبەکان | |||
| |||
کەسە دیارەکان | |||
| |||
زیانە گیانییەکان | |||
ئامارەکان ھەتا ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ |
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران کە ھەروەھا بە شۆڕشی ژینا[٨] ناسراوە، زنجیرەیەک لە خۆپیشاندانە ناڕەزایییەکانە کە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گرتووەتەوە. ئەم خۆپیشاندانانە لەدوای کوژرانی ژینا ئەمینی ڕوویداوە کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان لەلایەن پۆلیسەوە گیانی لەدەستدا. ئەو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران بەبۆنەی باش نەبەستنی حیجاب لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی تارانەوە دەستبەسەر کرا.[٩]
بەپێی چالاکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ھەتا ڕێکەوتی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣[نوێکردنەوە]، لانیکەم ٥١٧ کەس[١٠] لە ئەنجامی دەستێوەردانی حکوومەت لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، کە تەقەی ڕاستەوخۆشی تێدایە.[١١][١٢][١٣] ئەو ناڕەزاییانە بە کوشندەترین خۆپیشاندانەکان لەدوای خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ناسراوە کە بووە ھۆی کوژرانی زیاتر لە ١٥٠٠ کەس.[١٤]
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، عەلی خامنەیی ئەو نائارامییە بەربڵاوانەی نەک ھەر بە «ئاژاوەگێڕی» بەڵکوو بە «شەرێکی تێکەڵاو» کە دەستی دەوڵەتانی بیانی و دژبەرانی دەرەوەی وڵاتی تێدایە ناساند.[١٥][١٦][١٧] ژنان، بە خوێندکارانی قوتابخانەشەوە، ڕۆڵێکی سەرەکییان لە خۆپیشاندانەکاندا گێڕاوە. ناڕەزایەتییەکان بێجگە لە داواکردنی زیادکردنی مافەکانی ژنان، خوازیاری ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بوون، ئەمەش ئەو خۆپیشاندانە لە بزووتنەوە ناڕەزایییە گەورەکانی پێشوو لە ئێران جیادەکاتەوە کە ئامانجیان لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان یان بوارە ئابوورییەکان بوو.[١٨] وەڵامی حکوومەت بۆ خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان شەرمەزار کرا.
کاتھێڵ[دەستکاری]
کوژراوەکان[دەستکاری]
سەرتاسەری ئێران[دەستکاری]

ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوول، پارێزگاری کوردستان، ئیسماعیل زارعی کووشا سێ کوژراوی یەکەمی لە خۆپیشاندانەکاندا پشتڕاست کردەوە، و ڕایگەیاند کە لەلایەن ھێزە ئەمینییەکانەوە نەکوژراون.[١٩] ھەتا ٢٦ی ئەیلوول، ژماردنی لێدوانی فەرمیی دەسەڵاتداران لانیکەم ١٣ کوژراویان تۆمارکردووە، لە کاتێکدا ھەواڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی ژێر دەستی حکوومەت ئاماژەیان بەوە کردووە کە لانیکەم ٤١ کەس کوژراون، کە خۆپیشاندەران و پۆلیس لەخۆدەگرێت.[٢٠] ھەتا ٢٥ی ئەیلوول، پێنج ئەندامی بەسیج لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژران.[٢١] ھەتا ٢٦ی تشرینی یەکەم، کاتێک ئەفسەرێکی سپای پاسداران لە مەلایێر کوژرا، ژمارەی کوژراوانی ھێزە ئەمنییەکان گەیشتە ٣٣ کەس. بەپێی ئاماری ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ئێران، ھەتا ١٧ی تشرینی یەکەم، لانیکەم ٢١٥ کەس کوژراون، لەوانەش ژن و لانیکەم ٢٧یان[٢٢] منداڵ بوون.[٢٣][٢٤] بەڵگەنامەی مردن کە لەلایەن ئەو ڕێکخراوە دەیسەلمێنێ کە زۆریەک لەوانە بەپێی تەقەی ڕاستەقینە گیانیان لەدەستداوە. بەڵام ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ئۆسلۆ ڕایگەیاند کە بەھۆی پچڕانی ئینتەرنێت، بڵاوکردنەوەی ئاماری وردتر و نوێتر ئەستەمە.[١٢] بەپێی ئاماری کۆمەڵەی چالاکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ھەتا ١٤ی تشرینی یەکەم، لانیکەم ٢٣٣ خۆپیشاندەر بەدەستی ھێزەکانی ڕژێم کوژراون کە ئەم ژمارەیە ٣٢ منداڵ دەگرێتەوە.[٢٥] جگە لە ژینا ئەمینی، مردنی چەند کچێکی خۆپیشاندەر لەلایەن میدیاکانەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان باسیان لێکراوە، لەوانە نیکا شاکەرەمی، حەدیس نەجەفی و سارینا ئیسماعیلزادە.[٢٦] بەوتەی بنەماڵەی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان، دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئێران بە گوشار خستنە سەر بنەماڵەی قوربانییەکان و بە ھەندێک ڕاپۆرتی نادروست وەکوو خۆکوژی یان ڕووداوی ھاتوچۆ، کوشتنی خۆپیشاندەرانیان پەردەپۆش کردووە.[٢٧][٢٨]
ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ میدیا حکوومەتییەکان بە درۆ ھەوڵیان داوە کە بانگەشەی ئەوە بکەن کە چەند خۆپیشاندەرێکی کوژراو لە ڕاستیدا میلیشیاکانی بەسیجی دڵسۆز بوون کە لەلایەن ئاژاوەگێڕانەوە کوژراون و گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەکانیان و ھەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە کە ئەگەر ھاوکارییان نەکەن.[٢٩]
پارێزگا | کوژراوەکان |
---|---|
سیستان و بەلۆچستان | ١٣١ |
تاران | ٥٦ |
ئازەربایجانی ڕۆژاوا | ٥٤ |
کوردستان | ٥٣ |
مازەندەران | ٣٩ |
گێڵان | ٢٥ |
کرماشان | ٢٤ |
ئەلبورز | ٢٤ |
ئەسفەھان | ١٤ |
خووزستان | ١٢ |
فارس | ١٢ |
خۆراسانی ڕەزەوی | ٧ |
ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات | ٤ |
زەنگان | ٣ |
لوڕستان | ٣ |
مەرکەزی | ٣ |
قەزوین | ٣ |
ھەمەدان | ٢ |
کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد | ٢ |
ئەردەوێڵ | ٢ |
ئیلام | ٢ |
بووشێھر | ٢ |
ھورمزگان | ٢ |
سمنان | ١ |
گوڵستان | ١ |
سەرجەم | ٤٨١ |
سەدان ژن لەلایەن حکوومەتەوە دەستبەسەر کران و لێیان درا. دەسەڵاتداران بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی درۆ لە خۆپیشاندەرە دەستبەرکراوەکان، ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپیان بەکارھێنا.[١١][٣١][٣٢][٣٣] ھەتا ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢[نوێکردنەوە]، بەپێی ھەواڵی حکوومەتیی ئێران زیاتر لە ھەزار کەس دەستبەسەر کراون. بەپێی ئاماری لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان، لانیکەم چل ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون.[٣٤] سەرچاوە نادیارەکان کە لەلایەن سی بی ئێس نیووزەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕایانگەیاندووە کە زۆرێک لە خۆپیشاندەران بەھۆی ترسێکی گونجاو لە زیندانیکردن، ڕەتیدەکەنەوە کە داوای ھاوکاریی پزیشکی بکەن.[٣٥]
کوردستان[دەستکاری]
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ھەنگاو،[٣٦] [٣٧] [٣٨] [٣٩] لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە (١٦ی ئەیلوول) ھەتا ٨ی کانوونی یەکەم کوژراوە کوردەکان ئەم کەسانە بوون:
شار | ژمارەی کوژراوەکان | ناوی کوژراوەکان |
---|---|---|
سنە | ٢٠ | ١-داریوش عەلیزادە ٢-پەیمان مینبەری ٣-محەممەد ئەمینی ٤-یەحیا ڕەحیمی ٥-عەزیز مورادی ٦-ڕامین فاتیحی ٧-محەممەد شەریعەتی (خەڵکی موژژ) ٨-کەیوان دەروێشی ٩-محەممەد لووتفوڵڵاھی ١٠-سارینا ساعیدی† ١١-ئیبراھیم میرزایی (خەڵکی دێولان) ١٢-موعمن زەندکەریمی† ١٣-حەمید گوڵی ١٤-زانیاری ئەڵڵامواردی ١٥-عیسا بیگلەری (خەڵکی سەوڵاوا) ١٦-شاھۆ بەھمەنی ١٧-ئارام حەبیبی ١٨-ئومێد حوسێنی ١٩-فەرھاد خەسرەوەی (خەڵکی کرماشان) ٢٠-حەسەن عەبدپەنا |
بۆکان | ١٧ | ١-کەماڵ فەقیھی ٢-سامان قادر بەیگی ٣-سالار موجاور ٤-ئەسعەد ڕەحیمی ٥-محەممەد حەسەن زادە ٦-ھەژار مام خەسرەوەی ٧-ئەمجەد عینایەتی ٨-ھیوا جان جان ٩-میلاد مەعرووفی ١٠-موستەفا شەعبنی ١١-شەھریار محەممەدی ١٢-سولێمان شوکری ١٣-غەفوور مەولوودی ١٤-سەعدی شاھروخی فەر ١٥-ھێمن ئەمان ١٦-ئیبراھیم شەریفپوور ١٧-ئاوات قادر پوور |
مەهاباد | ١٥ | ١-ئیسماعیل مەولوودی ٢-کوبرا شێخ سەقا ٣-زانیار ئەبووبەکری ٤-شاھۆ خزری ٥-فریشتە ئەحمەدی (خەڵکی سەردەشت) ٦-مەسعوود ئەحمەزادە ٧-فایەقی مام قادری ٨-ئازاد حەسەن پوور ٩-محەممەد ئەحمەدی گاگش ١٠-سەید کەماڵ ئەحمەدپوری ١١-مێھران ڕەحیمی ١٢-ڕێباز ساڵحی وەند ١٣-شەماڵ خەدیری وەند ١٤-شۆڕش نیکنام ١٥-فەرزین مەعرووفی |
کرماشان | ٨ | ١-مینوو مەجیدی (خەڵکی قەسری شیرین) ٢-ڕەزا شەھپەرنیا ٣-ئەمیر حوسێن بەساتی† ٤-ئارمین سەیادی† ٥-سینا نادری ٦-ڕامین کەرەمی (خەڵکی سەرپێڵی زەھاو) ٧-کورش پاژخ (خەڵکی شاباد) ٨-ئەردەڵان قاسمی (خەڵکی گیەڵان) |
جوانڕۆ | ٧ | ١-عیرفان کاکایی، ٢-بەھالدین وەیسی ٣-جەوھەر فەتحی ٤-ئیسماعیل گوڵ عەنبەر ٥-تەحسین میری ٦-جەماڵ ئەعزەمی ٧-مەسعود تەیمووری |
پیرانشار | ٧ | ١-زەکەریا خەیاڵ† ٢-سەمەد بەرگی نیا ٣-کۆمار دەرئۆفتادە† ٤-ئەمیر فەراسەتی شاد ٥-جەلال قوربانی ٦-تاھر عەزیزی ٧-کاروان قادر شوکری |
شنۆ | ٥ | ١-ئەمین مەعرەفەت† ٢-میلاد حەقیقی ٣-سەدرەلەدین لیتانی ٤-عەبدولسەلام قادر گڵوان ٥-سامان قادر پوور |
ورمێ | ٥ | ١-فەرجاد دەرویشی ٢-عەبدووڵڵا محەمەدپوور† ٣-دانش ڕەھنما ٤-نیما شەفیق دووست (خەڵکی سەڵماس) ٥-نەسیم سەدیقی (خەڵکی سایین قەڵا) |
شائاباد | ٤ | ١-سەعید محەممەدی ٢-ئەمیر فوولادی† ٣-ئیمان محەممەدی ٤-عەلیڕەزا کەریمی |
دیواندەرە | ٤ | ١-فواد قەدیمی ٢-موحسێن محەممەدی ٣-فواد سواری ٤-حەبیبوڵڵا فەتحی |
سەقز | ٤ | ١-فەرەیدون محەموودی ٢-ئیسماعیل دزوار ٣-دانیال پابەندی ٤-عەبدولڕەحمان بەختیاری |
بانە | ٤ | ١-موتەڵب سەعید پیرۆ ٢-فەرەیدون فەرەجی (خەڵکی سەقز) ٣-داستان ڕەسوڵ محەممەد ئاقا (خەڵکی باشووری کوردستان) ٤-ئاسۆ قادری (خەڵکی ڕەبەت) |
سونقوڕ | ٣ | ١-عەلی ڕەزا فەتحی ٢-ڕۆزبێ خادمیان ٣-محەممەد زارعی |
مەریوان | ٣ | ١-موختار ئەحمەدی ٢-نەسرین قادری ٣-جەبار فەرقی زادە |
کامیاران | ٣ | ١-فواد محەممەدی ٢-برھان کەرەمی ٣-ڕەزا کازمی |
ئیلام | ٢ | ١-موحسێن قەیسەری ٢-محەممەد عەبدوڵڵاھی |
قۆچان | ٢ | ١-عەلی موزەفەری سالانقوچ† ٢-مەھدی بەبرنەژاد |
کەنگەوەر | ٢ | ١-عیرفان خەزائی ٢-ئیحسان قاسمی فەر |
دێولان | ٢ | ١-ڕەزا لوتفی ٢-موحسێن نیازی |
تازاوای سەلاس | ١ | ١-ئارین موریدی |
قەسری شیرین | ١ | ١-ئەفشین ئاشام |
قوروە | ١ | ١-نگین عەبدولمەلەکی |
تیکاب | ١ | ١-سامان محەممەدی |
سەحنە | ١ | ١-سپێھر ئەعزەمی |
سەرجەم | ١٢٢ |
† = منداڵ (لە کاتی کوژراندا تەمەنی کەمتر لە ١٩ ساڵ بووە)
ھەروەھا «داستان ڕەسووڵ محەممەد ئاقا» خەڵکی ھەرێمی کوردستان، کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی «موتەلیب سەعیدبیرۆ» چووبووە بانە، ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەم بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزی سەرسنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.
لە کولتووردا[دەستکاری]
مۆسیقا[دەستکاری]
شاھین نەجەفی لە ٢٥ی ئەیلوول، گۆرانییەکی بەناوی «ھەشتادیا»[٤٠] (منداڵانی دەیەی ھەشتا) بڵاوکردەوە. شێروین حاجیپوور گۆرانیی بەرایێی وەک کلیپێک بڵاوکردەوە کە لە چەندین پلاتفۆرمدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و بە ملیۆنان بینەری پەیدا کرد. حاجیپوور چەند ڕۆژێک دواتر لە ٢٩ی ئەیلوولدا دەستبەسەر کرا و دوای سڕینەوەی ڤیدیۆی گۆرانییەکەی، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا. چەندین تۆڕی ڕاگەیاندن ئەو گۆرانییەیان وەکوو «سروودی خۆپیشاندانەکان» ناو بردووە.[٤١] ئێبی، ناسر ڕەزازی، شاھین نەجەفی و پێدرام شەھلایی گۆرانییەکیان بەناوی «وەرە مەیدان» بەزمانی کوردی، بەمەبەستی پاڵپشتیی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە.[٤٢][٤٣]
وەرزش[دەستکاری]
یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەری سێنیگال لە ٢٧ی ئەیلوول، جلی ڕەشی بێ نیشانەیان لەبەر کرد. بەوەیکە ھەندێک لە ئەندامانی یانەکە لە تویتێکدا ھاوسۆزیی خۆیان لەگەڵ خۆپیشاندەران ڕاگەیاندبوو، ئەو جلانە بەشێوەیەکی بەرفراوان وەکوو نیشاندانی زیاتری ھاوسۆزی لەگەڵ خۆپیشاندەران لێکدرایەوە.[٤٤][٤٥] بەپێی زانیاریی ئێران ئینتەرنەشناڵ، لەدوای دەستبەسەرکردنی کاپیتانی خانەنشین حوسێن ماھینی، بەشێک لە ئەندامانی یانەی پێرسپۆلیس لە یارییەکدا قۆڵبەستی ڕەشیان لەبەرکرد و بەھۆیەوە دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بانگھێشت کران.[٤٦] لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ھاندەرانی یانەی بۆروسیا دۆرتموند ھەندێک پۆستەر و وێنەیان بۆ پاڵپشتیکردن لە سارینا ئیسماعیلزادە و ژنانی ئێران نیشاندا.[٤٧][٤٨][٤٩]
لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢، پاڵەوانێتیی شاخەوانیی ئاسیا کە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم لە سێئول بەڕێوەچوو، شاخەوانێکی ئێرانی بەناوی ئێلناز ڕێکابی بەھۆی ئەوەی بەبێ حیجاب پێشبڕکێی کرد سەرنجی وڵاتانی نێونەتەوەیی بردە لای خۆی. ئەو دواتر گەڕایەوە تاران و لە فڕۆکەخانەی تاران لەلایەن جەماوەرێکی زۆری چەپڵە لێدەرەوە وەک پاڵەوان پێشوازی لێکرا. ڕێکابی ڕایگەیاندووە کە ئەو کارە مەبەست لێی ڕەمزی نەبووە و بە ئاشکرا ئیدیعای کردووە کە پەلە بووە و بە هەڵە باڵاپۆشەکەی کەوتووەتە خوارەوە. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان ڕایانگەیاند کە ڕێکابی بە زۆرەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ناچار کراوە وابڵێت. ھەتا ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢[نوێکردنەوە]، بەوتەی بی بی سی و فەڕەنسا ٢٤ ڕێکابی لەژێر دەستبەسەرکردنی ماڵەوە بووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند کە ڕێکابی لە ماڵەکەی خۆی بووە چۆنکە پێویستی بە پشوودان بووە.[٥٠][٥١]
دروشمەکان[دەستکاری]
ئەم دروشمانەی کە بە زمانە جۆراوجۆرەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەکارھاتوون لە خوارەوە ڕیزبەندی کراون:[ئ]
دروشمە کوردییەکان
- ژن، ژیان، ئازادی[٥٢]
- شەھید نامرێ[٥٣][٥٤]
- سەقز بە تەنیا نییە، سنە پشتیوانییە[٣٢]
- حکوومەتی سێدارە، بڕۆ دەرێ لەم شارە
- کوشتن لەسەر ڕووسەری، تا بۆ کەی قوڕبەسەری[٣٢]
- ئێمە ڕۆڵەی پێشەواین، بۆ کوردستان گیانفیداین[٥٥]
- ئێمە کوردین نابەزین، ڕۆڵەی پێشەوا قازین[٥٣]
- قاسملوو قاسملوو، ڕێگات درێژەی ھەیە[٥٦]
- بژی حیزبی دێموکرات، نیشاندەری ڕێی خەبات[٥٧]
- کوردستان ناوی بەرزە، دوژمن دەخاتە لەرزە[٥٨]
- کوردستان کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان[٥٩][٥٤][٦٠][٦١]
- ھەتا کوردێک بمێنێ، کوردستانیش دەمێنێ[٦٢][٥٩]
- ھەتا کوردێک بمێنێ، مافی کورد دەستێنێ[٥٧]
- ژن، ژیان، ئازادی؛ جاش بەسە گەوادی
- ژن، ژیان، نەوەستان؛ ئازادی بۆ کوردستان[٦٣]
- ئەی جاشی حەرامزادە، ڕەنجی کوردت بەبادا[٦٤]
- دیکتاتۆر ئەڕووخێنین، تۆڵەی ژینا ئەستێنین[٥٩]
- دایە مەگری بۆ ڕۆڵە، شەربێ بستێنین تۆڵە[٦١][٥٣]
- ئازادی خوێنی دەوێ، ڕۆڵەی نەترسی دەوێ[٦٥]
- کورد، بەلووچ، ئازەری؛ ئازادی، بەرابەری[٦٦]
- یاشاسین کوردستان، بژی ئازەربایجان[٦١]
دروشمە فارسییەکان
- زن، زندگی، آزادی[٦٧][٣٢] (ژن، ژیان، ئازادی)
- مرد، میهن، آبادی[٦٨] (پیاو، نیشتمان، ئاوایی)
- آزادی آزادی آزادی[٣٢][٦٩] (ئازادی ئازادی ئازادی)
- مرگ بر دیکتاتور[٧٠][١٧][٣٢][٦٧] (مردن بۆ دیکتاتۆر)
- مرگ بر خامنهای[٧١][٦٧] (مردن بۆ خامنەیی)
- ننگ ما، ننگ ما، رهبر الدنگ ما[٧٢] (نەنگی ئێمە، نەنگی ئێمە، ڕێبەری ئەلدەنگی ئێمە)
- توپ تانک فشفشه، آخوند باید گم بشه[١٧][٧٣] (تۆپ تانک فشفشە، ئاخووند دەبێ ون بێت)
- هیز تویی، هرزه تویی، زن آزاده منم[٧٤] (حیز تۆی، ناپاک تۆی، ژنی ئازاد منم)
- میجنگیم، میمیریم، ایران رو پس میگیریم[٧٣][٣٢] (شەڕ دەکەین دەمرین، ئێرانی وەردەگرینەوە)
- وای به روزی که مسلح شویم[٧٥] (وێی بەم ڕۆژەی کە ببینە چەکدار)
- خامنهای حیا کن، مملکت رو رها کن[٧٦] (خامنەیی شەرم بکە، وڵاتی بەجێبھێڵە)
- خامنهای ضحاک، میکِشیمت زیر خاک[٧٣] (خامنەییی زوحاک، دەتبەینە ژێری خاک)
- مجتبی بمیری، رهبری رو نبینی[٧٧] (موجتەبا بمری، ڕێبەری نەبینی)
- این آخرین پیامه، هدف خود نظامه[٧٨] (ئەمە ئاخرین پەیامە، ئامانج خوودی حکوومەتە)
- امسال سال خونه، سیدعلی سرنگونه[٧٩][١٧] (ئەمساڵ ساڵی خوێنە، سەید عەلی دەڕووخێت)
- میکشم میکشم، هرآنکه که خواهرم کشت[٨٠] (دەکوژم دەکوژم، ھەر ئەوەی کە خوشکمی کوشت)
- خامنهای قاتله، حکومتش باطله[٨٠] (خامنەیی بکوژە، حکومەتەکەی پووچەڵە)
- از کردستان تا تهران، ستم علیه زنان (لە کوردستانەوە ھەتا تاران، ستەم لە دژی ژنان)
- از کردستان تا تهران، خونین تمام ایران[٨٠][٨١] (لە کوردستانەوە ھەتا تاران، خوێناوییە ھەموو ئێران)
- نه روسری نه توسری، آزادی و برابری[٨٠] (نە ڕووسەری نە تووسەری، ئازادی و یەکسانی)
- این همه سال جنایت، مرگ بر این ولایت[٧٣] (ئەم ھەموو ساڵە تاوانکردن، مردن بۆ ئەم ویلایەتە)
- ایرانی داد بزن، حقت رو فریاد بزن[٧٣] (ئێرانی دەنگ ھەڵێنە، بۆ مافت دەنگ ھەڵێنە)
- خامنهای یزید شده، یزید روسفید شده (خامنەیی بووەتە یەزید، یەزید ڕووسپی بووە)
- ما همه مهسا هستیم، بجنگ تا بجنگیم[٨٢][٨٣] (ئێمە ھەموومان مەھساین، شەڕ بکە ھەتا شەڕ بکەین)
- مهسا امینی، روحت شاد[٨٤] (مەھسا ئەمینی، ڕۆحت شاد)
- رضاشاه، روحت شاد (ڕەزا شا، ڕۆحت شاد)
- اگه با هم یکی نشیم، یکی یکی تموم میشیم[٨٥] (ئەگەر نەبین بە یەک، لەناو دەچین یەک بە یەک)
- جمهوری اسلامی، نمیخوایم نمیخوایم[٨٠] (کۆماری ئیسلامیمان، ناوێت ناوێت)
- ما از ایران نمیریم، ایران رو پس میگیریم[٧٩] (ئێمە لە ئێران ناڕۆین، ئێرانی وەردەگرینەوە)
- کردستان کردستان، چشم و چراغ ایران[٨٦] (کوردستان کوردستان، چاو و چرای ئێران)
- بیکاری، بیگاری، حجاب زن اجباری[٨٧] (بێکاری، بێگاری، حیجابی ژن زۆرەملێ)
- ایرانی باغیرت، حمایت حمایت (ئێرانی بەغیرەت، پشتگیری پشتگیری)
- نترسید نترسید، ما همه باهم هستیم (مەترسن مەترسن، ئێمە ھەموومان لەگەڵ یەکین)
- فقر و فساد و بیداد، مرگ بر این استبداد (ھەژاری و گەندەڵی و نادادپەروەری، مردن بۆ ئەم ستەمکارییە)
- از کردستان تا تبریز، صبر ما گشته لبریز[٨٠] (لە کوردستانەوە ھەتا تەورێز، ئارامگرتنمان کۆتایی پێھاتووە)
- از کردستان تا تبریز، فقر و فساد و تبعیض (لە کوردستانەوە ھەتا تەورێز، ھەژاری و گەندەڵی و جیاوازی)
- مرگ بر ستمگر، چه شاه باشه چه رهبر[٨٨] (مردن بۆ ستەمکار، شا بێت یان ڕێبەر)
- با اینکه دوریم از وطن، پشت شماییم هموطن (بەوەیکە دوورین لە وڵات، لە پشت ئێوەین ھاونیشتمانی)[ا]
دروشمە ئازەربایجانییەکان
- آذربایجان اویاقدی، کوردستانا دایاقدی[٧٩] (ئازەربایجان ھۆشیارە، پاڵپشتی کوردستانە)
- آزادلیق، عدالت، میلی حوکومت[٧٩] (ئازادی، یەکسانی، حکوومەتی نیشتمانی)
- بیز اولمییە حاضیروخ، بابکین سربازیوخ[٧٩][٨٥] (ئامادەین بمرین، سەربازی بابەکین)
- آذربایجان میلتی، چکممز بوو ذیلتی (گەلی ئازەربایجان، ئەو ستەمە قەبووڵ ناکات)
- نه شاهچیام نه شیخچی، میللتچیام میللتچی[٨٩] (نە لایەنگری شام نە شێخ، لایەنگری گەلم گەل)
تێبینییەکان[دەستکاری]
- ^ لە شارە کوردییەکان، ئازەربایجانییەکان و نەتەوەکانی دیکە؛ بێجگە لە دروشمەکان بە زمانی زگماکیی خەڵکی شارەکە، دروشمە فارسییەکانیش بەکارھێنراون کە ئەو دروشمە فارسییانەی لە خوارەوە نووسراون تەنیا لە ناوچە فارسی زمانەکان بەکارنەھێنراون و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێران بەکاربردراون.
- ^ دروشمێکی کۆبوونەوەکانی دەرەوەی وڵاتی ئێران
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
- پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران
- خۆپیشاندانەکانی ئێران (٢٠١٩–٢٠٢٠)
- خۆپیشاندانەکانی ئێران (٢٠١٧–٢٠١٨)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Worldwide protests continue after the death of 22-year-old Mahsa Amini". USA Today. 24 September 2022. Retrieved 25 September 2022.
- ^ ئ ا "Iran hangs two men accused of killing security agent during protests". Reuters. 7 January 2022. Retrieved 17 January 2023.
- ^ گزارش تحقیقی: دستکم ۱۵ معترض در بازداشت کشته شدهاند؛ فشار و «شکنجه» برای گرفتن اعتراف (فارسی). صدای آمریکا. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
- ^ هشدار نهاد حقوق بشری: ۱۰۹ معترض ایرانی در خطر اعدام هستند (فارسی). صدای آمریکا. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
- ^ شمار کشتههای خیزش سراسری علیه جمهوری اسلامی به ۲۲۴ نفر رسید (فارسی). ایندیپندنت فارسی.
- ^ شیوا محبوبی: حداقل ۶۰ هزار نفر تا کنون در کل ایران دستگیر شدهاند (بە فارسی), retrieved 2022-11-29
- ^ اعلام آمار رسمی تعداد مجروحان و شهدای پلیس در ناآرامیهای اخیر (فارسی). انصافنیوز.
- ^ لەگەڵ ڕووداوەکاندا: شۆڕشی ژینا (بە کوردی), retrieved 2022-11-05
- ^ "EU concern over woman who died after being stopped by morality police". euronews (بە ئینگلیزی).
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریIHR304
نەدراوە - ^ ئ ا "اعتراضات در ایران؛ شمار کشتهشدگان به دستکم ۱۰۰ تن رسید" اعتراضات در ایران؛ شمار کشتهشدگان به دستکم ۵۰ تن رسید [Protests in Iran; The Number of Those Killed has Risen to at least 50 people]. Iran Human Rights (بە فارسی). Archived from the original on 24 September 2022. Retrieved 23 September 2022.
- ^ ئ ا "Death toll grows in Iran as Mahsa Amini protests continue for 10th night". The Guardian. 26 September 2022. Archived from the original on 26 September 2022. Retrieved 26 September 2022.
- ^ "76 deaths, 1,200 arrests in Iran response to protests". rte.ie (بە ئینگلیزی). 26 September 2022. Archived from the original on 27 September 2022. Retrieved 27 September 2022.
- ^ "Eʿterāżāt dar Irān; Afzāyeš-e Āmār-e Koštešodegān be biš az 30 Hamzamān bā Eḫtelāl dar Internet" اعتراضات در ایران؛ افزایش آمار کشتهشدگان به بیش از ۳۰ نفر همزمان با اختلال در اینترنت [Protests in Iran; The Number of Those Killed has Increased to over 30 People Simultaneously With Internet Blackout]. Iran Human Rights (بە فارسی). Archived from the original on 22 September 2022. Retrieved 22 September 2022.
- ^ Motamedi, Maziar (3 October 2022). "Iran's Khamenei blames Israel, US in first comments on protests". Aljazeera. Archived from the original on 3 October 2022. Retrieved 3 October 2022.
- ^ Tisdall, Simon (8 October 2022). "Iran's brave young women must break their own chains. The west won't help". The Guardian. Archived from the original on 8 October 2022. Retrieved 8 October 2022.
- ^ ئ ا ب پ 2022-10-26 (فارسی). BBC Persian.
- ^ "Cleric killed in restive Iranian city, protests rage on". Reuters. 3 November 2022. Retrieved 4 November 2022.
- ^ Motamedi, Maziar. "Iran confirms first deaths in protests over Mahsa Amini's death". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 24 September 2022. Retrieved 27 September 2022.
- ^ "Iran summons UK envoy amid anti-government protests". AP NEWS (بە ئینگلیزی). 25 September 2022. Archived from the original on 27 September 2022. Retrieved 27 September 2022.
- ^ Alkhshali, Hamdi; Karadsheh, Jomana (25 September 2022). "Fifth Iranian paramilitary member killed as president warns protesters will be dealt with 'decisively'". CNN (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 27 September 2022. Retrieved 27 September 2022.
- ^ "Iran Protests: At Least 215 People Including 27 Children Killed". Iran Human Rights. Archived from the original on 18 October 2022. Retrieved 12 October 2022.
- ^ "Iran Protests: at Least 154 Killed/Children Amongst Dead". Iran Human Rights. 4 October 2022. Retrieved 4 October 2022.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریIHR201
نەدراوە - ^ "Protests, Government Attack On Schoolgirls, Mark Friday In Iran". Iran International (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-10-15.
- ^ "Nika Shakarami: Iran protester's family forced to lie about death - source". BBC. October 2022. Archived from the original on 10 October 2022. Retrieved 10 October 2022.
- ^ "Iran's regime kills a female surgeon during doctors' protests in Tehran". 29 October 2022. Retrieved 30 October 2022.
- ^ "What really happened to Nika Shahkarami? Witnesses to her final hours cast doubt on Iran's story". CNN (بە ئینگلیزی). 27 October 2022. Retrieved 30 October 2022.
- ^ Ghobadi, Parham (4 November 2022). "Iran security forces and state media cover up protester's death - source". BBC. Retrieved 4 November 2022.
- ^ "List of 109 Protesters at Risk of Execution, Death Penalty Charges or Sentences; At Least 481 Protesters Killed". Iran Human Rights. 9 January 2023.
- ^ "At least 36 killed as Iran protests over Mahsa Amini's death rage: NGO". Al Arabiya News. 23 September 2022. Archived from the original on 23 September 2022. Retrieved 23 September 2022.
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ اعتراضات دانشجویان؛ شعار مرگ بر دیکتاتور در حضور سخنگوی دولت – DW – ۱۴۰۱/۸/۲ (فارسی). dw.com. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-26.
- ^ "Noch mehr Tote bei Volksaufstand in Rojhilat und Iran". 25 September 2022. Archived from the original on 25 September 2022. Retrieved 24 September 2022.
- ^ Moshtaghian, Artemis (13 October 2022). "More than a thousand protesters have been arrested in Iran. Here are three of their stories". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 17 October 2022.
- ^ "Iran protesters shot by police so afraid to go to hospitals they're asking U.S. doctors for help online". www.cbsnews.com. 2022. Retrieved 17 October 2022.
- ^ https://hengaw.net/so/news/ڕاپۆرتی-ژمارە-ی-هەنگاو-لە-سەر-ناڕەزایەتییەکانی-کوردستان-کوژراو-و-بریندار
- ^ https://hengaw.net/so/news/ڕاپۆرتێک-لەسەر-کوژرانی-هاووڵاتی-کورد-لە-ناڕەزایەتییەکانی-چلەی-ماتەمینی-ژینا-ەمینی
- ^ https://hengaw.net/so/news/ڕاپۆرتی-ژمارە-ی-هەنگاو-لەسەر-خۆپیشاندان-و-ناڕەزایەتییەکانی-شارەکانی-کوردستان-کوژراو-و-زیاتر-لە-هەزار-بریندار
- ^ https://hengaw.net/so/news/2022/12/ڕاپۆرتی-ژمارە-ی-هەنگاو-لەسەر-خۆپیشاندان-و-ناڕەزایەتییەکانی-شارەکانی-کوردستان-کوژراو-و-زیاتر-لە-هەزار-بریندار
- ^ "Hashtadia 27 September 2022 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە."
- ^ "Iran arrests musician as anthem for protests goes viral". 4 October 2022. Archived from the original on 7 October 2022. Retrieved 6 October 2022.
- ^ Hunermendên Kurd û Îranî ji bo xwenîşandanên Îranê, stranek straye (کوردیی باکووری). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.
- ^ ابی، ناسر رەزازی، شاهین نجفی و پدرام شهلایی سرودی “وەرە مەیدان” ( بە میدان بیا). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.
- ^ Norton, Tom (29 September 2022). "Did Iran's soccer team cover emblems in protest against government?". Newsweek (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 1 October 2022. Retrieved 2 October 2022.
- ^ "Iranians protest on and off the pitch ahead of the World Cup". DW.COM. September 2022. Archived from the original on 1 October 2022. Retrieved 2 October 2022.
- ^ "Khamenei Warns Of Further Crackdown As Protests In Iran Over Woman's Death Continue". RadioFreeEurope/RadioLiberty (بە ئینگلیزی). 3 October 2022. Retrieved 17 October 2022.
- ^ TheSportsGrail; Pandey, Vaishali (2022-10-09). "Who Is Sarina Esmailzadeh Borussia Dortmund Fan Killed By Iran Security Forces During Anti-Hijab Protests, Biography, Age, Family, Mother, YouTube, Twitter, News, Cause Of Death". The SportsGrail (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-08.
- ^ "Twitter post". Twitter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-08.
- ^ "Solidarity with Iran revolution prominent across soccer world". World Soccer Talk (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-08.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریBBC_climber_Elnaz_Rekabi_apology
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریFr24_call_to_protect_climber
نەدراوە - ^ دروشمی "ژن ژیان ئازادی" لە زانکۆکانی کوردستان و ئێران بەرز و بەرزتر دەبێتەوە. کوردستان میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ ئ ا ب ویدیوها ، شمارە 23، با هدف سرنگونی جمهوری اسلامی. پێشمەرگەکان. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ ئ ا خۆپیشاندان لە مهاباد دەستیپێکردووە و فەرمانداری شارەکە گەمارۆ دراوە. ڕۆژنیوز. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ ویدیوها ، شمارە 24، با هدف سرنگونی جمهوری اسلامی. پێشمەرگەکان. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ شب سی و دوم خیزش ایرانیان؛ تداوم اعتراض در اهواز و چندین شهر ایران. aftabkaran. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ ئ ا بەردەوامیی خرۆشانی سەرانسەری لە ئێران و کوردستان. کوردستان میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ تداوم قیام سراسری در کوردستان و ایران با رهبری زنان. jinhaagency. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ ئ ا ب راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە رێژیمی تاران؛ کوردستان کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان. دارکا مازی. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ خۆپێشاندەرانی مەهاباد دەستیان بەسەر قایمقامیەتی شارەکەدا گرت. باسنیوز. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ ئ ا ب خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە لە بەردەم ئەو زانکۆیە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. کوردستان میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ مانگرتنی هاووڵاتییان لە چلەی ماتەمینی "ژینا ئەمینـ"ـیدا لە ئێران و کوردستان بەرفراوانتر بووە. کوردستان میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ لە مەریوان بە سروودی 'ئەی رەقیب' رێوڕەسمی چلەی گیانلەدەستدانی موختار ئەحمەدی بەڕێوەچوو. تۆڕی میدیاییی ڕووداو. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ شعار زنان مهاباد خطاب به مادر اسماعیل(سمکو)مولودی:مادر برای فرزندت شیون نکن. balatarin. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ داڕێژە:بڵاوکردنەوەی وێب
- ^ کورد،بلوچ، آذری / آزادی، برابری. rasanknews.com (لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ ئ ا ب خشم عمومی از جانباختن مهسا امینی؛ معترضان شعار «زن، زندگی، آزادی» سر دادند (فارسی). radiofarda. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-18.
- ^ https://ir.voanews.com/a/iran-social-media-30-sep/6769866.html
- ^ گسترش اعتراضات در دانشگاهها؛ دانشجویان علامه: «غرق خون این وطن، کودکان در کفن» (فارسی). صدای آمریکا. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-30.
- ^ اعتراضات ایران؛ شعار دانشجویان دانشگاه هنر تهران: «دریدند و دریدند، شریف رو به خون کشیدند» (فارسی). BBC Persian. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-26.
- ^ شلیک به خانهها در تهران؛ پزشکان در شیراز: «میجنگیم میمیریم ایران رو پس میگیریم» (فارسی). VOA News. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-30.
- ^ چهاردهمین شب خیزش علیه جمهوری اسلامی: تظاهرات در دستکم ۱۸ شهر ایران (فارسی). independentpersian. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-02.
- ^ ئ ا ب پ ت گسترش اعتراضات با شعار «این همه سال جنایت، مرگ بر این ولایت» (فارسی). VOA Persian. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-20.
- ^ هیز تویی، هرزه تویی! دختر آزاد. mamlekate.
- ^ گسترش کوچه به کوچه اعتراضات در ایران با وجود سرکوب خونین نیروهای امنیتی (فارسی). iranintl. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-22.
- ^ زنجیره انسانی جهانی و ادامه اعتراضهای سراسری؛ شعار دانشجویان: «شاهچراغ، رکس دیگه است» (فارسی). VOA Persian. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-30.
- ^ شعار «مجتبی بمیری، رهبری رو نبینی» در اعتراضات دوشنبه شب تهران (فارسی). ir.voanews.com. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-20.
- ^ ضرب و شتم معترضان در تهران؛ اعتراضات به قتل مهسا امینی به شهرهای بزرگ ایران کشیده شد (فارسی). iranintl. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-19.
- ^ ئ ا ب پ ت اعتراضات سراسری شهریور در بیش از ۲۵ استان و دهها شهر: ایران رو پس میگیریم! (فارسی). kayhan.london. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-21.
- ^ ئ ا ب پ ت ج شعارهای اعتراضات سراسری؛ مردم در خیابان چه میگویند و چه میخواهند؟ (فارسی). iranwire.com. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-26.
- ^ خونین تمام ایران، از کردستان تا تهران (fa). radiofarda (لە ڕێکەوتی 2022-09-20). سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-27.
- ^ چهلمین روز کشته شدن مهسا امینی؛ مردم معترض در آرامستان سقز شعارهای ضدحکومتی سر دادند (فارسی). iranintl. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-30.
- ^ چهلم مهسا امینی – چهلمین روز قیام سراسری در ایران؛ «ماهمه مهسا هستیم بجنگ تا بجنگیم!» (ئینگلیزی). tribunezamaneh. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-30.
- ^ قتل مهسا امینی و بیرون زدن آتش از زیر خاکستر؛ ادامه اعتراضات در شهرهای مختلف ایران (فارسی). iranintl. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-20.
- ^ ئ ا اعتراضات گسترده در ایران؛ عکس خمینی و خامنهای در ساری پایین کشیده شد (فارسی). ir.voanews.com. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-21.
- ^ قتل حکومتی مهسا امینی؛ ادامه اعتراضات گسترده علیه جمهوری اسلامی؛ مقامات بجای پاسخگویی «تهدید» میکنند! (فارسی). سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-22.
- ^ پیوستن دانشجویان ایران به اعتراضات مردمی علیه قتل مهسا امینی (فارسی). farsi.alarabiya (لە ڕێکەوتی 2022-09-20). سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-22.
- ^ مهسا، جسارت و شجاعت را به قیام سراسری پیوند زد (فارسی). farsi.alarabiya. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-01.
- ^ BBC NEWS فارسی on Instagram: "ویدیوهایی از اعتراضها ۱۱ آبان در تبریز منتشر شده که نشان میدهد معترضان شعار میدهند و در خیابانها هستند. یکی از شعارهای آنها این است که «نه شاهچیام نه شیخچی، میللتچیم میللتچی» نه طرفدار شاه هستم، نه شیخ، طرفدار ملتم" (ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی 2022-11-05.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران تێدایە. |