لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەرماندەییی جێبەجێکردنی یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێران |
---|
بە فارسی: فرماندهی انتظامی جمهوری اسلامی ایران |
---|
|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ |
---|
کورتەناو | فَراجا |
---|
وڵات | ئێران |
---|
شوێنی بارەگاکان | تاران |
---|
لە پێش | Shahrbani |
---|
وێبگە | http://police.ir/ |
---|
|
فەرماندەییی جێبەجێکردنی یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێران (بە فارسی: فرماندهی انتظامی جمهوری اسلامی ایران)، بە کورتە فەراجا (بە فارسی: فراجا)، بەشێک لە ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە ئەرکی پۆلیس و پاسەوانی سنووری لە ئێراندا پێیە. زیاتر لە ٦٠ ھەزار کارمەندی پۆلیس و پاسەوانی سنووری ھەیە و لەژێر بەڕێوەبەرایەتیی ڕاستەوخۆی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی دایە کە سەرۆکی حکوومەت و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێرانە.[١] سەرتیپی پاسدار ئەحمەدڕەزا ڕادان لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ەوە فەرماندەی گشتیی فەراجایە.[٢]