بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بابەک خوڕەمدین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بابەک خوڕەمدین

بە فارسی: بابک خرمدین
لەدایکبوون٧٩٥ یان ٧٩٨
مەرگلەوانەیە ٧ی کانوونی دووەمی ٨٣٨ (٤٠ یان ٤٣ ساڵ ژیاوە)[١]
چالاکبوون٢٣ ساڵ
ناسراوە بەسەرکردەی خوڕەمدییەکان
بەرامبەر(ەکان)خەلافەتی عەباسی
ھاوسەربانوو[٢]

بابەک خوڕەمدین یان بابەک ئەلحەسەن (بە فارسی: بابک خرمدین) سەرکردەیەکی بەناوبانگی ئێرانی[٣][٤] و لە سەرکردە شۆڕشگێڕەکانی ئێران بوو،[٥] کە ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەیەکی ئازادیخوازی لە دژی خەلافەتی عەباسی دەکرد. شۆڕشی ئێرانیکردنی بابەک لە بنکەکەی لە ئازەربایجانی ئێران لە باکووری ڕۆژاوای ئێران،[٦] خوازیاری گەڕانەوەی شکۆمەندییە سیاسییەکانی ئێرانییەکان بوو.[٧] شۆڕشی بابەک خوڕەمدین ھەتا ناوچەکانی رۆژاوا و ناوەڕاستی ئێرانی گرتەوە و زیاتر لە بیست ساڵی خایاند، ھەتا ئەوکاتەی بابەک خیانەتی لێکرا و شکستی ھێنا. ڕاپەڕینی بابەک نیشاندەری ھێزی بەردەوامی ئازەربایجانی ئێران و ھەستی باوباپیرانی ئێرانییەکان بووە.[٣]

ڕەگناسی

[دەستکاری]

«بابەک» (بابک) ناوێکی فارسیی نوێیە بە واتای «باوک» دێت، کە لە «پاپەک/پابەگ»ی فارسیی ناوەڕاست (𐭯𐭠𐭯𐭪𐭩) وەرگیراوە، ناوێکی باو لە ئێرانی پێش ئیسلام و ھەروەھا ناوی یەکێک لە باوانەکانی شانشینی ساسانی، کە دامەزرێنەرەکەی ئەردەشێری یەکەم (٢٢٤–٢٤٢) کوڕی شازادەیەک بوو بە ناوی پابەگ.[٤][٨] ناوی ڕەسەنی بابەک ئەلحەسەن بوو و پێدەچێت لە سەرەتای ڕاپەڕینەکەیدا ناوی بابەکی بۆ خۆی ھەڵبژاردبێت.[٤]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

لە کاتی گەنجێتیی بابەکدا، باوکی کە گەڕۆک بوو لە نزیک سەبەلان کوژرا.[٩] تا تەمەنی دوازدە ساڵی، بابەک وەک مانگاوان کاری دەکرد، و دوای ئەوە چووە خزمەت سەرکردەیەکی جەنگیی عەرەب بە ناوی شیبل ئیبنولموسەننا ئەلئەزدی لە سەراب، لەوێ وەک تەویلەوان و خزمەتکار کاری دەکرد. «غیلمان»ەکان («کۆیلەکان»)ی شیبل فێری بابەکیان کرد چۆن عوود بژەنێت. بابەک ھەروەھا فێری خوێندنەوەی شیعر بوو، پێدەچێت بە دیالێکتی ئازەریی خۆجێیی بووبێت.[٩] بەپێی نووسەری سەدەی یازدەھەم ئەبولمەعالی، بابەک عوودی دەژەند و گۆرانیی بۆ خەڵکە خۆجێیییەکە دەگوت لەکاتێکدا وەک میوەفرۆش لە گوندەکەدا کاری دەکرد.[١٠] بابەک دواتر لە شاری تەورێز جێگیر بوو. لەوێ لەژێر دەستی سەرکردەیەکی تری جەنگیی عەرەب، محەممەد ئیبن ڕەواد ئەزدی بۆ ماوەی دوو ساڵ کاری کرد، تا گەیشتە تەمەنی پێگەیشتن و گەڕایەوە بۆ گوندەکەی خۆی، بیلالاوا. لەوێ بابەک ڕووبەڕووی خاوەن زەوییەکی دەوڵەمەند و بەدەسەڵات بووەوە بە ناوی جاودان، کە دەوترێت سەرسام بووە بە بلیمەتییەکەی و لە ئەنجامدا بردییە ناو خزمەتی خۆیەوە. بە پێچەوانەی ئەو پیاوانەی پێشوو کە بابەک خزمەتی کردبوون، جاودان ئێرانییەکی خۆجێیی بوو، و ڕێبەری یەکێک لە دوو بزووتنەوە خورەمدییەکە بوو لە ئازەربایجان.[١١][١٠] ڕێبەری بزووتنەوە خورەمدییەکەی تر کەسێک بوو بە ناوی ئەبوو عیمران، کە زۆر کات لەگەڵ ھێزەکانی جاودان بەریەککەوتنیان ھەبوو. لە یەکێک لە بەریەککەوتنەکاندا، ئەبوو عیمران شکستی ھێنا و کوژرا، لەکاتێکدا جاودان بە سەختی بریندار بوو و دوای سێ ڕۆژ گیانی سپارد. بابەک بوو بە جێگرەوەی جاودان، کە پێشتر لە کاتی خزمەتکردنیدا ببووە خورەمدی. بە ئەگەرێکی زۆرەوە ھەر لەم ماوەیەدا بووە کە بابەک ناوی خۆی لە ئەلحەسەنەوە گۆڕیوە بۆ بابەک.[١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Yusofi 2011، لاپەڕەکانی 299–306.
  2. Mark، Joshua J (٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «Twelve Great Women of Ancient Persia». World History Encyclopedia. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. 1 2 Bosworth 1987، لاپەڕەکانی 224–231.
  4. 1 2 3 Bahramian, Hirtenstein & Gholami 2013.
  5. Bernard Lewis (1991), "The Political Language of Islam", University of Chicago Press, pp 314. "The last and most nearly successful of the Iranian movements, however was that of Babak, who established his independence in Adharbayjan early in al-Mamun's reign."
  6. F. Daftary (1999) Sectarian and National Movements in Iran, Khurasan and Transoxania During Umayyad and Early 'Abbasid Times In History of Civilizations of Central Asia, vol. IV, part One, ed. M. S. Asimov and C. E. Bosworth. Paris: UNESCO Publishing, pp. 41–60. excerpt from pg 50: "The activities of the Khurammiya reached their peak in the movement of Babak al-Khurrami, whose protracted rebellion based in north-western Iran seriously threatened the stability of the Abbassid caliphate.... This revolt lasting for more than twenty years, soon spread from Azerbaijan (North/West Iran) to western and central parts of Iran.
  7. Kathryn Babayan, "Mystics, monarchs, and messiahs ", Harvard CMES, 2002. pg 138: "Babak revolted in Azerbaijan (816–838), evoking Abu Muslim as a heroic symbol..and called for a return to the Iranian past"
  8. Frye 1988، لاپەڕەکانی 298–299.
  9. 1 2 Crone 2012، لاپەڕە 48.
  10. 1 2 Yusofi 1988، لاپەڕەکانی 299–306.
  11. Crone 2012، لاپەڕە 49.
  12. Crone 2012، لاپەڕەکانی 49–50.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]