وەزارەتی ھەواڵگری (ئێران)
| وەزارەتی ھەواڵگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران | |
|---|---|
| وزارت اطّلاعات جمھوری اسلامی ایران واجا | |
ئاڵای وەزارەتی ھەواڵگری | |
| تێڕوانینی گشتی | |
| درووستبوون | ١٨ی ئابی ١٩٨٣ |
| دەزگا پێشینەکان | نووسینگەی ھەواڵگریی سەرۆک وەزیران |
| دادپرسی | ئێران |
| شوێنگەی سەرەکەی | شەقامی ھیرمەند، تاران |
| کارمەندان | پۆلێنکراو (٣٠٬٠٠٠ بەپێی بەراوردی مەگنووس ڕانستۆرپ)[١] |
| کاربەدەستانی دەزگاکە | بەتاڵ, وەزیر |
| ژێرە | ڕێکخراوەی پاراستنی گشت وڵات زانکۆی ھەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی |
| ماڵپەڕ | vaja.ir |
وەزارەتی ھەواڵگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران (بە فارسی: وزارت اطّلاعات جمهوری اسلامی ایران، بە کورتە واجا) ناسراو بە ئیتلاعات یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە ئەرکی بەرپرسیارییەتییە لە کۆکردنەوە و پرۆسێسکردنی زانیارییەکانی ئەمنی لە ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکان، ھەروەھا پاراستنی زانیارییەکان، چالاکییەکانی دژە سیخوڕی و دژە تیرۆر. ئەو وەزارەتە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە بە تۆمەتی پاڵپشتی لە تیرۆریزم، پێشێلکردنی مافەکانی ھاووڵاتییانی ئێرانی و چالاکییە تیرۆریستییەکان گەمارۆی خراوەتە سەر.[٢][٣][٤]
لە ٢٠٢١ەوە ھەتا ٢٠٢٦، ئیسماعیل خەتیب وەکوو وەزیری ھەواڵگری کاری دەکرد.[٥][٦][٧] بەڵام لە درێژەی شەڕی ٢٠٢٦ی ئێران لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦، لەدوای تیرۆرکردنی خەتیب لەلایەن ئیسرائیلەوە پۆستەکە بەتاڵە.[٨]
وەزارەتی ھەواڵگری جێگرەوەی ساواکە، کە پێشتر لە سەردەمی حکوومەتی پەھلەویدا دەزگای زانیاریی سەرەکیی ئێران بوو. وەزارەتەکە بەھۆی کارەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، وەک یەکێک لە سێ دەستەی وەزارەتیی «دەسەڵات» لە ئێراندا دادەنرێت.[٩]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «How Iran would retaliate if it comes to war». Christian Science Monitor. ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٨.
- ↑ https://www.radiofarda.com/a/24486832.html
- ↑ https://www.aa.com.tr/fa/ایران/موافقت-اتحادیه-اروپا-با-تحریم-وزارت-اطلاعات-ایران-/1359005
- ↑ https://www.tabnak.ir/fa/news/868264/واکنش-وزارت-خارجه-به-تحریم-وزارت-اطلاعات
- ↑ https://www.isna.ir/news/1400060302586/%D8%AE%D8%B7%DB%8C%D8%A8-%D9%88%D8%B2%DB%8C%D8%B1-%D8%A7%D8%B7%D9%84%D8%A7%D8%B9%D8%A7%D8%AA-%D8%B4%D8%AF/ «خطیب» وزیر اطلاعات شد
- ↑ https://mehrnews.com/xVYgb عصر امروز انجام شد؛ آغاز به کار حجتالاسلام خطیب در وزارت اطلاعات
- ↑ https://ir.voanews.com/a/6232906.html صفحه آخر:اسماعیل خطیب وزیر اطلاعات دولت رئیسی را بهتر بشناسیم
- ↑ «Live updates: Iran's intelligence minister killed by Israel; U.S. unleashes bunker busters». NBC News (بە ئینگلیزی). ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ al Labbad، Mustafa (١٥ی ئابی ٢٠١٣). «Rouhani's Cabinet Seeks New Balance in Iranian Policies». Al-Monitor. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم ئێران وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |