بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران ھەڵبژادەیەکی نەتەوەیی تۆپی پێیە کە بە نوێنەرایەتی لە وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یاریەکان بەشداری دەکات.

درووست بوون

[دەستکاری]

ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران بە بڕوای فیفا دیار نیە کە لە سەداسەد لە چ ساڵێک دا درووست بووە بەڵام ئەوەی کە دیارە ئەمەیە کە یاری تۆپی پێ لە لایان ئینگلیزیەکانەوە کە لە باشووری ئێران سەرگەرمی دەرھێنانی نەوت بوون بە ئێرانیەکان ناسرا.[١]

دەسکەوتەکان

[دەستکاری]

ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران یاریەکانی خۆی لە ژێر چاودێری ئەی ئێف سی ئەنجام ئەدات، و لە ساڵەکانی ١٩٦٨، ١٩٧٢ و ١٩٧٦ سێ جار بەدوای یەک بوو بە پاڵەوانی جامی ئاسیا.[٢] ھەوەھا لە ڕیزبەندەکانی مانگانەی فیفا پلە ١٥ لە ساڵی ٢٠٠٥ باشترین پلەی ھەڵبژاردەی ئێرانە لە ڕیزبەندی فیفا.

بەشداری لە مۆندیال

[دەستکاری]

ھەڵبژاردەی ئێران بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٨ لە مۆندیال بەشداری کرد، پاشان لە مۆندیالەکانی ١٩٩٨ ی فەڕەنسا، ٢٠٠٦ ی ئاڵمانیا و ٢٠١٦ ی بڕازیل و جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ی ڕووسیا کە لە کۆی ئەم ٥ بەشداریە تا ئێستا نەی توانیوە لە بەشی یاریە گروپیەکان سەربکەوێت.[٣]

یاریگا

[دەستکاری]

یاریگای ئازادی تاران یاریگای سەرەکی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێرانە کە لە ساڵی ١٩٧٣ زایینی دروست کراوە.[٤] ئەم یارگا ١٠٠٠٠٠ نەفر لە خۆ دەگرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ http://www.hamshahrionline.ir/details/60565
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ http://www.fifa.com/associations/association=irn/index.html ٨ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ http://www.fifa.com/associations/association=irn/index.html ٨ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.