بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەھید نامرێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەھید نامرێ (بە کوردیی باکووری: şehîd namire) دروشمێکی کوردییە کە لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان بۆ ئەو کەسانەی لەلایەن حکوومەتەوە دەکوژرێن بەکاردەھێنرێت. مەبەست لەو دروشمە ئەوەیە کە ڕێگا و بیروباوەڕی ئەو کەسانە درێژە و بەردەوامی دەبێت و نافەوتێ.

مێژوو

[دەستکاری]

مێژووی ئەو دروشمە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی بیستەم و زیاتر بۆ ئەو گەریلا و پێشمەرگانەی کە لەلایەن حکوومەتەکانی تورکیا و ئێرانەوە دەکوژرێن بەکاردەبردرێت. لە سەرەتای شەڕی تورکیا و کوردەوە، پەکەکە و ھاوپەیمانانی ئەو دروشمە بۆ قوربانییەکانیان بەکاردێنن.[١] بۆ شەڕڤانانی ڕۆژاوای کوردستانیش ئەو دروشمە بەکاردێت. ھەندێک جار ئەو دروشمە بۆ ئەو کەسانەی کە لەلایەن ڕژێمی بەعس و داعشەوە کوژراون بەکاردەبردرێت.[ژێدەر پێویستە] ھەروەھا ئەو دروشمە بۆ کەسانی سیاسی و مەدەنیش کە بە ھەر ھۆکارێکەوە کوژراون بەکاربردراوە. لە سەرھەڵدانی ٢٠٢٢ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران ئەو دروشمە بووە یەکێک لە سەرەکیترین دروشمە کوردییەکان کە لەکاتی خۆپیشاندان و چوونە سەر گۆڕی قوربانییەکان بەفراوانی بەکارھێنرا.[٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Şehîd Mizgîn namire». ozgurpolitika. ١٣ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «ویدیوها ، شمارە 23، با هدف سرنگونی جمهوری اسلامی». پێشمەرگەکان. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «خۆپیشاندان لە مهاباد دەستیپێکردووە و فەرمانداری شارەکە گەمارۆ دراوە». ڕۆژنیوز. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.