بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدولڕەحیم مووسەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەبدولڕەحیم مووسەوی
مووسەوی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ناو(ەکان)ی ترعبدالرحیم موسوی
لەدایکبوون١٩٦٠
قوم، شانشینی ئێران
مردن٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ (٦٥–٦٦ ساڵ ژیاوە)
تاران، کۆماری ئیسلامیی ئێران
دڵسۆزیکۆماری ئیسلامیی ئێران
خزمەت/لقھێزی وشکانی
ساڵانی خزمەت١٩٧٩–٢٠٢٦[١]
پلەسالار
سەردار (لە دوای کوژرانی)
فەرماندەییسوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران
پێکدادانەکان/جەنگەکانشەڕی ئێران و عێراق[١]

شەڕی دوازدە ڕۆژە

شەڕی ٢٠٢٦ی ئێران X

سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی (بە فارسی: سید عبدالرحیم موسوی؛ ١٩٦٠ لە قوم – ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ لە تاران) ئەفسەرێکی سەربازیی ئێرانی بوو کە وەک سەرۆکی بارەگای گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کاری دەکرد. ئەو لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا دوای کوژرانی محەممەد باقری لە درێژەی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا، لەلایەن خامنەیییەوە وەک جێگرەوەی ئەو پۆستە دەستنیشان کرا و ھەتا کاتی تیرۆرکردنی لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پۆستەکەی پێبوو.[٢]

مووسەوی پێشتر لە ٢١ی ئابی ٢٠١٧ەوە ھەتا ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەکوو فەرماندەی گشتیی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران کاری دەکرد. هەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٨ ھەتا ٢٠١٦، فەرماندەی دووەمی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 «زندگی نامه فرماندهان جدید ارتش». aftabir.com. ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. «Blasts heard over Tel Aviv as Iran hits back at Israel with missile barrage» (بە ئینگلیزی). france24. ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]