عەلی شەمخانی
عەلی شەمخانی | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| دڵسۆزی | کۆماری ئیسلامیی ئێران (١٩٧٩–٢٠٢٦) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| خزمەت/ | سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی (١٩٧٩–١٩٨٩) سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران (١٩٨٩–٢٠٢٦) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ساڵانی خزمەت | ١٩٧٩–٢٠٢٦ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| پلە | دەریاوان دەریاسالار (لە دوای کوژرانی) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| فەرماندەیی | ھێزی وشکانیی سوپای پاسداران ھێزی دەریاییی سوپای پاسداران ھێزی دەریاییی سوپای ئێران | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| پێکدادانەکان/جەنگەکان | شەڕی ئێران و عێراق شەڕی دوازدە ڕۆژە (بریندار) شەڕی ٢٠٢٦ی ئێران X | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| خەڵاتەکان | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
عەلی شەمعخانی ناسراو بە عەلی شەمخانی (بە فارسی: علی شمخانی؛ ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٥٥ لە ئەھواز – ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ لە تاران) کەسایەتیی سەربازی و سیاسەتوانێکی ئێرانی بوو. ئەو لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ەوە ھەتا کاتی تیرۆرکردنی لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦،[ئ] ڕاوێژکاری سیاسیی ڕێبەری ئێران، عەلی خامنەیی و ھەروەھا یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم بوو.
ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەیان کرد کە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە کاتی دەستپێکی شەڕی دوازدە ڕۆژە لە ھێرشێکی ئاسمانیدا شەمخانییان تیرۆر کراوە.[١][٢][٣][٤] بەڵام میدیاکانی ئێران لە ٢٠ی حوزەیران بانگەشەی ئەوەیان کرد کە شەمخانی ئێستا لە ژیاندا ماوە و دوای چاکبوونەوەی برینەکانی باری تەندروستیی جێگیرە.[٥][٦] ئەو یەکێک بوو لەو کەسە سیاسییانەی سەرپەرشتیی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانی دەکرد، کە ئامانج لێی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیی ئەتۆمی بوو.[٧] ھەروەھا ئەو پێشتر لە ساڵی ٢٠١٣ ھەتا ٢٠٢٣، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو ئەنجومەنەدا بوو.[٨]
ژیانی سەرەتایی و پەروەردە
[دەستکاری]عەلی شەمخانی لە ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٥٥[٩] لە شاری ئەھواز، ناوەندی پارێزگای خووزستان لە باشووری ڕۆژاوای ئێران لەدایک بوو.[١٠] بنەماڵەکەی بە ڕەچەڵەک عەرەب بوون.[١١][١٢] ئەو پێش شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، بە نھێنی ئەندامی گرووپێکی ئیسلامی بە ناوی مەنسووروون بوو، کە خەباتی چەکدارانەی لە دژی شانشینی پەھلەوی ئەنجام دەدا. دوای شۆڕش پەیوەندیی بە ڕێکخراوەی موجاھدینی شۆڕشی ئیسلامییەوە کرد.[١٣] دواتر شەمخانی لە زانکۆی شەھید چەمران لە ئەھواز ئەندازیاربی خوێند.[١٤]
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ↑ لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ھێرشێکی ئەسمانیدا کرایە ئامانج و لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی سەربازی و سیاسیی ترەوە لەوانە عەلی خامنەیی تیرۆر کرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Ross، Adkin؛ Michaelis، Tamar؛ Ebrahim، Nadeen (١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥). «Israeli strikes kill some of Iran's most powerful men, including military and nuclear leaders» (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Staff، ToI. «Top Khamenei adviser among senior Iranian officials killed in Israeli strikes». www.timesofisrael.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ DiMella، Ashley (١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥). «Top advisor to Iranian Supreme Leader killed in Israeli strikes, state media says». Fox News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Khamenei's top advisor Shamkhani killed in Israeli raid, sources say». www.iranintl.com (بە ئینگلیزی). ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Kouachi، Ikrame Imane (٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥). «Iranian media claims top Khamenei adviser is actually alive, after reporting last week that he was killed by Israel». www.aa.com.tr (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Iranian media claims top Khamenei adviser is actually alive, after reporting last week that he was killed by Israel». www.thetimesofisrael.com (بە ئینگلیزی). ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ MacFarquhar، Neil (١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥). «Will the U.S. and Iran Meet for More Nuclear Talks?». The New York Times.
- ↑ «علی شمخانی، دبیر شورای عالی امنیت ملی» (بە فارسی). بی بی سیی فارسی.
- ↑ زندگینامه علی شمخانی (فارسی)
- ↑ «Iran-related Designations and Updates | Office of Foreign Assets Control».
{{cite web}}: zero width space character لە|سەردێڕ=لە 26 (یارمەتی) - ↑ Bar، Shmuel (٢٠٠٤). «Wayback Machine» (PDF). Institute for Policy and Strategy. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢ی نیسانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ Antony Preston (ئابی ٢٠٠١). «Navy League of the United States - Citizens in Support of the Sea Services». Navy League of the United States. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ Alfoneh، Ali (٢٠١٣)، Iran Unveiled: How the Revolutionary Guards Is Transforming Iran from Theocracy into Military Dictatorship، AEI Press، لاپەڕە ١٠
- ↑ «Ali Shamkhani». Los Angeles Times. Tehran. ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨. لە ٢١ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |