دەروازە:ئینتەرنێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن



ھەنووکە ٢٩٨ وتار لە دەروازەی ئینتەرنێت ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

ئینتەرنێت سیستمێکی جیھانگرە پێکھاتوو لە تۆڕی کۆمپیوتەری کۆمپیوتەرییەکانی پێکەوە بەستراو کە بۆ ڕاژەگەیاندن بە ملیاردان بەکارھێنەری سەرانسەری جیھان چەپکە پرۆتۆکۆڵی ستانداردی ئینتەرنێت (TCP/IP) بەکاردەھێنێت. ئینتەرنێت ڕایەڵەیەکی پێکھاتوو لە ڕایەڵەکانی ترە کە داگری ملیۆنان ڕایەڵەی خۆماڵی و گشتی، زانستگایی، بازرگانی، و حکومەتین و لە ڕێگای ڕیزێکی بەرین لە تەکنۆلۆژیاکانی ئەلەکترۆنیکی و تیشکیی تایبەت بە ڕایەڵەوە پێکەوە بەستەرکراون. ئینتەرنێت ھەڵگری جۆراوجۆر سەرچاوەی زانیاری و ڕاژەیە. ئەوانەی کە زۆرتر لە ھەموو جێگەی ئاماژەن، یەکێک بەڵگەنامە سەروودەقەکانی پێکەوە بەستەرکراوی تەونی بەربڵاوی جیھانییە (کە سەرچاوەی زانیارین)، و ئەوی تر ئەو پێکھاتە بنەڕەتییەیە کە پاڵپشتیی پۆستی ئەلەکترۆنیکی (ئیمەیل) دەکات (کە ڕاژەیەکە).

وتاری ھەڵبژێردراو

ئەلێکسا (پاوانی ئینتەرنێت :Alexa.com) ماڵپەڕیکی جیھانییە بۆ زانین و شیکردنەوەی ترافیکی ماڵپەڕەکانە، ئەلێکسا لە ١ی نیسانی ١٩٩٦ بەفەرمی دامەزرا و لە ساڵی ١٩٩٧ بەفەرمی خرایە ژێرکارەوە. ماڵپەڕەکە بە زمانی ئینگلیزییە و سەر بە کۆمپانیای ئەمازۆنە.[١] بنکەی سەرەکی دەکەوێتە سان فرانسیسکۆ لە کالیفۆرنیا، ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆرتێک، ئەلێکسا کاری شیکردنەوەی تڕافیک بۆ زیاتر لە ٣٠ ملیۆن وێبگەی جیهانی دەکات.[٢] کۆمپانیای ئەمازۆن بڕیاریداوە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ خزمەتگوزاریی ئەلێکسا بەتەواوی خانەنشین بکات (بووەستێنێت).[٣][٤]

زیاتر...

وتار

بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان (بە ئینگلیزی: Internet Movie Database, IMDb)[٢] بنکەدراوەیەکی سەرھێڵی گەورەیە تایبەت بە فیلمەکان لە ئینتەرنێت. بەشێوەیەکی گشتی پێکھاتووە لە کۆمەڵێکی زۆر زانیاری لەبارەی ئەکتەرەکان، فیلمەکان، زنجیرە تەلەڤیزیۆنیەکان وە یاری ڤیدیۆییەکان.

لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ دروستکراوە، وە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە موڵکی کۆمپانیای ئەمازۆن.کۆمە ھەتا ئێستا.

بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان بە گرینگتری سایتی کات بەسەربردن دادەنرێت لە ئینتەرنێت، مانگانە زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن بەکارھێنەری ھەیە، لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٣ ژمارەی ناونیشانەکانی گەیشتە ٢٬٥٠٣٬٧٨٣ (زنجیرەی دراماکان دەگرێتەوە) وە زانیاری دەربارەی ٥٬١٩٢٬٤٩٣ کەس وە ٤٣ میلیۆن بەکارھێنەر لە سایتەکە.

زیاتر...

وتار

بێلایەنیی ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Net neutrality) پرینسیپێکە کە دەڵێت دەبێت دابینکارانی ڕاژەی ئینتەرنێت بە یەک شێوە مامەڵە لەگەڵ ھەموو داتاکانی سەر ئینتەرنێت بکەن و جیاکاری نەکەن و بە جیاوازی نرخ دیاری نەکەن لەسەر بنەمای تاک، ناوەڕۆک، ماڵپەڕ، سەکۆ، ئەپلیکەیشن یان جۆری پەیوەندی بەستن. ئەم پرینسیپە ڕێگری لە دابینکارانی ڕاژەی ئینتەرنێت دەکات کە بە ئەنقەست ھەندێک وێبگە خاوبکەنەوە یان پارە بسێنن بۆ بەکارھێنانی چەند ماڵپەڕێکی دیاریکراو. ئەم پرینسیپە زۆرجار لەژێر چاودێریی حکوومەت پارێزگاری لێ دەکرێت. لە ساڵی ٢٠٠٤، کۆمپانیای تێلێکۆمی مادیسن ڕیڤەر غەرامەی ١٥٬٠٠٠ دۆلار کران بەھۆی خاوکردنەوەی بەکارھێنانی خزمەتگوزارییەکانی ڤۆنەیج، کە کۆمپانیایەکی تێلێکۆم بوو لەو کاتەدا پێشبڕکێی لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی خۆیان دەکرد.

پێشێلکارییەکی ڕوونی بێلایەنیی ئینتەرنێت لە کوردستان لەلایەن کۆمپانیای فاستلینکەوە کرا، کاتێک ڤایبەریان بەبێ بەرامبەر بۆ بەکارھێنەرانیان دەستەبەر کرد. ھەردوو دامەزراوەی ویکیمیدیا و فەیسبووکیش بە پێشێلکردنی پرینسیپی بێلایەنیی ئینتەرنێت تۆمەتبار کران کاتێک پرۆژەی ویکیپیدیا زیرۆ و فەیسبووک زیرۆیان ڕاگەیاند. بەھۆی ئەمەوە دامەزراوەی ویکیمیدیا پرۆژەکەی لە کۆتاییی ٢٠١٨ لەکارخست.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان