بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شێروین حاجیپوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێروین حاجیپوور

شروین حاجی‌پور
لەدایکبوون (١٩٩٧-٠٣-٣٠) ٣٠ی ئازاری ١٩٩٧ (تەمەن ٢٩ ساڵ)
کارە ناودارەکان
بەرایێ
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکانپۆپی ئێرانی

شێروین حاجیپوور (بە فارسی: شروین حاجی‌پور؛ لەدایکبووی ٣٠ی ئازاری ١٩٩٧)[١] گۆرانیبێژێکی ئێرانییە.[٢] ئەو بە یەکێک لە گۆرانییەکانی بەناوی بەرایێ ناسراوە کە بەپێی تویتە ناڕەزاییەکان بۆ پشتگیریی خەڵک لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران سازی کرد[٣] و بەھۆیەوە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[٤] دواتر لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ژیاننامە

[دەستکاری]

حاجیپوور لە زانکۆی مازانداران خوێندنی ئابووری تەواو کرد.[٥] لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا کاتێک چووە ناو پۆلێکی ڤایۆلین، دەستی بە مۆسیقا کرد و دواتر لە چەند پۆلێکی مۆسیقا دەرچوو. کاتێک لە قوتابخانەی دواناوەندی بوو، دەستی بە ئاوازدانەری کرد. کاتێک لە زانکۆ بوو، بۆ نمایشەکانی شانۆ و دەستکاریکردن مۆسیقای نووسی. ئەو دواتر دەستی بە گۆرانیبێژی کرد.[٦]

لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا،[٧] حاجیپوور بەشداری لە پێشبڕکێی مۆسیقای تەلەڤیزیۆنی وەرزی نوێدا کرد، کە لەوێ گەیشتە قۆناغی کۆتاییی خولی دووەمی وەرزی یەکەم،[٨][٩] کە دواتر بەڕێوەبەری ھونەریی بەرنامەکە ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەی دەنگ و ڕەنگ نیگەرانی ئەوە بووە کە دواتر حاجیپوور کێشە دروست بکات.[١٠][١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «بیوگرافی شروین حاجی پور و بهترین آهنگ‌های احساسی او». iranenfejar.info. ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «ترانه اعتراضی "برای..." در شبکه‌های اجتماعی رکورد زد». Radio Farda. ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢.
  3. «'Woman, life, freedom': L.A. protest over Iran draws thousands». Los Angeles Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. «Iran arrests musician as anthem for protests goes viral». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. «Biografi-ye Shervin Hajjipur az Asr-e Jadid ta dastgiri» [A Biography of Shervin Hajipur from Asr-e Jadid to his arrest]. photokade.com (بە فارسی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  6. «Biografi-ye Shervin Hajjipur az Asr-e Jadid ta dastgiri» [A Biography of Shervin Hajipur from Asr-e Jadid to his arrest]. photokade.com (بە فارسی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  7. «Biografi-ye Shervin Hajjipur az Asr-e Jadid ta dastgiri» [A Biography of Shervin Hajipur from Asr-e Jadid to his arrest]. photokade.com (بە فارسی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  8. «کد دستوری رای شروین حاجی آقاپور و شکوفه عزیزی در قسمت نهم عصر جدید». Fararu. ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
  9. «ستاره عصر جدید هم کاور هم اوریجینال». Shahrvand Newspaper. ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. «استوری کارگردان عصر جدید برای "شروین"». Bartarinha. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. «واکنش کارگردان عصر جدید به بازداشت شروین حاجی پور خواننده آهنگ "برای" در اینستاگرام». dailyfootball. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.