ئێبی
| ئێبی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ئیبراھیم حامیدی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٩ تاران |
| پیشە | گۆرانیبێژ، گۆرانینووس، مۆسیقاژەن |
| شێواز | مۆسیقای پۆپ |
| وێبگە | http://www.ebihamedi.com/، https://naslemusic.com/tag/دانلود-جدیدترین-آهنگ-ها |
ئیبراھیم حامیدی (بە فارسی: ابراهیم حامدی؛ لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٩) ناسراو بە ئێبی (بە فارسی: اِبی) گۆرانیبێژێکی پۆپی ئێرانییە.[١] ئەو لە جۆرەکانی ڕۆک، فۆڵک، پۆپ، سەما، ھاوس و ترانسدا شارەزایی ھەیە.[٢]
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]باوکی ئیبی خەڵکی ئەراک بوو و دایکی خەڵکی کەرەج بوو.[٣] ئەو گەورەترینی شەش خوشک و برا یە کە لە خوڕەمدەرە لەدایکبووە.[٤]
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆ زەمانە لە ساڵی ٢٠٠٨دا، ئیبی گوتی کە خولیای گۆرانیگوتن بووە و بۆ خەڵکی لە ماڵەوە، ھاوپۆلەکانی و منداڵانی گەڕەکەکەی گۆرانیی گوتووە. ھەروەھا باسی لەوەش کرد کە لە گەنجیدا بە خوێندنی قورئان، دەستی بە کارامەییەکانی شێوازی گۆرانیگوتن کردووە.[٥]
ژیانی پیشەیی
[دەستکاری]
بە ئیلھاموەرگرتن لە بیتڵز، لە ناوەڕاستی دەیەی ١٩٦٠دا گرووپێکی مۆسیقای بێتی بە ناوی «ڕێبڵز» لەگەڵ شەھرام شەبپەرە و سیاوەش قومەیشی پێکھێنا.[٦] ھەروەھا پێش ئەوەی دەست بە کاروانی ھونەریی خۆی وەک گۆرانیبێژێکی تاکەکەسی بکات، ئەندامی گرووپەکانی «سانبۆیز» و بلاک کاتس بووە.[٧]
لە ساڵی ١٩٧٧دا، پێش شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩، ئێرانی بۆ گەشتێکی ھونەری بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکان بەجێھێشت و دوای شۆڕش لەوێ مایەوە.[٨][٩]
لە ساڵی ١٩٩٠دا، ئەلبوومی ھاوبەشی «نوون و پەنیر و سەبزی» لەگەڵ داریوش بڵاوکردەوە.[١٠] لە ھەمان ساڵدا، کۆنسێرتێکی ھاوبەشی لەگەڵ داریوش لە یۆنیڤێرساڵ ئەمفیتیاتەر سازکرد.[١١]
گۆرانیی «خەلیجی ھەمیشەگیی فارس» (کەنداوی فارس بۆ ھەمیشە) یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی ئیبی، تێکستی ئەم گۆرانییە لە نووسینی عادل حەسەنییە و ئاوازدانەری ئەم گۆرانییەش محەممەد شەمسە. ناوی ئەلبوومی خەلیج بەھۆی ئەم گۆرانییەوەیە. ئیبی ڕای گەیاند کە ئەم گۆرانییە یەکێکە لەو کەمە گۆرانییانەی کە شانازی بە پێشکەشکردنیانەوە دەکات.[١٢]
لە ساڵی ١٩٩٥دا، ئیبی ئەلبوومی «ستارەھای سەربی» بە تێکستی ئێرەج جەنەتی عەتایی و ئاوازی سیاوەش قومەیشی بڵاوکردەوە. لە بەرنامەی «باشترینی باشترینەکان»ی منوتۆدا، کە ٢٠ باشترین گۆرانیی ئیبی بەپێی ھەڵبژاردنی خەڵک پیشان دەدا، گۆرانیی «کی ئەشکاتو پاک میکونی» و «ستارەھای سەربی» بەدوای یەکدا پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستھێنا، و ھەردوو گۆرانییەکە لەم ئەلبوومەن. ھەروەھا گۆرانیی «قیبلە» لەم ئەلبوومە لە پلەی ١٧ەمدا بوو.[١٣]
لەنێوان گۆرانییە «ڕامیارییە» بەھێزەکانیدا، گۆرانیی «ھەڵا» (١٩٩٩) ھەیە کە لە نووسینی شاعیری ئێرانی مینا ئەسەدی و بەرھەمھێنانی ئەسفەندیار مۆنفەردزادەیە. لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی منوتۆ، ئەم گۆرانییەی بە گرنگترین گۆرانیی ڕامیاریی خۆی ناوبرد.[ژێدەر پێویستە]
لە ساڵی ٢٠٠٩دا، ئیبی جارێکی دیکە سەرنجی خستە سەر ڕامیاریی ناوخۆی ئێران بە گوتنی گۆرانیی تەسمیم (بڕیار) وەک وەڵامێک بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ساڵی ٢٠٠٩.[٨]
ئیبی لە چەندین گۆرانیدا ھاوکاریی لەگەڵ شادمێھر عەقیلی کردووە. لە ساڵی ٢٠١٢دا، گەشتێکی ھونەریی جیھانیی ھاوبەشی لەگەڵ شادمێھر بە ناوی «ڕۆیای ما» ئەنجامدا.[١٤]
ئیبی گۆرانیی ھاوبەشی «نۆستالژیا»ی لەگەڵ گوگوش لە ڕێگەی ڕادیۆ جەوانەوە لە ساڵی ٢٠١٤دا بڵاوکردەوە.[١٥] ئیبی و گوگوش گەشتی کۆنسێرتی جیھانیی ھاوبەشی خۆیان بە ناوی «نۆستالژیا» دەستپێکرد. گەشتەکە بە کۆنسێرتی دوبەی دەستیپێکرد.[١٦][١٧][١٨]
ئەلبوومی «جانی جەوانی» (٢٠١٤)ی بڵاوکردەوە. ھەروەھا دەستی بە گەشتە جیھانییەکەی ئەم ئەلبوومە کرد.[١٩]
ئیبی دوایین ئەلبوومی خۆی بە ناوی «لالەزار» لە ساڵی ٢٠١٩دا بڵاوکردەوە. گۆرانیی «کوچەی نەستەرەن» لەم ئەلبوومەدا، کە گۆرانییەکی ڕامیارییە و دەربارەی شەڕی ئێران و عێراقە، جێی مشتومڕ بوو.[٢٠][٢١]
لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ئیبی لە بەرنامەی پێرشیاز گات تالێنتدا دەرکەوت.[٢٢]
ئیبی بەشداریی لە خۆپیشاندانەکانی دژی ئامادەبوونی ئیبراھیم ڕەئیسی لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد و پشتگیریی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کرد.[٢٣][٢٤]
لە ساڵی ٢٠٢٢دا، گەشتە نوێیەکەی جیھانیی خۆی بە ناوی «پڕۆژەی عەشق» دەستپێکرد. ئەم گەشتە بەھۆی کۆڤید-١٩ەوە دواخرا.[٢٥]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]ئیبی سێ کچی لە ھاوسەری یەکەمی، فەیروزە میقدادی ھەیە. دوای ٢٥ ساڵ لە ھاوسەرگیری جیابوونەوە.[٢٦]
کاتەکانی خۆی لەنێوان ماربێیا لە ئیسپانیا و لۆس ئانجلەس لەگەڵ ھاوسەری دووەمی، مەھشید بۆروومەند دابەش دەکات.[٢٦] لە سەرەتای دەیەی ٢٠٠٠دا، لە سوێد دەژیا.[٩][٨] ئیبی زڕکوڕێکی لە مەھشید ھەیە.[٩]
ئەلبووم
[دەستکاری]«ساڵەکان بە ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوییە»
- تەپش (١٣٥٣)
- نازی ناز بکە (١٣٥٤)
- شەبزەدە (١٣٥٦)
- چیای یەخ (١٣٦٤)
- «نوون و پەنیر و سەبزی» (لەگەڵ داریوش) (١٣٦٥)
- غەریبە (١٣٦٨)
- خەلیج (١٣٦٩)
- موعەلیمی بەد (١٣٧١)
- ئەستێرەی کلکدار (١٣٧٢)
- ئەتەل مەتەل (١٣٧٣)
- ستارەھای سەربی (١٣٧٤)
- عەتری تۆ (١٣٧٥)
- لەگەڵ تۆ (١٣٧٥)
- تاجی تەرانە (١٣٧٦)
- پیر (١٣٧٨)
- ھەڵبێ (١٣٧٧)
- شەوی نیلووفەری (١٣٨٢)
- حەسرەتی پەرواز (١٣٨٥)
- «یادگاری» (لەگەڵ کامەران و ھومەن) (١٣٨٨)
- ھەستی تەنیایی (١٣٨٩)
- جانی جەوانی (١٣٩٣)
- لالەزار (١٣٩٨)
ڕیزبەندیی ئەلبوومەکان لەسەر بنەمای ساڵی بڵاوبوونەوەی سی دییەکانە.
ئیبی کە دوای بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی شەوی نیلووفەری باسی لە خانەنشینبوونی خۆی کردبوو، تا ئێستاش لە بواری بەرھەمھێنانی ئەلبووم و سازکردنی کۆنسێرتدا بەھاندان و چالاکییەوە بەردەوامە. ئەو پێیوایە کە چوونەسەر شانۆ یان بڵاوکردنەوەی ئەلبووم، دەرفەتێکی فێربوونی پێ دەبەخشێت و دەبێتە ھۆی بەدەستھێنانی ئەزموونی زیاتر، و ئەمەش بە لای ئەوەوە باشترین پاڵنەر و ھاندەر بووە بۆ بەردەوامبوون لە کارەکەیدا.[٢٧] ئەو گۆرانیگوتن بە عەشقێک دەزانێت کە ھەرگیز لێی جیا نابێتەوە.[٢٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ آیا ابی از محسن چاوشی 'دلجویی' کرده؟ (بە فارسی)
- ↑ En hemlig flod av låttexter
- ↑ Video 2018-06-18 23-08-23.webm. upload.wikimedia.org.
- ↑ «gooya news :: culture : "من هميشه براى ريشهام خواندهام"، گپى با "ابى" از گذشته، حال و آينده، صداي آلمان». news.gooya.com. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «رادیو زمانه | اردوان روزبه | گفت و گو | ابی: خوانندگی را با قرائت قرآن شروع کردم». zamaaneh.com. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Breyley، Gay (کانوونی یەکەمی ٢٠١٠). «Hope, Fear and Dance Dance Dance: Popular Music in 1960s Iran». Musicology Australia (بە ئینگلیزی). ٣٢ (2): ٢٠٣–٢٢٦. doi:١٠.١٠٨٠/٠٨١٤٥٨٥٧.٢٠١٠.٥١٨٣٥٤. ISSN ٠٨١٤-٥٨٥٧. S2CID ٢٢٠٣٥٢٩٦٨.
- ↑ «خوانندگان پاپ ایرانی با بیشترین فالوئر اینستاگرامی + لیست». vananews.com. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- 1 2 3 Wrench, Nigel (21 March 2010) "Exiled Iranian pop star Ebi in presidential warning", BBC News
- 1 2 3 «En hemlig flod av lâttexter». Sydsvenskan (بە سویدی). ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ "Noon O Panir O Sabzi" von Dariush & Ebi (بە ئەڵمانی)، ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ↑ «آلبوم کنسرت نون و پنیر و سبزی (Universal Amphitheater) ابی». لە ١ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ کنسرت کامل ابی- تور جهانی جان جوانی (بە ئینگلیزی)، لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ↑ «بهترین های بهترین ها». Manoto TV (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «از رویای خوانندگی تا "رویای ما" • گپی با ابی – DW – ۱۳۹۱/۷/۱۵». dw.com (بە فارسی). لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «googoosh+&+ebi». Radio Javan (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «آلبوم عکس: کنسرت گوگوش و ابی در کانادا». BBC News فارسی (بە فارسی). ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Googoosh & Ebi's New History Music Video Together Coming Soon». Radio Javan. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Googoosh & Ebi Live In Dubai - Nostalgia World Tour». Radio Javan (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «ابى، صحنه آخر». BBC News فارسی (بە فارسی). ١٩ی شوباتی ٢٠١٧. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «آلبوم جدید "ابی" با نام "لاله زار" منتشر شد». صدای آمریکا (بە فارسی). ١٣ی ئابی ٢٠١٩. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «بازتاب ترانه جدید ابی به نام "کوچه نسترن" درباره قربانیان جنگ ایران و عراق و آرمانهایشان». صدای آمریکا (بە فارسی). ٥ی ئابی ٢٠١٩. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Faghihi، Rohollah (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «Has Iran's award-winning actress left Iran to escape prosecution?». Al-Monitor (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «ابی، خواننده پاپ: چهارشنبه در اعتراضات علیه حضور ابراهیم رئیسی در سازمان ملل شرکت میکنم». ایران اینترنشنال (بە فارسی). ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ "حضور در اعتراضها وظیفه هر هنرمند ایرانی است" (بە فارسی)، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ↑ Guerra، Joey (١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «Q&A: Iranian pop legend Ebi talks getting healthy, loving Peter Gabriel and not retiring ahead of Sugar Land date». Preview | Houston Arts & Entertainment Guide (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 میرزایی، فاطمه (٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). «بیوگرافی ابراهیم حامدی (ابی) و آشنایی بیشتر با زندگی هنری و شخصی آقای صدا + عکس». آرگا (بە فارسی). لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ سال تحویل ۸۹: ابی در بیبیسی فارسی
- ↑ سایت بیبیسی فارسی؛ پاسخ ابی به پرسشهای شما
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی

- ئێبی لە ئینستاگرام
- ئێبی لە فەیسبووک
- ئێبی لە تویتەر
- ئێبی لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- ئێبی لە سپاتیفای
- ئەو وتارانەی وتەی بێسەرچاوەیان تێدایە لە June 2023
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٤٩
- خەڵکی تاران
- گۆرانیبێژانی خەڵکی تاران
- گۆرانیبێژانی پۆپی ئێرانی
- گۆرانیبێژانی پیاوی ئێرانی
- گۆرانیبێژ-گۆرانینووسانی ئێرانی
- گۆرانیبێژان بە زمانی فارسی
- مۆسیقاژەنەکان لە تاران
- ژەنیارانی ئێرانی
- خەڵکی فارس
- ئێرانییانی نیشتەجێبوو لە لۆس ئانجلەس
- ھونەرمەندانی کاڵتێکس ڕیکۆردز