دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
|
پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان چییە؟پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان (IR) یان کاروباری نێو دەوڵەتی، کە پەیوەستە بە دەزگای ئەکادیمی و پەیوەنددار لە زانستەکانی ڕامیاری، کە بوارێکی تایبەتمەند و ئەکادیمیە لە بوارە جۆر بەجۆرەکانی لێکۆڵینەوە نێو دەوڵەتیەکان، یان ئەکادیمیایەکی سەربەخۆیە تایبەت بەو خوێندکارانەی کە تایبەتمەندن بە زانستەکانی مرۆیی و کۆمەڵایەتی. لە ھەردوو بواردا، لە بواری لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی قەوارە ڕامیاریەکان (دەزگاکانی حکومەت) وەکوو وڵات، وڵاتی خاوەن سەروەری، ئیمپراتۆریەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە حکومییەکان (ڕێکخراوە حکومیە نێو دەوڵەتیەکان) وە ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیە ناحکومیەکان (INS)، ڕێکخراوە ناحکومیەکان، وە کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکان (ھاوبەشگا نەتەوەییەکان)، وە لەسەر ئاستێکی فراونتری جیھانی کە ئەم کارانەی لێ بەرھەم بێت، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پەیوەندییەکی ئەکادیمی لە سەر ئاستێکی ڕامیاری بەرز کە ھەڵوێستی چاکەکاری وڵاتان دیاری دەکات بۆ کێشە نێودەوڵەتییەکان و ئاشتی جیھانی. وتاری ھەڵبژێردراوجەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا بریتی بوو لە ململانییەکی نێونەتەوەیی کە لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا ڕوویدا، لە ئازاری ١٩٩ تاوەکو تشرینی دووەمی ١٩٩٥. زۆرێک لەوڵاتان بەشداربوون لەجەنگەکە، بەپێی وتەکانی دادگای سزادانی نێونەتەوەیی لە یووگسلاڤیا لایەنەکانی جەنگ بریتی بوون لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا و کۆماری یووگسلاڤیا و کرواتیا ھەربەپێی راپۆرتی دادگای دادی نێونەتەوەیی سربیاش پشکی ھەبووە لەم جەنگە کەبەشێوەی سەربازی و ئابووری بەشداریکردووە. سووپای سڕبیا دواتر گۆڕدرا بۆ سووپای میللی یووگسلاڤیا. کرواتیاش لەناو جەرگەی جەنگەکە بوو. (تەواوی وتار...) زیاتر... ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکانڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت یان ئۆپێک (بە ئینگلیزی: Organization of the Petroleum Exporting Countries) کوتکراوەی (بەئینگلیزی: OPEC)، ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییی نەوتییە کە لە ١٤-٩-١٩٦٠دا لەلایەن وڵاتانی ئێران، ڤێنێزوێلا، عێراق، عەرەبستان و کووەیت، بە ئامانجی سنووردارکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و یارمەتیدان بە گرانترکردنی، لە بەغدا دامەزرا. (تەواوی وتار...) زیاتر... وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
کەسایەتی ھەڵبژێردراوفوئاد مەعسووم ناوی تەواوی محەممەد فوئاد مەعسووم خدر ھەورامی سیاسەتوانێکی ناسراوی کوردە. لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینیدا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرا و بوو بە حەوتەم سەرۆک کۆماری عێراق و دووەمین سەرۆک کۆماری کورد کە سەرۆکایەتی عێراقیان کردبێت (لە دوای جەلال تاڵەبانی). فوئاد مەعسووم لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری کۆیە لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لەدایکبووە. (تەواوی وتار...) زیاتر... ڕێککەوتنامە دیپلۆماسییەکانڕێکەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی و حزبی بەعس واژوو کرا، بریتی بوو لە پێشەکییەک و ٢٢ بڕگە کە ١٥یان ئاشکرا و ٧یان نھێنی بوون و ھەموویان پێکەوە دۆکۆمێنتێکی گرنگیان پێک دەھێنا بۆ چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا. بەدی ھێنانی یەکێتی ڕیزەکانی کورد پاش ٤ ساڵ شەڕی ناوخۆ. (تەواوی وتار...) زیاتر... پەیماننامە نێونەتەوەیییەکانپەیمانی ڤێرسای پەیماننامەیەکی ئاشتی بوو لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩١٩ واژوو کرا. وەک گرینگترین پەیماننامەی جەنگی جیھانیی یەکەم، کۆتایی بە دۆخی جەنگی نێوان ئەڵمانیا و زۆربەی ھێزە ھاوپەیمانەکان ھێنا. لە کۆشکی ڤێرسای واژوو کرا، پێنج ساڵ دوای تیرۆرکردنی ئەرشیبۆن فرانس فێردیناند، کە بووە ھۆی جەنگەکە. ھێزە ناوەندییەکانی دیکە لە لایەنی ئەڵمانیا پەیماننامەی جیاوازیان واژوو کرد. لەگەڵ ئەوەی ئاگربەستی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ کۆتایی بە شەڕی ڕاستەقینە ھێنا، بەڵام شەش مانگ دانوستانی ھاوپەیمانانی خایاند لە کۆنفرانسی ئاشتیی پاریس بۆ ئەنجامدانی پەیماننامەی ئاشتی. ڕێگە بە ئەڵمانیا نەدرا پێش واژووکردنی پەیماننامەکە بەشداری لە دانوستانەکاندا بکات. (تەواوی وتار...) زیاتر... پۆلەکانبڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشبڕیارنامەی ١٠٠٣ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٥ی تەمموزی ١٩٩٥دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ یووگسلاڤیای پێشوو. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٣٬٥٥١ەم، بە ١٤ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ١ی بێلایەن پەسندکرا. (تەواوی وتار...) زیاتر... دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتپڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان | ||




