گابۆڕ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بەسەرداچوونەوە
موکریانی کرا کوردی
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٥: ھێڵی ٥:
|دانەر= [[سەید قادر ھیدایەتی]]
|دانەر= [[سەید قادر ھیدایەتی]]
|لێکۆڵەر=
|لێکۆڵەر=
|زمان= [[موکریانی]]
|زمان= [[کوردی]]
|وڵات= [[کوردستان]]
|وڵات= [[کوردستان]]
|زنجیرە=
|زنجیرە=

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٤:٢٣، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

گابۆڕ
نووسەرسەید قادر ھیدایەتی
وڵاتکوردستان
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی
دەنگی

گابۆڕ[١] ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی سەید قادر ھیدایەتی. ئەم ڕۆمانە یەک لە باشترین ڕۆمانە کوردییەکان و بەرھەمێکی گرینگی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و قسەی زۆری لەسەر کراوە. کتێبەکە ساڵی ٢٠١٥ نووسراوە و پێنج جار چاپ و بڵاو کراوەتەوە و لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی سی و یەکەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی تاران بووە؛ لە پێشانگاکانی کتێبی باشووری کوردستانیش ھەر زوو تەواو دەبێت.[٢] دە بەشی لەخۆ گرتووە و دوو چیرۆک ھاوتەریبی یەک دەچنە پێشێ کە پێکەوە لە پەیوەندیدان و لە کۆتاییدا ئاکامێکی ھاوشێوەیان دەبێت.

چیرۆک

گابۆڕ ژیانی چەند مێرمنداڵێک، بەتایبەت دوو پێرسۆناژی سەرەکیی عەبدولموتەلیب و کەریم لە سەردەمی دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و گوشاری ھێزە ئەمنییەکان بۆ سەر خەڵکی شاری بۆکانە، کە بۆ کڕینی تۆپێک خەریکن پارە کۆ دەکەنەوە و ھاوکات خەمی ئەوەیانە کە ئەگەر تۆپیان کڕی شەوانە لای کێ بێت و کێ ببێتە کاپیتان. ئەو دوو مێرمنداڵە شاھیدی ئەوەن چۆن چەکدارانی ناو پاسگای سەری کووچە تەنانەت لە نێوەڕاستی ڕۆژدا دەستڕێژی دەکەنە سەر خەڵکی بێتاوان. بە ھەڵکەوت کەریم و عەبدولموتەلیب لە کوتە کاغەزێکدا، لاپەڕەیەکی گۆڤاری سروە کە چیرۆکی «پاڵەوان فس فس»ی تێدا گێڕدراوەتەوە، دەبینن و دەزانن کە دەتوانن بە زمانی خۆیان بیخوێننەوە، بەرە بە بەرە لەگەل ھونراوەکانی ھەژار و ھێمن و ھتدیش ئاشنا دەبن و بەم شێوەیە چەمکی شوناس لەبەر دەمیان قوت دەبێتەوە، ھەستی نەتەوایەتی لە مێشکیاند بنج داکوتێت و پاشان سەربەخۆ دەست دەدەنە چەند چالاکییەکی ساویلکانە و پاش ماوەیەک بە دزی ڕێگای سەر سنوور دەگرنە بەر تاوەکوو بچنە نێو یەکێک لە حیزبە کوردییەکان.[٣]

کەسایەتییەکان

  • عەبدولموتەلیب (ھەژیر)
  • کەریم (خەبات)
  • میرزا ھادی
  • کاک سولەیمان
  • نەنە عەجەم
  • مکایل
  • کاکە جەماڵ
  • بایزی مریشکفرۆش
  • ئەسمەر
  • نازدار
  • ئاغای سەرچەشمە
  • ئاغای محەممەدی
  • سەیدە سوورە

تایبەتمەندییەکان

گابۆڕ ئەدەبی بەرەنگاری و پرسی ناسنامەی پارچەیەکی کوردستانە کە تێیدا دوو کوڕ کە لە ڕاستید نوێنەری کۆمەڵگان، بە شوێن کلتوور و زمانی خۆیانن. کۆمەڵگایەک کە تا سەر ئێسقان لەژێر چاوەدێریی پۆلیسدان؛ تەنانەت یاریی تۆپێنیش لەسەر مۆڵەت و ئیجازەی بەرپرسانی پازگایە. لە ڕۆمانەکەدا دیالۆگ زۆر گرینگە، لە ڕێگەی دیالۆگەکانەوە کەسایەتییەکان دەناسرێن و فەزاکان وەسف دەکرێن؛[٤] بگێڕەوە و بکەری کار جێ دەگۆڕن و ئەوە بەرچاوترین تایبەتمەندییە؛ زمانی کتێبەکە کورت و پوختە و ڕستەی زیادی تێدا بەدی ناکرێت، ھەروەھا ڕووداوەکانیش زۆر خێرا ڕوو دەدەن.[٥] شیوازی نووسینی ڕۆمانەکە مۆدێرنە، واتە قارەمانی نییە و ھەموو کەسایەتییەکان قسان دەکەن و بەقەد یەک سەرنجیان خراوەتە سەر.[٦]

ڕەخنەکان

  • گۆشەنیگا و بگێڕەوەکان سەر لە خوێنەر دەشوێنن؛ «کوتم»، «کوتی» زۆری تێدایە.[٧] هەندێکیش ئەوە بە داهێنان لە دیالۆگنووسیدا دەزانن.
  • ھەندێک لە لایەنەکانی چیرۆک بە شاراوەیی دەمێننەوە.
  • ڕۆڵی لاوازی ژن لە ڕۆمانەکەدا[٨]

چاپەکان

  • چاپی یەکەم و دووەم: ٢٠١٥ (چاپەمەنیی گوتار)
  • چاپی سێھەم: ٢٠١٧ (چاپەمەنیی گوتار، خانی)
  • چاپی چوارەم: ٢٠١٩ (چاپەمەنیی خانی)[٩]
  • چاپی پێنجەم ٢٠٢١ (چاپەمەنیی خانی)

کورتە

وەختایەک بە لەقەلەق و پتەپت کەلیمەیەکی ساغ دەکردەوە، شیرناییەکی سەیر لە دەمارەکانی گەڕا؛ ڕووناکاییەک لە چاوەکانییەوە ئاوقای مێشک و دڵی بوو. شیرنایی و ڕووناکایی. کوتم زۆر دواتر زانیم کە ئەوە شیرنایی و ڕووناکایی زمانی خۆم بوو لە دەروونمدا ئاوێتەی یەک دەبوون. ئەوە یەکەم جار بوو بە چاو زمانی خۆی دەدیت. ئەو تا ئەودەم تەنیا بە گوێ زمانی خۆی بیستبوو. کوتم ئەوە یەکەم جار بوو زمانی خۆم دەدیت. زمانی خۆی چەندە ئاسان بوو، زمانی خۆی چەندە پێ خۆش بوو![١٠]

ئەمانەش ببینە

بەستەرە دەرەکییەکان

سەرچاوەکان

  1. ^ «گابۆڕ»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠٢١.
  2. ^ ئەندێشھ. "ژمارە 11ی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا". ئەندێشھ.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "گابۆڕ، ڕۆمانێکی نەقوستان -".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "ڕۆمانی گابۆڕ و کێشەی شوناس". hawlati.co (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "ھەشت ھۆکار بۆ خوێندنەوەی گابۆڕ". www.chawder.org.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "خوێندنەوەیەکی تر بۆ ڕۆمانی گابۆڕ – Knwe.org". knwe.org.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "چاوکشانێ بە ڕۆمانی «گابۆڕ»ی "سەید قادر ھیدایەتی" / ئەنوەر وەلەدبەیگی". www.pavehpress.ir. Retrieved 2021-08-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ کوردی, ماڵی کتێبی. "خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گابۆڕ بەرھەمی سەیدقادر ھیدایەتی". ماڵی کتێبی کوردی.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "ڕۆمانی گابۆڕ گەیشتە چاپی چوارەم | AvaToday". www.avatoday.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ گابۆڕ، سەید قادر ھیدایەتی، ٢٠١٩