لێدوانی بەکارھێنەر:Keenîî

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Keenîî!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٩٧ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٤٧، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


سڵاو Keenîî، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا!

بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ھیوادارین چێژ لەم زانستنامە ئازادە وەربگریت و لەگەڵمان بمێنیتەوە. بۆ یەکەم کارت، دەتوانیت سەرەتا ناساندن بخوێنیتەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، دەتوانیت بپرسیت لە پەڕەی وتووێژەکەم – من خۆشحاڵ دەبم بە یارمەتیدانت. یانیش، دەتوانیت پرسیارەکانت لە پرسگا بکەیت بۆ وەرگرتنی وەڵام. ھەمیشە بیرت بێت لە کۆتایی لێدوانەکانت چوار ھێمای ~~~~ دابنێیت بۆ واژووکردنی لێدوانەکانت، تاکوو کارئاسانی بۆ بەکارھێنەرانی تر بکەیت و بتوانن زیاتر یارمەتیت بدەن و بە ناوی دروستەوە بانگت بکەن.


لەم نزیکانەدا بەشدارییەکی پەیوەندیدار بە مۆسیقات ئەنجام داوە! ئەگەر تۆ مۆسیقاژەنیت، یان ئارەزوو بە مۆسیقا دەکەیت و شتی لەبارەوە دەزانیت، دەتوانیت ببیت بە ئەندامێکی ویکیپرۆژەی مۆسیقا! ویکیپرۆژەی مۆسیقا پرۆژەیەکی ویکیپیدیایە کە بۆ کۆکردنەوەی ئەو بەکارھێنەرانەی لەسەر بوارە مۆسیقییەکان کاردەکەن لە ویکیپیدیا دامەزراوە. لەم پرۆژەیەدا، بەکارھێنەران دەتوانن چاودێری پێشکەوتنی وتارە مۆسیقییەکان بکەن و وتووێژ دەربارەی چاکسازیکردن لە وتارە مۆسیقییەکان بکەن. تاوەکوو ئێستا، ١٬٣١٠ وتاری پەیوەندیدار بە مۆسیقا لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەن. ئامانجەکانی ئەم پرۆژەیە پێکھاتوون لە: ڕێکخستن و پۆلێنکردنی وتارە مۆسیقییەکان، پەرەپێدان بە وتارە مۆسیقییەکان لە ڕێگەی درێژکردنەوە و دانانی پەڕگەی پەیوەندیدار و زیادکردنی سەرچاوە و ھتد...، بەرزکردنەوەی ئاستی وتارە مۆسیقییەکان و پەیوەندیدارەکان پێوەی تا ببن بە وتاری ھەڵبژێردراو و وتاری باش، لەگەڵ یارمەتیدانی بەکارھێنەران لە دۆزینەوە و پەرەپێدان بەو جۆرە وتارانە.

ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٦، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شێوازی ساڵ و ڕێکەوتەکان[دەستکاری]

دەمباش Keenîî، زۆر سوپاس بۆ سەرجەم بەشدارییە بەنرخەکانت! ویستم پێت بڵێم کە دەبێت نووسینی ساڵ و ڕێکەوتەکان، بەپێی وپ:ڕوژ بنووسرێن؛ و لە ویکیپیدیاش کار بە ساڵنامەی زایینی (میلادی) دەکرێت نەک ھەتاوی و ئەوانی تر. سپاسی دووبارەم بۆتان ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٢، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. ڕێز و حوڕمەت بۆ ئێوە. سپاس بۆ ڕێنوێنییەکەتان، چاکیان دەکەم. بەس دەمەوێ پرسم بۆ تاگی شێوازتان لەسەر بابەتەکان داوە، کوێیان کێشەی هەیە؟ بەخۆم بڵێن درووستیان دەکەم یان لانیکەم لە بابەتەکانی دیکەدا ڕەچاویان دەکەم Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ڕۆژانە زۆر دەستکاری دەکەم. مەبەستت کام وتارە؟ دەشێت ھەر لەبەر شێوازی نووسینی ساڵ و ڕێکەوتەکان یانیش لەبەر کێشەی ڕێنووس تاگی شێوازم لێ دابێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٧، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گشت ساڵ و ڕێکەوتەکانم کردە زایینی. وتارەکانیش بۆ نموونە مەبەستم جەمال موفتی و عەلی حەسەنیانییە. Keenîî (لێدوان) ‏١٦:٥٦، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆنیەتیی دانانی سەرچاوە بە ئۆتۆماتیک
ھەربژی و دەستەکانت خۆش بن! تاگەکەم لەسەر جەمال موفتی لابرد، بەس لەسەر عەلی حەسەنیانی نە. پێش کێشەی شێوازەکە شوێنی لەدایکبوونەکەی لەسەرەوە بە مەھاباد و لەخوارتریش بە تاران نووسراون. گەر بکرێت، چاکی بکەنەوە. ئێستا بۆ کێشەی شێوازەکە، سەرچاوەکان بەو شێوەیە ناڕێکن. بۆ دانانی سەرچاوە بە شێوەیەکی زۆر ڕێک و پوخت و بە زانیاریی تەواوەوە ڕێگەیەکی زۆر ئاسان ھەیە. بڕوانە پەڕگەکە. گەر کێشەت ھەبوو، لێرەم. زۆر سپاس بۆ ماندووبوونەکانت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١١، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوجار زیاتر سەرنج دەدەم هەڵەی وا ڕوو نەداتەوە، زۆر بەداخەوەم. دەست و چاوتان خۆش بۆ فێرکارییەکەش، چاکم کردن. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:٥٥، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستی ئێوەیش خۆش و بمێنن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٦، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش Keenîî, سوپاس بۆ بەشداریکردن لە وتاری سەعید عیبادەتیان وتارەکە لەسەر ژیاننامەی کەسایەتییەکی زیندووە، تکایە ئەتوانیت لەسەر ئەم گۆڕانکاریانەی کردووتە ( یەکەم و دووەم، سێیەم )ئاماژە بە سەرچاوە بدەیت. سوپاس بۆ بەشداریەکانت بەرز دەنرخێنرێن — 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٣٦، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ژیان باش. تکایە. سەرچاوەکان بە وردی داندرابوون و تەنیا سێیەم مابوو، کە دامنا . چاوێکی لێ بکەنەوە، هەر جێیەکی کێشەی بوو هامە خزمەتتان Keenîî (لێدوان) ‏٠١:١٣، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی پاسدەری خۆگەڕ[دەستکاری]

لۆگۆی مافی پاسدەری خۆگەڕ
لۆگۆی مافی پاسدەری خۆگەڕ

سڵاو Keenîî، دەمەوێت پێت ڕای بگەێنم کە مافی پاسدەری خۆگەڕ بۆ ھەژمارەکەت زیادکرا، لەبەر دروستکردنی چەند وتارێکی بەسوود و بەردەوام بوون لە دروستکردنی ئەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتەکان و ڕێساکان دەگونجێن. ئەم تایبەتمەندییە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەستکارییەکانت نابێت، و تەنیا بە مەبەستی ئاسانکردنی کارەکانی پاسدەرانی پەڕە نوێکان بۆ ھەژمارەکەت زیاد کراوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مافی پاسدەری خۆگەڕ، بنۆڕە ویکیپیدیا:پاسدراوی خۆگەڕ. بۆ گشت پرسیارەکانت دەتوانیت سەردانی پرسگا بکەیت، یانیش دەتوانیت لە پەڕەی لێدوانی من پرسیار بکەیت. بە ھیوای بەردەوامی! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٤٩، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەش، ماندوو نەبنەوە. سپاس، زانیارییەکان دەخوێنمەوە و ئەگەر پێویست بوو زەحمەتتان دەدەم.Keenîî (لێدوان) ‏١١:١٧، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەشداری لە وتووێژێک بکە دەربارەی چاکسازیکردن لە داڕێژەی زانیاریدانەکان[دەستکاری]

سڵاو @Keenîî:، هیوادارم تەندروستیت باش بێت. وەک یەکێک لە بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکیپیدیا، پێم خۆشە بانگێشتت بکەم بۆ بەشداریکردن لە وتووێژێک سەبارەت بە چاکسازیکردن و نوێکردنەوەی داڕێژەکانی زانیاریدانی ویکیپدیا. دەتوانیت ڕا و بۆچوونی خۆت بخەیتە ڕوو و هاوکاری بکەیت لە باشترکردنی ئەم جۆرە داڕێژانە و ویکیپیدیا بە گشتی. زۆر سوپاس! ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:٣٤، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مۆڵەتنامەکانی پەڕگەکان لەبیر مەکە[دەستکاری]

دەمباش Keenîî، ماندوو نەبیت. دەبایە زووتر پێتم وتبایە. مۆڵەتنامەت بۆ پەڕگە بارکراوەکانت دانەناوە. تکایە بۆ ھەموویان دای بنێ. ھەموو پەڕگە بارکراوەکانت لێرە دەدۆزیتەوە. تکایە بۆ پەڕگەکانی داھاتووت ھەر لەکاتی دروستکردنی پەڕگەکە، مۆڵەتنامەکەش دانێ. بەشی مۆڵەتنامەکە ڕێک لە خوار ئەو کورتەیەیە کە پڕی دەکەیتەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٧، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەزیەتمدان، ببوورن. فێری بووم بۆ ئەوانی داهاتووش، سپاس Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٣٣، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بمێنن. ☺ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تووڵامراز بە جیا بەکاربێنە[دەستکاری]

دەمباش Keenîî، لە مێژووی ئەم پەڕەیە بینیم کە تووڵامرازت لەکاتی بڵاوکردنەوەی پەڕەکە بەکارھێناوە. ھەمیشە ھەوڵ بدە کە دوگمەکانی تووڵامراز پێش بڵاوکردنەوەی پەڕەکان و لەکاتی زیادکردنی ناوەڕۆکی نوێ بەکارنەھێنیت چونکە تۆ ناتوانیت پێشبینیی ئەوە بکەیت کە ئامرازەکە چی بە چی دەگۆڕێت چونکە دوگمەی «گۆڕانکارییەکان نیشان بدە» یان ونە یانیش جیاوازییەکەت پیشان نادات. بەکورتی، ھەمیشە دوگمەکانی تووڵامراز بە دەستکارییەکی جیا داگرە و بەکاربێنە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٢، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەچاوان. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:٠٩، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەرەپێدانی داڕێژەی فیلمە کوردییەکان[دەستکاری]

دەمباش Keenîî، دەستتان خۆش کە گرنگی بە وتارەکانی فیلمە کوردییەکان دەدەن. ویستم بڵێم لەپاڵ ئەو کارەتان و گەر بتوانن، ئەوا داڕێژە:فیلمە کوردییەکانیش لەگەڵ دەستتان نوێ بکەنەوە بێزەحمەت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٣٥، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram: ئەویش بەچاوان :) Keenîî (لێدوان) ‏١٩:١٢، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دڵم پێتان خۆشە! :) بمێنن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٧، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگدان لەسەر ویکیپڕۆژەی داواکاری پەڕگە[دەستکاری]

سڵاو بەرێز @Keenîî تکایەکم ھەیە، پڕۆژە ئێستا دامەزراوە و کاردەکات!، بەڵام داوا کراوە ببێت بە یەکێک لە یاساکانی ویکیپیدیا بۆ مافی بارکەران، ھۆکارەکەشی ھەر لە داوایەکە ڕوونکراوەتەوە کەبۆچی؟ سوودی چییە؟ ئامانجی چییە؟ پڕۆژەکە چۆنە، تکایە (( لــێــرە )) زیاتر بخوێنەوە و بیرورای خۆت لەسەر پڕۆژەکە بڵێ و بەشداری بکە لە دەنگدانەکە دەنگی بەڕێزتان گرنگە بۆ پڕۆژەکە  زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٥١، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانی ڕۆمان
سڵاو Keenîî ویستم دەستخۆشیت لێ بکەم، بۆ سەرجەم ئەو وتارانەی لەسەر ڕۆمانەکان و بەتایبەت ڕۆمانە کوردییەکان نووسیوتن. هەر بژی و بەردەوام بی. Şûşe وتووێژ ‏٢١:٣٠، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو ئامینە خانم @Amine yousefi: گەلێک سپااااس🌷یەک کۆڵم زەوق کرد☺Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:٥٥، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاپرسی لەسەر پاڵاوتنی بەڕێوەبەران[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @Keenîî:, ھیوادارم لە تەندروستی دابن، ھاتم ھەواڵیکتان پێ بدەم، ویکیپیدیاکەمان ماوەیەکی زۆرە کە بە سستیەکی زۆر تێپەڕ دەبێت لەکاتێکدا کۆمەڵگاکەمان لە گەشەسەندن دایە و پێویستی بە بەڕێوەبردنی زیاتر ھەیە، سست بوونی بەڕێوەبردن بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاکەش سست دەکات، ئەمەش خراپە و ئێمە ئەوەمان ناوێت، بۆیە ئێستا ڕاپرسی بۆ پاڵاوتنێکی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەیە داوا دەکرێت بەڕیزتان بەشدار بن و گفتووگۆ بکەین لەسەر بابەتە  زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٦، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەرداچوونەوەی دوایین دەستکارییەکانی ئەمڕۆ[دەستکاری]

دەمباش Keenîî، ویستم بڵێم گەر بتوانیت بەسەر ئەو دەستکارییانەی ئەمڕۆ وا تووڵامرازت تێیاندا بەکارھێناوە بچیتەوە، باش دەبێ چونکە لەکاتی دەستکارییەکم ھەڵەیەک دروست بوو کە شتی سەیرسەیری دەکرد. جارێ کارەکەم پووچەڵ کردووەتەوە و بزانم دەتوانم کێشەکە بدۆزمەوە یان نا. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٥، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، دەتوانی پەیامەکەم فەرامۆش بکەی.  کرائارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٩، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەت سڵاو. زێڕی کاک ئارام، دەستەکانت خۆش. Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٢٧، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی فیلم
سڵاو بەڕێز Keenîî، دەست خۆش بۆ چاکسازیی پەڕەی فیلمەکان و ھەروەھا سەرجەم بەشداریتان. ھەر بەردەوام و سەربەرز بی. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٠:٠٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Ahrir: زۆر زۆۆرتان دڵخۆش کردم ☺. سپاس خوەش، هەر هەبن 🌺 Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:١٠، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی[دەستکاری]

سڵاو، ئەم پەیامەت بۆ ھاتووە چونکە یان لێرە (لە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی لە ئینکیوبەیتر) بەشداریت کردووە یان لێرە ئامادەییت دەربڕیوە کە بەشداری بکەیت یانیش لەبەر چالاکیت لە ویکیپیدیا بۆت ھاتووە. ئەگەر ناتەوێت بەشداری بکەیت یان ئەم پەیامەت بەھەڵە بۆ ھاتووە، دەتوانیت فەرامۆشی بکەیت.

ھەوڵێک ھەیە کە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست بکرێت. بۆ ئەمەش پەڕەیەکی ڕێنمایی دروست کراوە. بڕوانە incubator:Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ. پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. گەر ئەم جارە بەشدارییەکی باش ھەبێت، دۆمەینی تایبەت بە خۆی دابین دەکرێت. تکایە سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێنەوە. بەپێی پیلان، پڕۆژەکە لە ماوەی ١ی حوزەیران تا ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەچێت بەڕێوە و گەر ٥ بەکارھێنەر بەشدار بن، ئەوا دەبێت ھەر کەسێکیان ڕۆژانە تەنیا ١٠ پەڕە لە بۆشاییناوی سەرەکی دروست بکات. بەمەش بە ١٠ ڕۆژی یەکەم دەگەینە ٥٠٠ پەڕە (پێشتر ٣٩١ پەڕە دروست کراون) بەمەش زۆر نزیک دەبینەوە لە ٨٠٠ تا ١٬٠٠٠ پەڕە و ئەم بڕەش بەشی پێویستە و دەتواندرێت داوای دۆمەینی ckb.wiktionary.org بکەین. گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، ھەر لێرە بانگی بەکارھێنەر:Aram بکە و پرسیارەکەت بکە. گەر پێت خۆش بێت، دەتوانیت لە دیسکۆرد قسەی لەگەڵ بکەیت. MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١١:١٠، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی گەڕاندنەوە[دەستکاری]

ماف
ماف

سڵاو Keenîî، دەمەوێت پێت ڕابگەێنم کە مافی گەڕێنەرەوە بۆ ھەژمارەکەت زیادکرا. ئەم مافە بەو کەسانە دەدرێت کە بە شێوەیەکی بەردەوام خەریکی گەڕاندنەوەی خراپکارییەکانن. گەڕاندنەوە ئامرازێکی ھەستیارە و نابێت بە ھیچ شێوەیەک بە شێوازێکی نادروست بەکار بێت بە مەبەستی شەڕە دەستکاری و شەڕە گەڕاندنەوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مافی گەڕێنەرەوە، بنۆڕە ویکیپیدیا:گەڕاندنەوە. بۆ گشت پرسیارەکانت دەتوانیت سەردانی پرسگا بکەیت، یانیش دەتوانیت لە پەڕەی لێدوانی من پرسیار بکەیت. ئەگەر ئەم مافە بە پێویست نازانیت، تکایە داوا بکە کە لێتی بسێنمەوە. بە ھیوای بەردەوامی! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٣، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Keenîî ویستم لەسەر مافەکە قسەت لەگەڵ بکەم، گەر دەستکاری کەسێکت گەڕاندەوە تکایە لە ڕێگەی توینکڵ ئاگاداری گونجاو بۆ وتووێژی پەڕەکەی بنێرە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٥٢، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جێگیرکردنی داڕێژەی ڤەژینبوکس لەسەر وتارەکان[دەستکاری]

دەم باش کاکە Keenîî، ویستم پێت بڵێم کە نیازم ھەیە بەیانی داڕێژەکانی ڤەژینبوکس لەسەر وتارەکان جێگیر بکەم. وتم گەر دەستکاریی تری بەکارھێنەر:Aram/ڤەژینبوکس دەکەیت، با بزانم. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١١، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram:ی ئازیز، ببوورن درەنگم وڵام داوە. ناوەڵڵا دەستکارییەکی دیکەی پێویست نییە، سپاس. Keenîî (لێدوان) ‏١١:٣٨، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر زۆر ئاسایییە. زۆر چاکە و ئیشەڵڵا گەر دەرفەتم ھەبێ، ئەمڕۆ زیادیان دەکەم. بەس ڕاستی کێشەیەک کە ھەبێت ئەوەیە کە داڕێژەکە ڕێک لە دوای پۆلەکانەوە (گەر ھەبێت) یانیش کۆتا دێڕی وتارەوە زیاد دەبێت بۆیە گەر چاومان بە ھەر کامیان کەوت، ئەوا دەبێ دەستێکی بدەینێ و بیخەینە بەشی بەستەرە دەرەکییەکانەوە. لەشتان ساق بێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٨، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: بەچاوان:) Keenîî (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا ٩٩ پەڕە بوون. ببوورە وەدرەنگ کەوتم. چاوانیشت خۆش بن یاخوا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٨، ١١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: بەداخەوە زۆربەیان چوونەتە بەشی سەرچاوەکان، ئەوە خەریکم جێبەجێیان دەکەم، شایەت یەک دوو ڕۆژی پێ بچێت، دەستخۆش. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:١٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک Keenîî ئاگادارم. سکریپتەکە ئامادەکراو نەبوو و لەلایەن کەسێک زۆر بەسادەیی دروست کرابوو بۆیە ڕاستەوخۆ بۆ بنی بنەوەی وتارەکانی زیاد دەکرد. لە لێدوانێکی سەرەوەشمدا ئاماژەم پێ دا کە دەبێت ھەرچیمان بەرچاو کەوت لەکاتی دەستکاریکردندا، ئەوا لەگەڵ دەستی خۆمان بەشی بەستەرە دەرەکییەکانی بۆ دروست بکەین و بیانبەینە ئەوێوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:١٦، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram:ی ئازیز تەواو بوون، هەموو چوونە بەشی بەستەرە دەرەکییەکانەوە، ماندوو نەبنەوە، سپاس. Keenîî (لێدوان) ‏١٦:٤٣، ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئای ڕەحمەت! خۆتان ماندوو نەبن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٩، ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی پاسدەر[دەستکاری]

سڵاو @Keenîî پێت چۆنە مافی پاسدەر تاقی بکەیتەوە؟ تۆ و Gejeluk پێشنیارکراون بۆمن بۆ ئەوەی ئەو مافەتان پێ بدرێت. Gejeluk مافەکەی پێدرا بەڕێزت چیدەڵێیت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٥، ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو خاتوو @Sakura emad هیوادارم باش بیت. سپاس بۆ پێشنیارەکەت، ئەگە بتوانم سوودێک بگەیەنم بە خۆشحاڵییەوە قبووڵی دەکەم، بژی. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٠٠، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پەڕەی ویکیپیدیا:پاسدان بخوێنەوە پێم بڵێ کە ئامادەیت منیش بۆ ماوەیەکی کاتی چالاکی دەکەم وەک Gejeluk دواتر دەبێت بە ھەمیشەیی 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad خوێندمەوە! Keenîî (لێدوان) ‏٢١:١٠، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤٤، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بانگێشتنامە

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

سڵاو و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. ئەم پەیامە ھۆشدارێکە تاکوو بزانیت کە تاگێک لەسەر وڵاتە بچووکەکەی من داندراوە کە داوا دەکات بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ٣ی وتارەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە، چوونکە وتارێکی بێناوەڕۆکە، یان وتارێکە کە ناوەڕۆکەکەی تەنیا لە سندووقی زانیاری و وێنە و بەستەری دەرەکی پێکھاتووە. وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێت ناوەڕۆکەکانیان واتادار و زانستنامەیی بن. تکایە ئاگاداریش بە کە ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا دەبێت بایەخدار بن و سەرچاوەی جێباوەڕیان ھەبێت تاکوو سەلماندنیبوونیان پشتڕاست بکاتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە.

 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٣، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باوەڕم نەکرد![دەستکاری]

دەم باش Keenîî، دوای ساڵێک و مانگێک و دوو حەفتەی ڕێک گەڕایتەوە! دەک بەخێربێیتەوە! خەفەتم دەخوارد ناوت لەنێو ویکیپیدیا:ڕاپۆرتی بنکەدراوە/پێڕستی بەکارھێنەرە ناچالاکەکان بوو. ھەزاربارە بەخێربێیتەوە! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:٢٨، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: گیان سڵاو، پەیامەکەت زۆری دڵخۆش کردم، سپاس بۆ بەخێرهاتنەکەت. لە ڕاستیدا زۆرم دڵ بۆ ویکیپیدیا و ئێوە هاوڕێیان تەنگ ببوو، هەستێکی خۆشە گەڕاومەوە، هەرچەند زۆر شتم لەبیر چووەتەوە و کارەکانم بە هێواشی دەچنە پێش. شایەت پێویست بێ جاروبار یارمەتیتان لێ وەرگرم. دووبارە سپاس :)) Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٥٩، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر گوێی پێ مەدە و بە تێپەڕبوونی کات شتەکان باشتر دەبن. ھەر ئەوەی کە ھەی بۆمان بەسە. ھەر کاتێکیش پێویستیت بە من بوو، یەک دەنک شەرمی ناوێ. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:٠٦، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شارستانەکانی ئێران[دەستکاری]

سڵاو @Keenîî تکایە دەستکارییەکانت لە مێژووی شارستەکانی ئێران لە کوردستانەوە بگەڕێنەوە بۆ ئێران. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٢٣، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: وەختێک کۆمەڵیک دەستکاریی هاوشێوە بە ئامانجێکی دیاریکراو دەکرێت ئەویش بەبێ ئاماژە بە هیچ سەرچاوەیەک دەبێت بگەڕێندرێنەوە. Keenîî (لێدوان) ‏١٧:٢٧، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەپێی یاسا، گەر سەیری جوگرافیای نێودەوڵەتی بکەین دەزانین ئەو شارستانانە لەژێر دەسەڵاتی ئێرانن و ئێران بەڕێوەبەرایەتیان دەکات، بۆ نموونە سەیری ویکیی ئنگلیزی بکە چۆن وتارەکە نووسراوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٣٠، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ویکیی ئینگلیزیش لایەنگری تێدا بەدی دەکرێت، هەر وەک چۆن دەبینین لە پەڕەی وتووێژەی هەندێک وتاری تایبەت مشتوومڕ هەیە،؛ ویکیی ئینگلیزی نابێت بە پێوەر. Keenîî (لێدوان) ‏١٧:٣٨، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وییکی ئینگلیزیم بە نموونە ھێنایەوە، بەڵام باسە سەرەکییەکەم لەسەر یاسای نێودەوڵەتی جوگرافیا بوو، ھەموو کەس دەزانێت ئەوانە ئێران بەڕێوەیان دەبات. تکایە بیگەڕێنەوە شوێنی خۆی. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٢٠، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەرنا ناچار دەبم خۆم وابکەم :) سپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٢١، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیاری ڕێزمانی[دەستکاری]

سڵاو @Keenîî ، سوپاس بۆ دەستکاریکردنی وتاری دەردەشا، بەڵام ئەو ڕێسایەت لە کوێ هێنا کە دەبێ ناوەکان بلکێنرێن؟ وەکام ناو بلکێنم و کامەی جیابکەمەوە؟ Τωαηα (لێدوان) ‏١٢:٤١، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @د. توانا ع. بەرزنجی: لە ڕاستیدا نازانم بەڕاستی ئەوەتان پرسی یان توانج بوو، لە هەر حاڵدا تکایە سەیرێکی وشەی لێکدراو بکەن. Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٥٣، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî نا نا نەخێر، بە توانج تێیمەگەن تکایە ڕێزمانی کوردی ئەوەندەش ئاسان نیە بێگومان هەڵەی زۆرم هەیە چونکە من کاتم نەبووە هەموو ئەو شتانە بخوێنمەوە یان ئاگاداری ئەو ڕێسایانە نەبووم. دووبارە سوپاس Τωαηα (لێدوان) ‏٠٣:٥٥، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی: کەواتە تکایە هەر پرسیارێکتان هەبوو بێ دوودڵی بیپرسن، ئەوەندەی بزانم و بتوانم هاوکاریتان دەکەم، خۆشم بەسەر وتارەکاندا دەچمەوە هەڵبەت. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:١٨، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٢٤، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی تێکۆشەری
سوپاس بۆ دەستکارییەکانت، ھیوادارم بەردەوام بیت زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٠٧:٤٦، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim:ی ئازیز سڵاوت لێ بێ، سپاس لەخۆشت، زۆرت دڵخۆسش کردم ☺. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٢٤، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]