ویکیپیدیا:ھەڵاوردە لە بەربەستنی ئایپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بێ چوارچێوە
بێ چوارچێوە

ھەڵاوردە لە بەربەستنی ئایپی بریتییە لە مافێک لەلایەن بەڕێوبەرەکانەوە بە بەکارھێنەران دەدرێت بۆ ئەوەی بتوانن دەستکاری بکەن و بتوانن بەربەستە ئۆتۆماتیکییەکانی ئایپی تێپەڕێنن، لە ئەنجامی بەڕێکەوت کەوتنی بەکارھێنەر بۆ ناوچەی ئایپی (پرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێت) کە پێشتر بەربەست کراوە جا گەر ئەوە ناوخۆی یان بە شێوەیەکی گشتی لە پرۆژەکانی ویکیمیدیادا (global block) بێت، وە ئەو کاتەی ئەم مافە وەردەگرێت دەتوانێت لە ھەر ئایپییەکەوە دەستکاری بکات گەر تەنانەت ئایپییەکی قەدەغەکراو بێت.

مافی ھەڵاوردە بەپێی ویستی بەکارھێنەر نادرێت، بەڵکو پێویستە نەتوانینی توانای دەستکاریکردن بەھۆی قەدەغەکراوی ئایپییەکەیەوە پێشکەش بکات، ھەروەھا ئەم مافە کاتییە (ھەمیشەیی نییە) و تەنیا بۆ تێپەڕاندنی کێشەی بەربەستکردنەکە دەدرێت، و لە کاتی کۆتاییھاتنی کێشەکە لێی دەسێنرێتەوە (تەنیا لە حاڵەتە تایبەتەکاندا نەبێت کە پێویستی بە کاتێکی زیاترە).

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]