بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەڵمانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەڵمانەوە ڕەوانە کراوە)
کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا
Bundesrepublik Deutschland
سروود: سروودی ئەڵمانیا
ھەڵکەوتەی  ئەڵمانیا  (سەوزی تاریک) – لە ئەورووپا  (سەوز و ڕەساسی تاریک) – لە یەکێتیی ئەورووپا  (سەوز)  —  [ڕێنوێن]
ھەڵکەوتەی  ئەڵمانیا  (سەوزی تاریک)

– لە ئەورووپا  (سەوز و ڕەساسی تاریک)
– لە یەکێتیی ئەورووپا  (سەوز)  —  [ڕێنوێن]

ھەڵکەوتەی  ئەڵمانیا  (سەوزی تاریک)

– لە ئەورووپا  (سەوز و ڕەساسی تاریک)
– لە یەکێتیی ئەورووپا  (سەوز)  —  [ڕێنوێن]

پایتەخت
و گەورەترین شار
بەرلین
52°31′N 13°23′E / 52.517°N 13.383°E / 52.517; 13.383
زمانە فەرمییەکان ئەڵمانی
ناوی هاووڵاتی ئەڵمانی
دەوڵەت فێدراڵی پەرلەمانی کۆماری
 -  سەرۆک کۆمار فرانک ڤالتەر شتاینمایەر
 -  ڕاوێژکار ئۆلاف شۆڵز
یاسادانەر
 -  ئەنجومەنی باڵا بووندێسرات
 -  ئەنجومەنی خواروو بووندێستاگ
دروستبوون
 -  ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز ٢ی شوباتی ٩٦٢ 
 -  یەکێتیی ئەڵمانیا ٨ی حوزەیرانی ١٨١٥ 
 -  ئیمپراتۆرییەتیی ئەڵمانیا ٨١ی کانوونی دووەمی ١٨٧١ 
 -  کۆماری ڤایمەر ١١ی ئابی ١٩١٩ 
 -  کۆماری فیدڕاڵی ٢٣ی ئازاری ١٩٤٩ 
 -  ئیئیسی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨ 
 -  یەکبوون ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٣٥٧٬١٦٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (63rd)
١٣٧٬٨٤٧ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٩ ٨٤٬٣٥٨٬٨٤٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (16th)
 -  چڕی ٢٢٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (58th)
٥٨٣کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١٥
 -  سەرجەم ٣٫٨٤٢$ ترلیۆن (5th)
 -  سەرانە $٤٧٬٠٣٣ (20th)
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠١٥
 -  سەرجەم ٣٫٣٧١$ ترلیۆن (4th)
 -  سەرانە $٤١٬٢٦٧ (20th)
Gini (٢٠١٤) ٣٠٫٧ 
HDI (٢٠١٤) ٠٫٩١٦ (٦th)
دراو یۆرۆ () (EUR)
ناوچەی کاتی CET (UTC+١)
 -  ھاوین (DST) CEST (UTC+٢)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .de و .eu
کۆدی تەلەفۆن 49

ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Deutschland) کۆمارێکی یەکگرتووی دیموکراتییە،[١] یەکێکە لە ئەندامانی یەکێتیی ئەووروپا.[٢] ناوی تەواوی: کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Bundesrepublik Deutschland).[٣] ئەڵمانیا دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەورووپاوە،[٤] لە باکوورەوە سنووری ھەیە لەگەڵ: دەریای باڵتیک، دانمارک، دەریای باکوور،[٥] لە باشوورەوە: نەمسا و سویسرا،[٦] لە ڕۆژھەڵاتەوە: پۆڵەندا، چیک،[٦] لە ڕۆژاواوە: فەڕەنسا، لوکسەمبورگ، ھۆڵەندا.[٦] ڕووبەری ئەڵمانیا ٣٥٧٬٠٢١ کیلۆمەتری دووجایە، ژمارەی دانیشتووانی ٨٣٬١٦٦٬٧١١ کەسە[٧] و بە زۆرترین دانیشتووان و چڕترین وڵات لە وڵاتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت و لە لیستی وڵاتەکان بەپێی ژمارەی پەنابەران، سێیەمین وڵاتە لە ڕووی زۆریی ژمارەی پەنابەرانەوە.

بەرلین گەورەترین شارەکەیەتی و پایتەختە و ناوەندی دەسەڵات لەوێدایە. سیستەمی ڕامیاریی یەکگرتووی فیدراڵییە. بە شێوازی کۆماریی پەرلەمانی بەڕێوەدەبردرێت، لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە ئەڵمانیا ١٦ ھەرێمی یەکگرتوو لە خۆ دەگرێت و ھەموو ھەرێمێک سەروەریی تایبەتی خۆی ھەیە.

پێناسەی ناو

[دەستکاری]

وشەی ئەڵمانی (دۆیچ) (بە ئەڵمانی: Deutsch) لە زمانی ئەڵمانیی سەرووی کۆنەوە ھاتووە و بە واتای تایبەت بە خەڵکە. لە سەدەی پانزدەھەمی زایینی دا ناوی فەرمی حکوومەتی ئەڵمانیا تۆیتۆنیۆم ڕێگنۆم (بە لاتینی: Teutonium Regnum) بوو کە بە واتای حکوومەتی وڵاتە ئەڵمانیایییەکانە. ناوی ئێستای ئەڵمانیا واتە "Deutschland" ھەر لەم وشەوە وەرگیراوە.[٨]

مێژوو

[دەستکاری]

ھۆزە ئەڵمانییەکان و ئیمپڕاتۆرییەتی فڕانکەکان

[دەستکاری]
نەخشەی ئیمپڕاتۆری ڕۆم لەگەڵ ئەڵمانیا

بەپێی زانیارییەکان وا دەرکەوتووە کە ھۆزە ئەڵمانییەکان لە سەردەمی برۆنز یان سەردەمی ئاسنی پێش ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆم پێک ھاتوون. ئەوان لە سەرەتادا لە باشووری سکاندیناڤیا و باکووری ئەڵمانیا بوون و دواتر لە سەدەی یەکەمی بەر لە لەدایکبوونی مەسیح، بەرەو باشوور و ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا ڕۆیشتوون و لێرەدا، واتە لە ڕۆژھەڵات و ناوەندی ئەورووپا، لەگەڵ ھۆزە کێلتەکان، گوولەکان، ئێرانییەکان، بالتیکییەکان و سلاڤیکەکان ئاشنا بوون. لە سەردەمی ئیمپڕاتۆریی ئاگۆستووس بە سەر ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمدا، بۆ یەکەم جار لەلایەن ڕۆمییەکانەوە ھێرش کرایە سەر ئەڵمانیا و ھۆزە ئەڵمانییەکان. لە نێوان ئەم ھۆزانەدا، ھۆزی چێرووشان بە سەرکردایەتیی ئارمینیووس توانییان ڕۆمییەکان شکست پێ بێنن. دوای ئەم شەڕە، لە ساڵی ١٠٠ زایینیدا بۆ یەکەم جار ناوی ھۆزە ئەڵمانییەکان بە ناوی ئەو ھۆزانەی کە لە نێوان دوو ڕووباری ڕاین و دانووبدا دەژیێن، ھاتە ناو مێژوونامەی ڕۆمییەکان. ھەر لەم سەردەمەدا بوو کە زۆرینەی ئەو شوێنەی کە ئێستا بە ئەڵمانیا ناوی لێ دەبرێت (وەکوو: ئەڵمانیای ھاوچەرخ، نەمسا، باشووری باڤاریا و ڕۆژاوای ڕینلەند) بوون بە ژێردەستی ھۆزە ئەڵمانییەکان. ئەمانە ھەرکامێکیان دواتر بوون بە یەکێک لە پارێزگاکانی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆم.[٩]

لە سەدەی سێیەمی زایینیدا، ھەندێک لە گەورەترین ھۆزەکانی ڕۆژاوای ئەڵمانیا بەیەکەوە تێکەڵ بوون. لە ساڵی ٢٦٠ی زاییندا ئەردەکانی ئاڵمان کەوتنە ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆم. لە دوای ھێرشی ھوونەکان لە ساڵی ٣٧٥ی زایینی و ھەروەھا دابەزینی ھێزی ناوەندی دەستھەڵاتی ئیمپڕاتۆری ڕۆم لە ساڵی ٣٩٥ی زایینیدا ھۆزە ئەڵمانیایییە گەورەکان بەرەو باشووری خۆراوا ڕۆیشتن، جا لەورا بوو کە ئەو شوێنەی کە ئەمڕۆ بە ئەڵمانیا ناوی لێ دەبرێت بۆ یەکەم جار پێک ھات.[١٠]

سەردەمی ئیمپڕاتۆرییەتی پیرۆزی ڕۆم

[دەستکاری]
وێنەی مارتین لووتەر بناغەدانەری ئایینی پرۆتستان

لە ٢٥ی دێسەمبەری ساڵی ٨٠٠ زایینیدا، پاشای فرانکەکان، شارلمان، ئیمپڕاتۆرییەتی جارۆلیژیانی دروست کرد، کە لە ساڵی ٨٤٣ی زایینیدا لەناوچوو و بوو بە دوو ئیمپڕاتۆرییەتی تر. ئیمپڕاتۆرییەتی پیرۆزی ڕۆم لە بەشی ڕۆژاوای ئەم جیابوونەوەیە پێک ھات.[١١] ڕووبەری ئەم ئیمپڕاتۆرییەتە لە ڕووباری ئیدێرەوە بوو ھەتا قەراخی باکووری دەریای ناوین. لەو سەردەمەدا ئەڵمانیا لەژێر دەسەڵاتی چەند پاشای بچووک و گەورەدا بوو. ھەتا ساڵی ١٥١٧ زایینی و ھاتنی مارتن لووتر ھەندێک ململانێی زۆر ھەبوو لە نێوان پاشا ئەڵمانییەکان و ئیمپڕاتۆرییەتی پیرۆزی ڕۆمدا. ھاتنی مارتین لووەتەر، دەستپێکردنی ئەو بە بناغەدانانی ئایینی پرۆتستان و بەفەرمیبوونی ئەم ئایینە لە زۆربەی ناوچە ئەڵمانیایییەکان بوو بەھۆی کێشەیەکی زۆر گەورە لە نێوان ئیمپڕاتۆرییەتی پیرۆزی ڕۆم و ئەڵمانیا کە لە کۆتاییدا بوو بەھۆی دەستپێکردنی شەڕی سی ساڵە لە نێوان ئەم دوو ھێزەدا. ئەم شەڕە کە لە نێوان ساڵانی ١٦١٨–١٦٤٨ی زایینیدا بەردەوام بوو، بوو بەھۆی خراپی و ئاڵۆزییەکی زۆر گەورە لە ناوچە ئەڵمانیایییەکان و ھەر بەم ھۆیەوە دانیشتووانی ئەڵمانیا ٣٠٪ دابەزیی. لە کۆتاییی ئەم شەڕەدا ئاشتیی وێستفالیا لە ساڵی ١٦٤٨ پێک ھات و شەڕی نێوان ناوچە جیاوازەکان لە بواری ئایینییەوە کۆتاییی پێ ھات، بەڵام لەھەمان کاتدا بوو بەھۆی پارچەپارچە بوونی ئەڵمانیا لە نێوان ناوچە دابەشکاراوەکان بەھۆی ئایینەوە. لە ساڵی ١٧٤٠ جیاوازی کەوتە نێوان پاشای نەمسا و پاشای پرۆس و ئیتر لە ساڵی ١٨٠٦ بەھۆی ھێرشی ناپۆلیۆن ئەم دوو وڵاتە ئەڵمانیزمانە بەتەواوی و بۆ ھەمیشە لە یەک جیا بوونەوە.[١٢][١٣]

کونفێدراسیۆن و ئیمپڕاتۆرییەتی ئەڵمانیا

[دەستکاری]
ئیمپڕاتۆری ئەڵمانیا (١٨٧١–١٩١٨)

لە دوای ڕووخانی ئیمپڕاتۆرییەتی ناپۆلیۆن لە فەڕەنسا و کۆبوونەوەی ڤییەنا لە ساڵی ١٨١٤، کۆنفێدراسیۆنی ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Deutscher Bund) پێک ھات، کە بەرھەمی یەکگرتنی لاوازی ٣٩ پارێزگای ئەڵمانی بوو، بەھۆی ناکۆکیی نێوان ئەم پارێزگا سەربەخۆیانە و دەستدرێژییەکانی دەسەڵاتدارانی نەمسایی و بەھێزبوونی بزووتنەوەی ئازادی خوازی لەناو کۆمەڵگای ئەو دەمی ئەڵمانیادا، ئەم کۆنفێدراسیۆنە تووشی گرفت بوو. لە ھەمان کاتدا سەرکەوتنی شۆڕشی فەڕەنسا و ئەو ئامانجە ئازادیخوازانە و نیشتمانپەرستانە کە ئەو خستییە بەرچاو کۆمەڵگای ئەڵمانیا لە کۆتاییدا بوو بەھۆی شۆڕشی ئەڵمانیایییەکان لە ساڵی ١٨٤٨دا. لە ئاکامی ئەم شۆڕشەدا نازناوی ئیمپڕاتۆر بەخشرا بە فرێدریک ویڵھێڵمی چوارەم، بەڵام ئەو ئەم نازناوەی قبووڵ نەکرد و داوای بناغەدانانی دەستووری بنەڕەتیی کرد و خۆی بوو بە پێشەوای ئەم بزووتنەوەیە ھەتا ئەو کاتەی کە ئەم دەستوورە جێگیر بوو.[١٤]

لە ساڵانی دواییدا، کێشەیەکی گەورە کەوتە نێوان پەرلەمانی ئەڵمانیا و پاشا ویلیامی یەکەم. ئەم کێشانە بوو بەھۆی ململانێی چەکداری و پاشا بەھۆی پێشگرتن لە ئاڵۆزتربوونی باروودۆخەکە، ئۆتۆ ڤۆن بیسمارکی کرد بە سەرۆک وەزیران. بیسمارک لە ساڵی ١٨٦٤ شەڕی بە سەر دانمارکدا سەپاند و لەم شەڕەیشدا سەرکەوتوو بوو، دوای ئەمە بیسمارک ھێرشی کردە سەر نەمسا و ئەو وڵاتەیشی شکاند، لەدوای ئەم شەرە، ئەو فەڕانسەیشی شکست پێ ھێنا و کۆنفێدراسیۆنی وڵاتە ئەڵمانیایییەکانی باکووری دروست کرد. ئەو بەم کارە توانیی دەستی نەمسا لە دەسەڵاتی وڵاتە ئەڵمانیایییەکان کوڵ بکاتەوە. ئەم ئیمپڕاتۆرییەتە نوێیە ئەڵمانییە، بەرلینی کرد بە پایتەختی خۆی. لە دوای ئەمانە بوو کە ھێزی ئەڵمانیا لە ئاستی جیھانیدا ھەڵکشا و دەستی کرد بە ئیستعمار و داگیرکردنی ھەندێک وڵات لە ئەفریقا و شوێنی تر لە جیھان. بۆ وێنە کامێرۆن و تۆگۆ.[١٥] تیرۆری شازادەی نەمسا لە ٢٨ی جوونی ساڵی ١٩١٤ بوو بەھۆی دەستپێکردنی جەنگی جیھانیی یەکەم. لەم جەنگەدا ئەڵمانیا یەکێک بوو لە ئەندامانی ھێزە ناوەندییەکان. لەم جەنگەدا ھێزە ناوەندییەکان دۆڕان و لە ئاکامدا ئەڵمانیا زۆرتر لە ٢ ملیۆن ئەندامی لەشکری لەدەست چوو.[١٦] لە ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ جەنگی جیھانیی یەکەم کۆتاییی ھات. لە ١٨ تشرینی دووەم، ئیمپڕاتۆری ئەڵمانیا، ویلھێڵمی دووەم و دیکەی شازادەکانی ئەڵمانیا سەرۆکایەتییان بەجێ ھێشت. ئەڵمانیا لە جوونی ١٩١٩ پەیمانی ڤێرسای واژوو کرد. ئەم پەیمانە لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە بە سووکایەتی دادەنرا و ڕەنگە یەکێک بێت لە سەرچاوەکانی پێکھاتنی نازیسم.[١٧]

سەردەمی کۆماری وایمار و دەسەڵاتی نازییەکان

[دەستکاری]
وێنەی ئادۆڵف ھیتلەر، چانسێلۆری ئەڵمانیا (١٩٣٣–١٩٤٥)

لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی ئەڵمانیا لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٨، ئەم وڵاتە دامەزراندنی سیستەمی کۆماریی ڕاگەیاند؛ بەڵام ململانەی نێوان ھێزە سیاسییەکان بۆ مسۆگرکردنی دەسەڵات بەردەوام بوو. شۆڕشەکە لە ١١ی ئابی ١٩١٩ بە نووسەرانی دەستووری بنەڕەتیی وایمار کۆتاییی ھات.[١٨] بەھۆی ئەو ناکۆکییە ئابووریانەی کە لە ساڵی ١٩٢٩ ڕووی دا و لەسەرکاربوونی دەوڵەتە لاوازەکان کە یەک لە دوای یەک بە بێ ئەنجامدانی ھیچ کارێکی بەنرخ دەڕووخان بەرەبەرە پەیوەندیی نێوان گەل و حکوومەت لە یەک پچڕا. لە ١٩٣٢، حکوومەتی وایمار بەھۆی واژووکردنی پەیمانی ڤێرسای بە خیانەت لە ئەڵمانیا تۆمەتبار کرا. لە ھەمان کاتدا پارتی نازی و کومۆنیست زۆربەی پەرلەمانیان لەژێر دەستدا بوو. لە کاتی دەستەڵاتداری پاوڵ ڤۆن ھیندێنبوورگ، ئادۆڵف ھیتلەر بە ڕاوێژکار (بە عەرەبی: صدر اعظم) دەستنیشان کرا. لەم ڕۆژەوە بە دوا (٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣) ھیتلەر دەستی کرد بە دامەزراندنی ڕژیمێکی تۆتالیتێر، لە ھەمان کاتیشدا دەستی کرد بە سەرلەنوێ دروستکردنی ئابووری و بازرگانیی ئەڵمانیا، ھەروەھا ھێزە لەشکرییەکانیشی زۆر لەبەرچاو گرت و بەھێزتریانی کرد.[١٩][٢٠][٢١]

لە ١٩٣٥، ئەڵمانیا دەستی بە سەر زارلاند و ڕاینلەنددا گرت، کە ھەردووی ئەمانە بەپێی پەیمانی ڤێرسای لە ئەڵمانیا سەندرابوون.[٢٢] لە ساڵی ١٩٣٨ نەمسا و دواتر لە ساڵی ١٩٣٩ چیکوسڵۆڤاکیا کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئەڵمانیا. لە ١ی سێپتەمبری ١٩٣٩ ئەرتەشی ڤێرماخت ھێرشی کردە سەر پۆڵەندا، لە لایەکی دیکەیشەوە سوپای سووریش ھێرشی کردە سەر پۆڵەندا، لە ئاکامدا لە ماوەیەکی زۆر کورتدا پۆڵەندا بەتەواوی مسۆگەر بوو. دوای ئەم ڕووداوە بە شێوازێکی فەرمی، بەریتانیا و فەڕەنسا دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان خۆیان و ئەڵمانیایان ڕاگەیاند.[٢٣] ئەمە بوو بە سەرەتای جەنگی جیھانیی دووەم. لە ماوەیەکی کورتدا، ئەڵمانیا و وڵاتەکانی تەوەر توانییان دەست بە سەر زۆربەی بەشەکانی ئەورووپا و باکووری ئەفریقادا بگرن. دواتر ئەڵمانیا و ھاوپەیمانەکانی تێکۆشان کە بریتانیا لاواز بکەن و بە جۆرێک ڕێکەوتننامەی دڵخوازی خۆیان بە سەری ئەودا بسەپێنن، بەڵام ئەم پلانە سەرنەکەوت. دواتر ئەم ھێزانە ھێرشیان کردە سەر یەکێتیی سۆڤیەت کە ئەمە بەھۆی بوونی ڕێکەوتن نامەیەک لە نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و ئەڵمانیا چاوەڕوان نەدەکرا. ھاوکات لەگەڵ ئەم ھێرشەی ئەڵمانیا، ئیمپڕاتۆرییەتی ژاپۆنیش ھێرشی کرە سەر پێرل ھاربری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەو جۆرە پەرەی دا بە شەڕی نێوان ھێزەکانی تەوەر و ھاوپەیمانی وڵاتەکان. شەڕی ئەڵمانیا و یەکێتیی سۆڤیەت لە ستالینگراد کە بە شەڕی ستالینگراد ناسرا، بوو بەھۆی دۆڕانی ئەڵمانیا و ناچاری کرد بە پاشەکشان لە بەرە ڕۆژھەڵاتییەکان.[٢٣] لە سیپتەمبری ساڵی ١٩٤٣ ئیتاڵیا کە ھاوپەیمانی ئەڵمانیا بوو، لە شەڕەکەدا شکستی ھێنا و کەوتە ژێر دەسەڵاتی ھێزە ھاوپەیمانەکان، ئەمە بەرەیەکی نوێی لە نێوان ئەڵمانیا و ھێزە ھاوپەیمانەکاندا کردەوە. لە ڕۆژی دیدا ھێزە ھاوپەیمانەکان لە ڕۆژاواوە بەرەیەکی تریان بەرەوڕووی ئەڵمانیا کردەوە و دەستیان بە پێشکەوتن بەرەو پایتەخت کرد. لە ٨ی مانگی مەیی ساڵی ١٩٤٥ دوای ڕووخانی بەرلین و بە دەستی سوپای سوور، شەر کۆتاییی ھات.[٢٤]

ھەر لە ساڵانی جەنگی جیھانیی دووەمدا بوو کە حکوومەتی نازییەکان دەستی کرد بە کوشتن و لەناوبردنی مینۆریتییەکان، ئەمە دواتر بە ھۆلۆکۆست ناسرا. لەم سەردەمەدا چەندین ملیۆن کەس لە جووەکان، شاھیدانی یەھۆوە، ئسلاڤیکەکان و … بەھۆی ئەوەی کە لە ڕووی نەژادەوە خاوێن نین، بە دەستی چەکدارەکانی سوپای نازی خرانە ناو کوورەوە و سووتان.[٢٥] بەپێی ئامارەکان جەنگی جیھانیی دووەم بوو بەھۆی کوژرانی زۆرتر لە ٤٠ ملیۆن مرۆڤ لە سەرانسەری ئەورووپادا.[٢٦] لەم شەڕەدا ئەڵمانیا ٥٫٣ ملیۆن سەربازی لە دەستدا.[٢٧] لە دوای کۆتاییی جەنگی جیھانیی دووەم دادگایەک بە ناوی دادگای نۆرێنبێرگ ساز کرا بۆ سزادانی تاوانە جەنگییەکانی نازییەکان.[٢٨] ھەروەھا لە ئەم جەنگەدا ملیۆنەھا کەس لە خەڵکی سیڤیلی ئەڵمانیاش کوژران.[٢٩][٣٠][٣١][٣٢][٣٣] بەھۆی دۆڕاندنی ئەڵمانیا لە جەنگدا سەرزەمینێکی زۆری لە دەست چوو، ھەروەھا نزیکەی ١٥ ملیۆن کەس لە خەڵکە کەمینە ئەڵمانییەکان کە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیادا دەژیان بەرەو ئەڵمانیا ھاتنەوە و دەکرێت بوترێت کە لە وڵاتانی خۆیان دەرکران، زۆرێک لە ژنە ئەڵمانییەکان لە ئەم وڵاتانەدا دەستدرێژیی سێکسی کرایە سەریان و زۆرێک لە شارە گەورەکانی ئەڵمانیا ڕووخان و وێرانیی زۆریان بەسەردا ھات.[٣٤]

ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، ئەڵمانیای ڕۆژاوا

[دەستکاری]
دابەشبوونی ئەڵمانیا لە نێوان ھێزە گەورەکاندا

لە دوای ڕووخانی ڕژیمی نازی، ئەڵمانیا و شاری بەرلین بوون بە دوو بەشەوە. بەشی ڕۆژاوا کە کەوتە بن دەستی ھاوپەیمانەکان (واتە: فەڕەنسا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا) بۆ خۆی کرا بە چوار بەشی دیکە. ئەم چوار بەشە بوون بە شوێنی جێگیربوونی ئەو ئەڵمانیاییانەی کە لە وڵاتە دراوسێکان بەھۆی دژایەتی دەرکرابوون.[٣٥] ئەم بەشانە لە ٢٣ی مەیی ١٩٤٩ زایینی پێکەوە لکێندران و بوون بە کۆماری فیدرالیی ئەڵمانیا. بەشەکەی دیکە کەوتە بن دەستی یەکێتی سۆڤیەت و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩دا بوو بە کۆماری دیموکراتیی ئەڵمانیا. ئەم دوو کۆمارە بە شێوەی نافەرمی بە ناوی «ئەڵمانیای ڕۆژاوا» و «ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات» دەناسران. ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرلینی کرد بە پایتەختی خۆی، بەڵام ئەڵمانیای ڕۆژاوا پایتەختی خۆی گواستەوە بۆ شاری بۆن، بەڵام ئەم شارەی بە ناوی پایتەختی کاتی ناساند و بەم جۆرە نواندی کە کۆماری ڕۆژھەڵات دەبێ ڕۆژێک بڕوات و ئەڵمانیا یەک بگرێتەوە.[٣٦]

ئەڵمانیای ڕۆژاوا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا یەکیان گرت. دواتر ئەڵمانیای ڕۆژاوا دەستی کرد بە پرۆژەیەکی گەورە بۆ گەشەپێدانی ئابووری لە ساڵی ١٩٥٠ زایینی و سەرکەوتنی زۆری لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەوە بە دەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٥٥دا بوو بە ئەندامی ناتۆ. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی کرد بە بناغەدانانی کۆمەڵەی ئابووریی ئەورووپی. لە ھەمان کاتدا ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بوو بە یەکێک لە ئەندامانی بلۆکی ڕۆژھەڵات.[٣٧] بەڵام بەھۆی لاوازبوونی سۆڤیەت، بارودۆخی ئابووری لە ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرەو دابەزین چوو و ھیچ کاتێک نەگەیشت بە ئاستی ئەڵمانیای ڕۆژاوا. ئەم بارودۆخە بوو بەھۆی کۆچکردنی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک بۆ ئەڵمانیای ڕۆژاوا. لە ساڵی ١٩٦١، ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات دەستی کرد بە دروستکردنی دیوارێک لە نێوان دوو بەشی بەرلین، بۆ ئەوەی کە پێش بەم کۆچانە بگرێت. ئەم دیوارە (ناسراو بە دیواری بەرلین) بوو بە سیمبۆلێک بۆ شەڕی سارد. ئەم دیوارە لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووخا و دیسان بوو بە سیمبۆلێک لە کۆتاییھاتنی شەڕی سارد.[٣٨]

یەکگرتنەوەی دوو ئەڵمانیا

[دەستکاری]

لە ڕۆژی ١٠ی مانگی مارسی ساڵی ١٩٩٤ لەسەر ڕێکەوتننامەی بۆن، بەرلین، بەرلین جارێکی تر بوو بە پایتەختی وڵاتی یەکگرتووی ئەڵمانیا.[٣٩] یەکگرتنەوی ئەڵمانیا بوو بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی ئەو وڵاتە لە نێو یەکێتیی ئەورووپا و ھەروەھا ناتۆ. دواتر ئەڵمانیا وەکوو ئەندامێکی ناتۆ دەستی کرد بۆ ھەناردەکردنی ھێزە چەکدارەکانی خۆی بۆ باڵکان و دواتریش بۆ ئەفغانستان بۆ شەڕ لەگەڵ چەکدارەکانی ڕیکخراوی ئەلقاعیدە.[٤٠]

جوگرافیا

[دەستکاری]
وێنەی تۆپۆگرافی ئەڵمانیا

ئەڵمانیا کەوتوەتە ڕۆژاوا و ناوەندی کیشوەری ئەورووپا. ئەڵمانیا لە باکوورەوە لەگەڵ دانمارک، لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ پۆڵەندا و کۆماری چیک، لە باشوور لەگەڵ نەمسا و سویسرا، لە باشووری ڕۆژاوا لەگەڵ فەڕەنسا و لوکسەمبورگ و لە باکووری ڕۆژاوا لەگەڵ بەلجیکا و ھوڵندا ھاوسنوورە. ڕووبەری ئەڵمانیا ٣٥٧٬٠٢١ کیلۆمیتری چوارگۆشە کە بریتییە لە ٣٤٩٬٢٢٣ ک.م. ٤. گ. وشکایی و لە ٧٬٧٩٨ ک.م. ٤. گ ئاو پێک ھاتووە. ئەڵمانیا لە ڕووی پانایییەوە حەوتەمین وڵاتی گەورەیە لە ئەورووپا و ٦٢ەمینە لە جیھاندا.[٤١]

شوێنە بەرچاوە جوگرافییەکانی ئەڵمانیا ئەمانەن: زنجیرە چیاکانی ئەڵپ لە باشوور، دەریای باکوور لە باکوور، دەریای بەلتیک لە باکووری ڕۆژھەڵات، دارستانە گەورەکان لە بەشی ناوەندی و باکوور. ھەروەھا ئەڵمانیا خاوەنی چەندین ڕووباری پڕئاوە وەکوو: ڕاین، دانووب و ئەلبە. ئەڵمانیا خاوەنی ھەندێک مەعدەنی ئۆرانیۆم، زووخاڵ، مس، نیکل، خوێ و ئاوە.[٤١]

کەش و ھەوا

[دەستکاری]

ئەڵمانیا خاوەنی کەش و ھەوایەکی شێدارە. باکووری ئەڵمانیا بەھۆی نزیکی لە دەریاوە ھەوایەکی ناوەندی ھەیە، و بە ھاوینا ھەوا فێنکە و بە زستانیشدا زۆر ھەوا سارد نابێت. لە باکوور زۆر جار ھەوا بارانییە و زۆر کەم پێش دێت کە دەمای ھەوا لە ٣٠ پلەی سانتیگراد بچێتە سەرترەوە.[٤٢]

بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا خاوەنی ھەوایەکی کیشوەرییە، واتە زستانەکان دەتوانێت زۆر سارد بێت و ھەروەھا ھاوینەکەیشی دەتوانێت زۆر گەرم بێت. وشکەساڵیش زۆرجار پێش دێت ئەویش جاری وایە بۆ ماوەی چەندین ساڵ. لە باشووری ئەڵمانیا واتە دەڤەری زنجیرە چیاکانی ئەڵپ ھەوا زۆر ساردە و بۆرانی سەرما زۆر جار ڕوو دەدات.[٤٢]

ژیانی سروشتی

[دەستکاری]

بەپێی بەراوەردێکی ساڵی ٢٠٠٨، زەویی کشتوکاڵ ٣٤٪، دارستان ٣٠٫١٪، بەرزونزمی ١٣٫٤٪ و زەمینی ژێری شار و خانە ١١٫٨٪ خاکی ئەڵمانیایان داپۆشیوە. لە ئەڵمانیا زۆر چەشن دار، گوڵ، قەوزە و قارچکی جۆراوجۆر دەژین، کە زۆربەیان تایبەت بە بەشی ناوەندی ئەورووپان. ئەڵمانیا خاوەنی چەندین پارکی سروشتی نەتەوەیییە.[٤٣]

سیاسەت

[دەستکاری]
بینای ڕایشستاگ شوێنی پارلەمانی ئەڵمانیا (بووندێستاگ)

ئەڵمانیا کۆمارێکی، فدڕالی، پارلەمانتارییەتی، نوێنەرایەتی دیموکراتە. ئەو قانوونگەلە کە ئێستا ئەڵمانیای پێ بەڕێوە دەبرێت ھەمووی لەسەر ئەو قانوونە بنچینەیییەوە دانراوە کە لە دوای ڕووخانی ئەڵمانیای نازی و لە ساڵی ١٩٤٩دا دانراوە، ئەم قانوونە بە قانوونی بنەڕەتی (بە ئەڵمانی: Grundgesetz) ناسراوە. بۆ ھەر گۆڕانکارییەک لە قانوونی بنچینەیی ئەڵمانیا دەبێت دوو لە سێی ئەندامانی پارلەمان لە سەری ڕێک بکەون. بناغە ھەمیشەیی و غەیرە قابیلی گۆڕانەکانی قانوونی بنچینەیی ئەڵمانیا ئەمانن: ڕێز گرتن لە کەرامەتی ئینسانی، جیاوازی ھێزەکان، سیستەمی فیدڕاڵی و سەروەری قانوونن.[٤٤]

سەرۆک کۆمار سەرۆکی وڵاتە و ئەرکە نوێنەرایەتییەکان و دەسەڵاتەکانی تایبەت لە ئەستۆی ئەوە؛ بەڵام ئەو کەسەی کە کارە ئیجرایییەکانی بە دەستە سەرۆک وەزیرانە؛ کە لە ئێستادا خانمی ئەنگێلا مێرکڵە.[١٤]

پارێزگاکان

[دەستکاری]

ئەڵمانیا خاوەنی ١٦ پارێزگای کە بە کۆ پێیان دەڵێن لاندێر (بە ئەڵمانی: Länder).[٤٥] ھەریەک لە ئەم پارێزگاگەلە خاوەنی دەستووری (قانوون) خۆیانن و بەم ھۆیەوە لە زۆربەی کاروبارە ناوخۆیییەکانیادا سەربەخۆن. بەپێی دابەشکارییەکانی ساڵی ٢٠٠٩، ئەڵمانیا ٤٠٣ ناوچەی ھەیە؛ کە ٣٠١ لە ئەوان گوندستان و ١٠٢یش شارستانن.

پارێزگا پایتەخت ڕووبەر (کیلۆمەتری چوارگۆشە) ژمارەی دانیشتووان
ڕاین-وێستفالیای باکوور دوسێلدۆرف ٣٤٬٠٤٣ ١٧٬٨٤٥٬١٥٤
باڤاریا میونخ ٧٠٬٥٤٩ ١٢٬٥٣٨٬٦٩٦
بادێن-ڤورتمبێرگ شتوتگارت ٣٥٬٧٥٢ ١٠٬٧٥٣٬٨٨٠
ساکسۆنیای خواروو ھانۆفێر ٤٧٬٦١٨ ٧٬٩١٨٬٢٩٣
ھێسن ڤیسبادن ٢١٬١١٥ ٦٬٠٦٧٬٠٢١
ساکسۆنیا درێسدێن ١٨٬٤١٦ ٤٬١٤٩٬٤٧٧
ڕاینلەند-پالاتینات ماینز ١٩٬٨٤٧ ٤٬٠٠٣٬٧٤٥
بەرلین بەرلین ٨٩٢ ٣٬٤٦٠٬٧٢٥
شلێسڤیگ-ھۆلشتاین کیل ١٥٬٧٦٣ ٢٬٨٣٤٬٢٥٩
براندنبورگ پۆتسدام ٢٩٬٤٧٧ ٢٬٥٠٣٬٢٧٣
ساکسۆنیا-ئەنھالت ماگدێبورگ ٢٠٬٤٤٥ ٢٬٣٣٥٬٠٠٦
تویرینگن ئێرفۆرت ١٦٬١٧٢ ٢٬٢٣٥٬٠٢٥
ھامبورگ ھامبورگ ٧٥٥ ١٬٧٨٦٬٤٤٨
مێکلنبورگ-فۆرپۆمەرن شوێرین ٢٣٬١٧٤ ١٬٦٤٢٬٣٢٧
زارلەند زاربروکن ٢٬٥٦٩ ١٬٠١٧٬٥٦٧
برێمن برێمن ٤٠٤ ٦٦٠٬٩٩٩

پێوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ دەرەوەی وڵات

[دەستکاری]
ئەنگیلا مێکل لە ٣٣ەمین کۆبوونەوەی جی٨

ئەڵمانیا ٢٢٩ کونسوول خانە و شوێنی سیاسی تری لە وڵاتانی جیھان ھەیە[٤٦] بەم ھۆیەوە ئەڵمانیا لەگەڵ ١٩٠ وڵات پێوەندی ھەیە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠١١ ئەڵمانیا گەورەترین بەشداربووی بوودجەی ساڵانی یەکێتیی ئەورووپا بووە (٢٠ لە سەد) ھەروەھا سێیەمین بووە لە دانی بوودجەی نەتەوە یەکگرتووەکان (بە گوێرەی ٨ لە سەد).[٤٧] ئەڵمانیا ئەندامی ناتۆ، ڕێکخراوی ھاوکاری ئابووری و گەشەکردن (OECD)، جی٨ (G8)، جی٢٠ (G20)، بانکی جیھانی، سنووقی نێونەتەوەیی پووڵە(IMF). ئەڵمانیا ڕۆڵێکی زۆر گرینگی ھەیە لە یەکێتی ئەورووپا و ھاوکات لەگەڵ ئەوەش پێوەندییێکی پتەوی ھەیە لەگەڵ فەڕەنسا.[٤٨][٤٩]

لە ساڵانی شەڕی سارددا، دابەشبوونی ئەڵمانیا ببوو بە ھێمایەک لە ناکۆکی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا.[٥٠] دواتر لە سەردەمی گێرھارد شروودێر ئەڵمانیا پەلاماری دا کە ڕۆڵێکی گەورەتری ھەبێت لە ناتۆدا، لە بەرئەمەش بوو بە یەکێک لە ھێزە سەرەکییەکانی شەڕی کۆسۆڤۆ لەگەڵ یووگوولاڤیا. ئەمە یەکەم جار بوو لە دوای شەڕی جیھانی دووەم کە ئەڵمانیا ھێزەکانی خۆی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرد.[٥١] ئەڵمانیا یەکێکە لە نزیکترین ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا.[٥٢] لە ساڵی ١٩٤٨ ئیجرای پلانی ماڕشاڵ بوو بەھۆی پەیوەندییێکی بەھێزی کەلتووری لە نێوان دوو وڵاتەکەدا، ھەرچەند کاتێک کە شروودێر کەمێک ناڕەزایەتی سەبارەت بە ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، ئەمە وەکوو کۆتاییێک بۆ سەر ئاتلانتیسیزم و ساردی پێوەندی نێوان ئەڵمانیا و ئەمریکا ناوی لێ برا.[٥٣] ئەم دوو وڵاتە لە بواری ئابووریشەوە پێوەندییەکی پتەویان ھەیە بۆ وێنە: ٨/٨٪ ھەناردەی ئەڵمانیا بەرەو ئەمریکا دەڕوات و ھەروەھا ٦/٦٪ ھاوردەکەیشی لەوێڕا دێت.[٥٤]

ئەرتەش

[دەستکاری]
تانکی لیۆپاردی ٢ دەستکردی ئەرتەشی ئەڵمانیا

ئەرتەشی ئەڵمانیا بە بووندێسوێر دەناسرێت و لە سێ بەشی ھیر (ئەرتەشی زەمینی)، مارین (ئەرتەشی دەریایی)، لووفتوافێ (ئەرتەشی ھەوایی)، ڕێکخراوی پزیشکی بووندسوێر و سترەیکرافتبەسیس (ھێزی پشتیوانی) پێک ھاتووە. ڕۆڵی سوپای ئەڵمانیا لە بەندی ژمارە ٨٧ی یاسای بنەڕەتی ئاوا وەسف کراوە: «ئەرتەشی ئەڵمانیا تەنھا ئەرکی بەرگری و پاراستنی لە ئەستۆیە.» لەبەر ئەمەش ھەتا ساڵانی پێش ١٩٩٠ تەنھا ئەرکی ئەرتەش بەشداری لە قەیرانەکاندا بوو. ئەم بەشدارییە ھەم لە ناو دوو ئاڵمانەکە و ھەم لە دەرەوەی ئەواندا جێبەجێ دەبوو. لەدوای ١٩٩٠ و لەناوچوونی بارودۆخی شەڕی سارد و ناکۆکی نێوان ڕۆژاوا و ڕۆژھەڵات، لە ساڵی ١٩٩٤ دادگای فدڕاڵی قانوونی بنەڕەتی، واتایەکی نوێی بەخشی بە «پاراستن»، کە بریتی بوو لەمە کە پاراستن تەنھا بە واتای پاراستنی سنوورەکانی ئەڵمانیا نییە بەڵکوو بەرگریکردن لە پێش ھاتنی شەڕ، یارمەتی لە قەیرانەکان و ھەروەھا یارمەتی بە ئاسایشی ئەڵمانیایە لە بەشەکانی دیکەی جیھان.

لە ساڵی ٢٠١١دا بووجەی ئەرتەشی ئەڵمانیا تەنھا ١/٣٪ تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی(GDP) بووە کە لە ھەڵسەنگاندن لەگەڵ دیکەی وڵاتە پێشکەوتووەکان زۆر نرخێکی کەمە. ئەڵمانیا لەمبارەوە لە ڕێزبەندی بووجەی ئەرتەشەوە لە جیھاندا ٩مە.[٥٥] لە کاتی ئاسایشدا سەرۆکی ئەرتەشی ئەڵمانیا وەزیری بەرگرییە، بەڵام ئەگەر شەڕ دەست پێ بکات سەرۆکوەزیران دەبێتە ڕابەری ئەرتەش.[٥٦]

لە مانگی ماڕچی ساڵی ٢٠١٢ ئەرتەشی ئەڵمانیا ١٨٣٠٠٠ کەس، ئەندام پسپۆڕی شەڕکردن و ١٧٠٠٠ کەسیش، ئەندامی ئیختیاری ھەبووە.[٥٧]

ئابووری

[دەستکاری]

ئەڵمانیا لەدوای ئەمریکا و چین و ژاپۆن چوارەم گەورەترین ئابووری جیھانە و گەورەترین ئابووری ئەورووپایە. سێیەم وڵاتی ھەناردەکردنە لە جیھاندا. بە ڕێژەی ٧٠٪، کەرتی خزمەتگوزاری گەورەترین پشکی بەرھەمی ناوخۆیی گشتی وڵات پێکدێت.[٥٨][٥٩] لە ئەیلوولی ڕێژەی ھەڵئاوسان ٢٫٥٪ بوو و ڕێژەی بێکاریش نزیکەی ٥٫٥٪ بووە.[٦٠] ٢٠١١ وەھەروەھا ئەڵمانیا یەکێکە لە وڵاتە ئەندامییەکانی گرووپی ٨[٦١]

ئایین

[دەستکاری]

(مەسیحی) ئایینی مەسیحی گەورەترین ئایینە لە ئەڵمانیا لە ساڵی ٣٠٠ی زایینیدا ناسێندرا بە ناوچەی ئەڵمانیای مۆدێرن، لەکاتێکدا بەشێک لەو ناوچەیە سەر بە ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی بوو، و دواتر، کاتێک فرانکەکان و ھۆزەکانی تری ژێرمانی لە سەدەی پێنجەمەوە بوون بە مەسیحی. ناوچەکە تا سەردەمی شارلمانگ لە سەدەی ھەشتەم و نۆدا بە تەواوی بووە بە مەسیحی. دوای ئەوەی چاکسازی لەلایەن مارتن لووەتەرەوە لە سەرەتای سەدەی ١٦ دەستیپێکرد، زۆر کەس کەنیسەی کاسۆلیکییان بەجێھێشت و بوونە پرۆتستانت، بە شێوەیەکی سەرەکی لووەتەران و کالڤینیست. بەپێی دوایین ئاماری ساڵی ٢٠٢١ لە ٥٢٫٧٪ مەسیحی بوون لەنێویاندا ٤٩٫٧٪ ئەندامی دوو کەنیسەی گەورەی مەسیحی بوون. نزیکەی نیوەی مەسیحییەکان لە ئەڵمانیا کاسۆلیکن، زۆربەیان ڕۆمانی کاسۆلیکن؛ ئایینی کاسۆلیکی لە بەشی باشوور و ڕۆژاوای وڵات بەھێزترە. نزیکەی نیوەی سەر بە کەنیسەی ئینجیلی ئەڵمانیا (EKD) کە لە ناوچەکانی باکووردا زاڵن، و ئەوانی دیکەش سەر بە چەندین ئایینی بچووکی مەسیحی وەک یەکێتی کڵێسا ئازادەکانی ئینجیلی لە ئەڵمانیا، کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات یان شایەتحاڵانی یەھۆڤا. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢١ مەسیحییەکان دابەشبوونە بەسەر کەنیسەکان بەم شێوەیە. 🔺کەنیسەی کاسۆلیکی (٢٦٪) 🔺کەنیسەی ئینجیلی (٢٣٫٧٪) 🔺ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات (١٫٩٪) 🔺 مەسیحییەکانی تر

لە دوای مەسیحییەت، ئیسلام گەورەترین ئایینی غەیرە مەسیحییە لە وڵاتکەدا. لە نێوان ٣٫٠ بۆ ٤٫٧ ملیۆن موسڵمان ھەیە کە نزیکەی ٣٫٦٪ی دانیشتووانەکەیە. زۆرینەی موسڵمانان لە ئەڵمانیا بە ڕەچەڵەک تورکن، دواتر ئەوانەی لە پاکستان و وڵاتانی یوگۆسلاڤیای پێشوو و وڵاتانی عەرەبی و ئێران و ئەفغانستانەوە ھاتوون. ئەم ژمارەیە ئایینە جیاوازەکانی ئیسلام لەخۆدەگرێت، وەک سوننە و شیعە و ئەحمەدی و عەلەوی. موسڵمانان بۆ یەکەمجار وەک بەشێک لە پەیوەندییە دیپلۆماسی و سەربازی و ئابوورییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی ھاتنە ئەڵمانیالە سەدەی ١٨دا. موسڵمانان دابەشبوونە بەسەر چەندین مەزھەبدا بەمشێوەیە.

سوننە. ٢٬٦٤٠٬٠٠٠ ملیۆن ئەلیڤیس. ٥٠٠٬٠٠٠ ھەزار دوازدە شیعە. ٢٢٥٬٥٠٠ ھەزار عەلەوی. ٧٠ ھەزار جەماعەتی مۆسڵمانانی ئەحمەدی دۆیچلاند. ٣٥٫٠٠٠ ھەزار سۆفییەکان. ١٠ ھەزار سەلەفییەکان. ٩٧٠٠ ئیسماعیلییەکان. ١٫٩٠٠ زەیدس. ٨٠٠ کەس ئیبادیس. ٢٧٠ کەس بزووتنەوەی ئەحمەدی لاھور. ٦٠کەس

ئایینی جوولەکە (یەھوودی) دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی چوارەم. لە ساڵی ١٩١٠ نزیکەی ٦٠٠ ھەزار جوولەکە لە ئەڵمانیا دەژیا. دوای ئەوەی ئەدۆلف ھیتلەر لە ساڵی ١٩٣٣ دەسەڵاتی گرتە دەست، بە شێوەیەکی سیستماتیکی دەستی کرد بە گۆشەگیریکردنی جوولەکەکان لە ئەڵمانیا. کوشتنی بەکۆمەڵ بە شێوەیەکی سیستماتیکی جوولەکەکان لە ئەورووپای داگیرکراوی ئەڵمانیا بە داگیرکردنی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٤١ دەستی پێکرد. تا کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم نزیکەی ٦ ملیۆن جوولەکە لەلایەن حکوومەتی نازییەکانەوە کوژران. کۆی گشتی شوێنکەتووانی ئایینی جوولەکە (یەھوودی)

١٠٠٬٠٠٠ ھەزارە کە دەکاتە لە (٠٫١٪)

ئاینی (بوودا) سێیەم گەورەترین گرووپی باوەڕدارانن لە ئەڵمانیا دوای ئایینە جیاوازەکانی ئایینی مەسیحی و ئیسلام. نزیکەی ٢٧٠ ھەزار کەسی بوودایی ھەن کە لە ئەڵمانیا دەژین. زۆربەیان شوێنکەوتووی قوتابخانەی بوودایی تێراڤادان بە تایبەتی خەڵکی سریلانکا. جگە لەوەش، شوێنکەوتوانی ڤاجرایانا ھەن کە بە بوودایی تبتیش ناودەبرێن ھەروەھا شوێنکەوتوانی ئایینی بوودایی نیچیرێن بە شێوەیەکی سەرەکی لە ژاپۆنەوە و ئایینی بوودای زین لە ژاپۆنەوە، ھەروەھا. نزیکەی ٥٩ ھەزار بوودایی خەڵکی تایلەندن کە پەیڕەوی لە قوتابخانەی تێراڤادا دەکەن و ٤٨ پەرستگا لە ئەڵمانیا دەھێڵنەوە و یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵگەی بوودایی بوودایییەکانی بە ڕەچەڵەک ئاسیایی لە ئەڵمانیا پێکدەھێنن. بەشێکی زۆر لە بوودایییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا بەشێکن لە کۆمەڵگەی ڤێتنامییەکان.

ئاینی (ھیندۆسی) نزیکەی ١٠٠ھەزار ھیندۆسی لە ئەڵمانیا دەژین زۆربەیان ھیدۆسی تامیلن لە سریلانکا نزیکەی بۆ ٤٥٬٠٠٠)؛ لە ھیندستانەوە نزیکەی ٣٥ بۆ ٤٠ ھەزار کەسن؛ بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی یان ئەورووپی نزیکەی ٧٥٠٠ کەسن و نزیکەی ٥٠٠٠ ھیندۆس بەڕەچەڵەک خەڵکی ئەفغانستانن. ھەروەھا ھیندۆسەکانی نیپاڵ لە ئەڵمانیا ھەن بەڵام ئەم ژمارەیە زۆر کەمە. جگە لەوەش، ھیندۆسەکان لە ئەڵمانیا ھەن کە شوێنکەوتووی بزووتنەوە ئایینییە نوێیەکانن وەک بزووتنەوەی ھارێ کریشنا، بەکتی یۆگا، و مێدیتەیشنی زاڵ. بەڵام کۆی ژمارەی ئەم شوێنکەوتوانە لە ئەڵمانیا بە بەراورد کەمە. ھەروھا جگە لەمانە چەندین کەمینە ئایینی تر ھەن لەوانەش. [ئایینی.سیخی] لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ھەزار سیخی لە ئەڵمانیا دەژین. [ئایینی ئێزدی کوردی] ژمارەیان نزیکەی ١٠٠ ھەزار کەس دەبێت.

ئەڵمانیا خاوەن چەندین کەسایەتی مێژوویییە لە ھۆزانڤانان و نووسەران و بیرمەندان و شانۆکاران و ھەروەھا ٢٤٠ ھەزار ناوەندی پاڵپشتیکردنی شانۆی لێیە کە ساڵانە بە ملیۆنان کەس سەردانییان دەکات لە ئارەزوومەندانی بوارەکە، و ھەروەھا ئەڵمانیا ئاستێکی بەرزی تۆمارکردووە لە یەکسانی ڕەگەزی و مافی بە کەمئەندامان داوە و ھاوڕەگەزخوازیشی قبووڵکردووە کە ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزخوازان تاڕادەیەک بەیاسایی کراوە، لەڕێگای ڕاپرسیشەوە زانراوە ئەڵمانیا ئەرێنیترین وڵاتە کە کاریگەری ھەبێت لەسەر جیھان.

وێژە و فەلسەفە

[دەستکاری]

یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی چاندی ئەڵمانی وێژەی ئەڵمانییە. وێژەی ئەڵمانی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوین. جگە لە وێژەی فۆلکلۆر ئەڵمانیا ژمارەیەکی زۆر ھەڵبەستوان و نووسەری ھەیە. ڕەنگە بەناوبانگترین نووسەران و ھەڵبەستوانانی ئەڵمانی گۆتە، لێسینگ و شیلێر بن. ھەروەھا لە سەدەی بیستەمدا کەسانی وەکوو ھێرمان ھێسەی بووە کە خەڵاتی نۆبێلی وێژەیان وەرگرتووە.[٦٢]

خەڵکی ئەڵمانیا

[دەستکاری]

بەپێی دوایین ئاماری ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ئەڵمانیا ٨٤٬٥٣٤٬٧٥١ کەس بووە کە دەکاتە ١٫٠٧ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. چڕی دانیشتووان لە ئەڵمانیا ٢٤٠کەسە لەھەر کیلۆمەترێکدا (٦٢٣کەس لەھەر میلێکدا) بەپێی دوایین ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ لە ٧٦٫٣٪ شارەکان دەژین تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٥٫٧ ساڵە.[٦٣]

لانی کەم شەش ملیۆن پەنابەر لە ئەڵمانیا دەژین کە پێکدێن لە پەنابەری سیاسی و کۆچبەران و کرێکاران و ھەندێکیشیان لەگەڵ خێزانەکانیان، گەلێک لەو پەنابەرانە لەوڵاتانی ھەژار و مەترسی ژیان پەنایان بۆ ئالمانیا بردووە وەک وڵاتێکی سەلامەتی لە ژیان، تەنیا پەنابەری ھاتوو لە تورکیا نزیکەی ١٫٩ ملیۆنە کە لە تورک و کوردەکان پێکدێن.

دابەشبوونی زمانی ئەڵمانی لە ئەورووپادا

زمانی ئەڵمانی زمانی فەرمی و زۆرینەی ئەڵمانیایە.[٦٤] ئەڵمانی یەکێکە لە ٢٣ زمانی فەرمیی یەکێتیی ئەورووپا و یەکێکە لە سێ زمانی سەرەکیی پڕئاخێوەری ئەم ناوچەیە. ئەڵمانیا خاوەنی چەندین زمانی ناوچەیییە و زۆربەی کەمینەکانیش زمانی تایبەت بە خۆیان ھەیە، زۆربەی ئەم کەمینانە ئەو کۆچبەرانەن کە لە وڵاتانی دیکەوە چوونەتە ئەڵمانیا کە لە ئەوان تورکی، کوردی، پۆڵەندی و ڕووسی زمانە پڕئاخێوەرەکانن.[٦٥]

وەرزش

[دەستکاری]

بیست و حەوت ملیۆن ئەڵمانی ئەندامی یانە وەرزشییەکانن، و پتر لە دوازدە ملیۆن کەسیش بە شێوەیەکی تاکەکەسی وەرزش دەکەن. یاریی تۆپی پێ باوترین یاریی وەرزشییە. بە ھەبوونی پتر لە ٦٫٣ ملیۆن ئەندام، یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا گەورەترین ڕێکخراوە لە جۆری خۆیدا لە جیھاندا. بۆندسلیگا کە خولی ناوخۆییی ئەڵمانیایە بۆ تۆپی پێ دووەم پڕھاندەرترین ئامادەبووی نێو یاریگایە لە نێو ھەموو خولە جیھانییەکان. ھەروەھا وڵاتەکە میوانداریی جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٤ و جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦[٦٦] ی کردووە، و بووەتە براوەی جامی جیھانیی فیفا ئەوەش لە ساڵانی ١٩٥٤ و ١٩٧٤ و ١٩٩٠ و ٢٠١٤.[٦٧] ھەڵبژاردە و خولی ئەڵمانیا چەندین یاریزانی تۆپی پێی پیشەگەریان پێگەیاندووە لەوێنەی فرانس بێکنباوەر، گێرد مۆلەر، یۆرگن کلینسمان، لۆتەر ماتیۆس، ئۆلیڤەر کان، میرۆسلاڤ کلۆزە، مایکل بالاک و چەندانی تر. ئەڵمانیا میوانداریی دوو ئۆڵەمپیادی ھاوینە کردووە لە ساڵانی ١٩٣٦[٦٨] و ١٩٧٢.[٦٩] وەرزشە باوەکانی تری ئەڵمانیا بریتین لە وەرزشە زستانییەکان، بۆکسێن، باسکە، تۆپی دەست، ھۆکیی سەر سەھۆڵ، تێنس، ئەسپسواری، و گۆڵف.[١]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا http://wiki.answers.com/Q/Is_Germany_a_democratic_country
  2. ^ ئەندامە لە یەکێتیی ئەورووپا، http://europa.eu/about-eu/countries/member-countries/germany/index_en.htm ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  4. ^ ئەڵمانیا دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەورووپا، http://en.wikipedia.org/wiki/Central_Europe#States ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  6. ^ ئ ا ب «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  7. ^ «Bevölkerung nach Nationalität und Geschlecht». Statistisches Bundesamt (بە ئەڵمانی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  9. ^ Claster, Jill N. (1982). Medieval Experience: 300–1400. New York University Press. p. 35. ISBN 0-8147-1381-5.
  10. ^ Fulbrook 1991, pp. 9–13.
  11. ^ Fulbrook 1991, p. 27.
  12. ^ Philpott, Daniel (January 2000). "The Religious Roots of Modern International Relations". World Politics 52 (2): 206–245. doi:10.1017/S0043887100002604.
  13. ^ Gagliardo, G. , Reich and Nation, The Holy Roman Empire as Idea and Reality, 1763–1806, Indiana University Press, 1980, p. 12-13.
  14. ^ ئ ا «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  15. ^ Fulbrook 1991, pp. 135, 149.
  16. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  17. ^ Lee, Stephen J. (2003). Europe, 1890–1945. Routledge. p. 131. ISBN 978-0-415-25455-7.
  18. ^ Fulbrook 1991, pp. 156–160.
  19. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  20. ^ Stackelberg, Roderick (1999). Hitler's Germany: Origins, interpretations, legacies. Routledge. p. 103. ISBN 978-0-415-20115-5.
  21. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2011-04-30 suggested (یارمەتی); |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  22. ^ Fulbrook 1991, pp. 188–189.
  23. ^ ئ ا Fulbrook 1991, pp. 190–195.
  24. ^ Steinberg, Heinz Günter (1991) (in German). Die Bevölkerungsentwicklung in Deutschland im Zweiten Weltkrieg: mit einem Überblick über die Entwicklung von 1945 bis 1990. Kulturstiftung der dt. Vertriebenen. ISBN 978-3-88557-089-9.
  25. ^ Niewyk, Donald L. ; Nicosia, Francis R. (2000). The Columbia Guide to the Holocaust. Columbia University Press. pp. 45–52. ISBN 978-0-231-11200-0.
  26. ^ "Leaders mourn Soviet wartime dead". BBC News. 9 May 2005. Retrieved 18 March 2011.
  27. ^ Rűdiger Overmans. Deutsche militärische Verluste im Zweiten Weltkrieg. Oldenbourg 2000. ISBN 3-486-56531-1
  28. ^ Overy, Richard (17 February 2011). "Nuremberg: Nazis on Trial". BBC History. Retrieved 25 March 2011.
  29. ^ Das Deutsche Reich und der Zweite Weltkrieg, Bd. 9/1, ISBN 3-421-06236-6. Page 460 (This study was prepared by the German Armed Forces Military History Research Office, an agency of the German government)
  30. ^ Peter Antill; Peter Dennis (10 October 2005). Berlin 1945: end of the Thousand Year Reich. Osprey Publishing. p. 85. ISBN 978-1-84176-915-8. Retrieved 24 June 2011.
  31. ^ Bonn: Kulturstiftung der Deutschen Vertriebenen, Vertreibung und Vertreibungsverbrechen, 1945–1948: Bericht des Bundesarchivs vom 28. Mai 1974: Archivalien und ausgewählte Erlebnisberichte / [Redaktion, Silke Spieler]. Bonn :1989 ISBN 3-88557-067-X. (This is a study of German expulsion casualties due to "war crimes" prepared by the German government Archives)
  32. ^ Germany reports. With an introd. by Konrad Adenauer. Germany (West). Presse- und Informationsamt. Wiesbaden, Distribution: F. Steiner, 1961] Page 32
  33. ^ Robert N. Proctor, Racial Hygiene: Medicine under the Nazis, Harvard 1988,
  34. ^ Beevor, Antony (2003) [2002]. Berlin: The downfall 1945. Penguin. pp. 31–32, 409–412. ISBN 978-0-14-028696-0.
  35. ^ Richard J. Evans, "The Other Horror, Review of Orderly and Humane: The Expulsion of the Germans After the Second World War, by R.M. Douglas", The New Republic, 25 June 2012. Retrieved 1 July 2012
  36. ^ Wise, Michael Z. (1998). Capital dilemma: Germany's search for a new architecture of democracy. Princeton Architectural Press. p. 23. ISBN 978-1-56898-134-5.
  37. ^ maw/dpa (11 March 2008). "New Study Finds More Stasi Spooks". Spiegel Online – english site (www.spiegel.de/international). Der Spiegel. Retrieved 30 October 2011. "189,000 people were informers for the Stasi – the former Communist secret police – when East Germany collapsed in 1989 – 15,000 more than previous studies had suggested. [...] about one in 20 members of the former East German Communist party, the SED, was a secret police informant."
  38. ^ "Germany". U.S. Department of State. 10 November 2010. Retrieved 26 March 2011.
  39. ^ "Gesetz zur Umsetzung des Beschlusses des Deutschen Bundestages vom 20. Juni 1991 zur Vollendung der Einheit Deutschlands" (in German). Bundesministerium der Justiz. 26 April 1994. Retrieved 19 April 2011.
  40. ^ Merz, Sebastian (November 2007). "Still on the way to Afghanistan? Germany and its forces in the Hindu Kush" (PDF). Stockholm International Peace Research Institute. pp. 2, 3. Retrieved 16 April 2011.
  41. ^ ئ ا «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  42. ^ ئ ا «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  43. ^ Bekker, Henk (2005). Adventure Guide Germany. Hunter. p. 14. ISBN 978-1-58843-503-3.
  44. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  45. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  46. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  47. ^ http://www.un.org/ga/search/view_doc.asp?symbol=ST/ADM/SER.B/824 ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  48. ^ "Declaration by the Franco-German Defence and Security Council" ٢٧ی ئازاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. French Embassy UK. 13 May 2004. Retrieved 19 March 2011.
  49. ^ Freed, John C. (4 April 2008). "The leader of Europe? Answers an ocean apart" ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. ڕۆژنامەی نیۆیۆرکتایمز ڕێکەوتی ٢٨ی مارچی ٢٠١١.
  50. ^ Harrison, Hope (2004). "American détente and German ostpolitik, 1969–1972" ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Bulletin Supplement (German Historical Institute) 1. Retrieved 26 March 2011.
  51. ^ "Germany's New Face Abroad" ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Deutsche Welle. 14 October 2005. Retrieved 26 March 2011.
  52. ^ "Germany" ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. U.S. Department of State. 10 November 2010. Retrieved 26 March 2011.
  53. ^ "Ready for a Bush hug?" ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. The Economist. 6 July 2006. Retrieved 19 March 2011.
  54. ^ "U.S.-German Economic Relations Factsheet" ١١ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. U.S. Embassy in Berlin. May 2006. Retrieved 26 March 2011.
  55. ^ "The 15 countries with the highest military expenditure in 2011" ١ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Stockholm International Peace Research Institute. September 2011. Retrieved 7 April 2012.
  56. ^ "Grundgesetz für die Bundesrepublik Deutschland, Artikel 65a,87,115b" ٢٨ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (in German). Bundesministerium der Justiz. Retrieved 19 March 2011.
  57. ^ "Die Stärke der Streitkräfte" ٢٢ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (in German). Bundeswehr. 23 March 2012. Retrieved 20 April 2012.
  58. ^ Glunz، Andreas (١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Economic Key Facts Germany - KPMG Germany». KPMG (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  59. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  60. ^ ھەڵئاوسان و بێکاری ئەیلوولی ٢٠١١، http://www.state.gov/r/pa/ei/bgn/3997.htm ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  61. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە [[[:en:G8]] ڕەسەنەکە] لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی); نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)
  62. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  63. ^ «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  64. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  65. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  66. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  67. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  68. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  69. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)

سەرچاوە [٦٥] https://www.worldometers.info/world-population/germany-population/[٦١]https://en.m.wikipedia.org/wiki/Religion_in_Germany[بەستەری مردوو]