بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕاین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووبارەکە لەسەر نەخشە

ڕاین (بە ئەڵمانی: Rhein) ڕووبارێکە لە ئەورووپا کە بە نێوان سویسرا، ئەڵمانیا، لیختنشتاین و ھۆڵەندا تێپەڕ دەبێت، ئەم ڕووبارە بە گرینگترین ڕووبار لە مێژووی ئەورووپا و یەکێک لە ڕووبارە درێژەکانی کیشوەرەکە دادەنرێت.

بە هۆی بەناوبانگی، ڕووباری ڕاین لە نێوی ئەدەبیاتی کوردی دا جێگەی خۆی کردووەتەوە بۆ وێنە مامۆستا هەژار لە دیوانی بۆ کوردستان و لە ژێر ناوی فرمێسکی هەژارێک بەم شێوە دەنووسێت

لەسەر چۆمی ڕاین لە ڕۆژگارێ جارێ

تکا ئەشکی ئاوارە کوردێ، هەژارێ

بەسەریا خوڕی: کوێندەریی ئەی تکەی سوێر

ئەتۆ و ئێرە چی دەنکە فرمێسکی بێ خێر؟

وتی: ئاوی چاوی کوڕی کوردستانم

لە دەجلە و فوراتڕایە ناو و نیشانم

لە زێڕینەڕوود و تەتاهۆ سەلامێ

لە بەژنت لە چلچەشمە پێمە پەیامێ

لەسەرخۆ بە ئەی ڕاینی شۆخ و شیرین

شتێک بووین ئەمەش گەرچی ئێستا ئەسیرین

هەچەند دیل و بێچارەشە نیشتمانم

ببەخشە لە جێی تۆی بە خۆشتر دەزانم

چ کەڵوە و چ سیروان و ئاوێژەڕۆیە

بە دیمەن هەمووی شۆخ و شەنگتر لە تۆیە

ئەگەر لادەچێ ئەم تەمەی نەگبەتیمان

بە خاوەن دەبێ کێو و چۆم و زەویمان

لە دڕکی نەیاران بژارێکی دەکرێ

هەزارانی وەک تۆ لە شاباشی دەدرێ

بەڵێ ئاوی چاوم لە دڵ هەڵکزاوم

لەڕێی سەربەخۆبوونی کوردان ڕژاوم

وتی ڕاین: ئەی تیشک و هێزی دڵی من

وەرە باوەشم بتبەمە بەحری بێ بن

بە هاوار و دادت موحیت بشڵەژێنە

لە چەپگەردی گەردوون بەشی کورد بسێنە

بنەچەی ناوەکەی

[دەستکاری]

ناوی ڕووبارەکە لە لە وشەی (سیلیتی: Renos)ەوە داتاشراوە کە بە مانای "تێپەڕین یان ڕۆیشتن" دێت.