شەڕی سی ساڵە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیمپراتۆری پیرۆزی ڕۆم لە کۆتایی شەڕی سی ساڵەدا

شەڕی سی ساڵە لەنێوان ساڵانی ١٦١٨ ھەتا ١٦٤٨ی زایینیدا لە خاکی کیشوەری ئەورووپادا ڕووی دا. ئەم شەڕە لە سەر گۆڕانەوەی سنوورەکانی ئەورووپایی بوو، لە لایەکی دیکەوە شەڕێک بوو لە نێوان دوو ڕێبازی کاتۆلیک و پرۆتێستانت. شەڕی سی ساڵە بوو بە ھۆی قەحتی و نەخۆشییەکی زۆر بەر فراوان و خەڵکێکی زۆر بوون بە قوربانی بە پێی ھەندێک لە خەمڵاندنەکان ٨ میلیۆن کەسی سڤیل زیانیان پێگەیشتووە.

لایەنە بەشدارەکان[دەستکاری]

نەخشەی شەڕی سی ساڵە

بەرەی یەکەم: سوید (لە ساڵی ١٦٣٠ەوە بەشداریکرد)، دانمارک (١٦٢٥ تا ١٦٢٩ بەشداربوو) کۆماری حەوت یەکگرتووەکەی ھۆڵەندا-فەڕەنسا (لە ساڵی ١٦٣٥ەوە بەشداری کرد) شانشینی بۆھیما (لە ساڵی ١٦١٨ تا ١٦٢٠ بەشداریکرد)، سەکسۆنی ھەرێمی پەلەتاین (تا ساڵی ١٦٢٣ بەشداریکرد) پڕوسیا برۆنسویک لیونبێرگ ئینگلترا (١٦٢٥ تا ١٦٣٠ بەشداریکرد) سکۆتلەند (١٦٢٥ تا ١٦٣٨ بەشداریکرد) تڕانسلڤانیا پاڵپشتانی ئەو بەرەیە (دەوڵەتی عوسمانی، ڕوسیا) بەرەی دووەم: ئیمپراتۆری پیرۆزی ڕۆم زمان کاتۆلیکەکان نەمسا شانشینی بۆھیمیا (ئەو شانشینە سەرەتا تا ساڵی ١٦٢٠ لەبەرەی یەکەم بوو بەڵام لەدوای ساڵی١٦٢٠ ھاتە ناو بەرەی دووەم) ئیمپراتۆرییەتی ئیسپانیا ھەنگاریا شانشینی کرواتیا دانمارک (لە ساڵی ١٦٤٣ تا ١٦٤٥ بەشداریکرد) پاڵپشتانی ئەو بەرەیە ئوکراینا، پۆڵەندا

قەبارەی ھێزەکان[دەستکاری]

لەبەرەی یەکەم< ١٤٩ھەزار سویدی ٣٥ھەزار دانمارکی و نەرویجی ٧٧ھەزار ھۆڵەندی ١٥٠ھەزار ئەڵمانی ١٥٠ھەزار فەڕەنسی ٣٠ تا ٤٠ھەزار بۆھیمی ٣٠ھەزار ھەنگاری ٦ھەزار ترانسلاڤی ٦٠ھەزار سوارەی عوسمانی ئەو وڵاتانەی زۆرترین ھێزیان بەکارھێنا لەبەرەی دووەم ٣٠٠ھەزار ئیسپانی ١٠٠ تا ٢٠٠ ھەزار ئەڵمانی نزیکەی ٢٠ھەزار کرواتی و ھەنگاری ھەنگارییەکان ھەندێکیان لەبەرەی یەکەم و ھەندێکیان لەبەرەی دووەم بوون

ئەنجام[دەستکاری]

سەرکەوتنی ئایینی پرۆتێستانت بەھێزبوونی ئەو ئاینە سەرەوخواربوونی کاتۆلیک و بێ ھێزبوونی سەرکەوتنی بنەماڵەی ھەبسبۆرگ سەربەخۆیی بوونی ھۆڵەندا لە ئیمپراتۆرییەتی ئیسپانیا ئیسپانیا زاڵبوو بەسەر باشوری ھۆڵەندا و لۆکسمبۆرگ ڕژێمی دەرەبەگی تووشی بێھێزی بوو لە کیشوەری ئەورووپا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

.[١]

  1. ^ http://books.google.com/books?id=dLVLAAAAMAAJ&pg=PA431&dq=end+of+feudalism+thirty+years+war&hl=en&sa=X&ei=MYpQT-7qNqHw0gHx_oHIDQ&ved=0CFIQ6AEwBjgK#v=onepage&q=end%20of%20feudalism%20thirty%20years%20war&f=false ١٨ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.