ئەڵمانیای ڕۆژاوا
| ئەڵمانیای ڕۆژاوا | |
|---|---|
| بەشێکە لە | history of Germany (1945–1990)، مێژووی ئەڵمانیا |
| دامەزران | ٢٣ی ئایاری ١٩٤٩ |
| بابەتی لاوەکی | ئەڵمانیا |
| ناو بە زمانی فەرمی | Bundesrepublik Deutschland |
| زمانی فەرمی | زمانی ئەڵمانی |
| سروودی نیشتمانی | سروودی ئەڵمانیا |
| دروشم | Einigkeit und Recht und Freiheit |
| کیشوەر | ئەورووپا |
| وڵات | ئەڵمانیا |
| پایتەخت | بۆن، ئەڵمانیا |
| Territory claimed by | ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات |
| پۆتانی شوێن | ٥٠°٤٤′٢″N ٧°٥′٥٩″E |
| شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | federal parliamentary republic، پەرلەمانی کۆماری |
| Diplomatic relation | ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات |
| ئەندامی | نەتەوە یەکگرتووەکان |
| دانیشتووان | ٦٣٬٢٥٠٬٠٠٠ |
| دراو | Deutsche Mark |
| گۆڕدراوە لەلایەن | ئەڵمانیا |
| جێگەی دەگرێتەوە | Trizone، ڕایشی ئەڵمانی، Allied Control Council |
| زمانەکان | زمانی ئەڵمانی |
| کۆتاییھاتن | ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ |
| ڕووبەر | ٢٤٨٬٥٧٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| وەسفی ئاڵا | flag of Germany |
| وەسفی نیشان | Coat of arms of Germany |
| ئابووری بابەت | economy of West Germany |
| دیمۆگرافیای بابەت | demographics of West Germany |
| کۆدی تەلەفۆنی وڵات | +49 |
![]() | |

ئەڵمانیای ڕۆژاوا (بەئاڵمانی:Westdeutschland) ناوێکی نافەرمی ئەو دەوڵەتە بوو لەدوای شکستەکانی ئاڵمانیای نازی دروست بوو، ئەمەبەشەی ئەڵمانیا واتە ئاڵمانیای ڕۆژاوا لایەنگیری ھاوپەیمانەکان بوو (سەرمایەداری) (واتە: فەڕەنسا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئینگلستان)، ماوەی مانەوەی ئەو دەوڵەتە لە نێوان ساڵانی ١٩٤٩ بۆ ١٩٩٠ بووە تا ئەو کاتیش شاری بۆن پایتەختی ئەو دەوڵەتە بووە.
ئاڵمانیای ڕۆژاوا دەستی کرد بە پڕۆژەیێکی گەورە بۆ گەشە دانی ئابووری لە ساڵی ١٩٥٠ زایینی و سەرکەوتنی زۆری لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەوە بە دەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٥٥دا بوو بە ئەندامی ناتۆ. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی کرد بە بناغەدانانی کۆمەڵەی ئابووری ئەورووپا. لە ھەمان کاتدا ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات بوو بە یەکێک لە ئەندامانی بلۆکی ڕۆژھەڵات.[١] بەڵام بەھۆی لاواز بوونی شۆرەوی بارودۆخی ئابووری لە ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرەو دابەزین چوو و ھیچ کاتێک بە ئاستی ئاڵمانیای ڕۆژاوا نەگەیی. ئەم بارودۆخە بوو بەھۆی کۆچکردنی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک بۆ ئاڵمانیای ڕۆژاوا. لە ساڵی ١٩٦١دا ئاڵمانیای ڕۆژاوا دەستی کرد بە دروستکردنی دیوارێک لە نێوان دوو بەشی بەرلین، بۆ ئەوەی کە بەرگری لە ئەم کۆچانە بکات. ئەم دیوارە (ناسراو بە دیواری بەرلین) بوو بە سەمبولێک لە شەڕی سارد. ئەم دیوارە لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووخا و دیسان بوو بە سەمبولێک لە کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.[٢]
لە ڕۆژی ١٠ی مانگی مارسی ساڵی ١٩٩٤ لەسەر ڕێکەوتننامەی بۆن، بەرلین، بەرلین جارێکی تر بوو بە پایتەختی وڵاتی یەکگرتووی ئەڵمانیا.[٣] یەکگرتنەوی ئەڵمانیا بوو بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی ئەو وڵاتە لە نێو یەکێتیی ئورووپا و ھەروەھا ناتۆ. دواتر ئەڵمانیا وەکوو ئەندامێکی ناتۆ دەستی کرد بۆ ھەناردەکردنی ھێزە چەکدارەکانی خۆی بۆ باڵکان و دواتریش بۆ ئەفغانستان بۆ شەڕ لەگەڵ چەکدارەکانی ڕیکخراوی ئەلقاعیدە.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- سوود وەرگرتن لە وتاری ئەڵمانیا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ maw/dpa (11 March 2008). "New Study Finds More Stasi Spooks". Spiegel Online – english site (www.spiegel.de/international). Der Spiegel. Retrieved 30 October 2011. "189,000 people were informers for the Stasi – the former Communist secret police – when East Germany collapsed in 1989 – 15,000 more than previous studies had suggested. [...] about one in 20 members of the former East German Communist party, the SED, was a secret police informant."
- ↑ "Germany". U.S. Department of State. 10 November 2010. Retrieved 26 March 2011.
- ↑ "Gesetz zur Umsetzung des Beschlusses des Deutschen Bundestages vom 20. Juni 1991 zur Vollendung der Einheit Deutschlands" (in German). Bundesministerium der Justiz. 26 April 1994. Retrieved 19 April 2011.
- ↑ Merz, Sebastian (November 2007). "Still on the way to Afghanistan? Germany and its forces in the Hindu Kush" (PDF). Stockholm International Peace Research Institute. pp. 2, 3. Retrieved 16 April 2011.
