لۆتەر ماتیۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆتەر ماتیۆس
Lothar Matthäus لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونLothar Herbert Matthäus لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٢١ی ئازاری ١٩٦١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٦٢ ساڵ)
ئێرلانگن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرAnastasia Klimko لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • German Footballer of the Year (١٩٩٠)
  • Bavarian Order of Merit
  • تۆپی زێڕین
  • Hall of Fame des deutschen Sports (٢٠١٧–)
  • German Footballer of the Year (١٩٩٩) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

لۆتەر ھێربـڕت ماتیۆس (گۆکردنی ئەڵمانی: [ˈloːtaʁ maˈtɛːʊs], سەبارەت بەم پەڕگەیە audio , لەدایکبووی ٢١ی ئازاری ١٩٦١) یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ڕاھێنەری تۆپی پێی ئەڵمانییە،[١] لە ئێرلانگنی باڤاریا لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا لەدایکبووە. یەکەم یاریزانە خەلاتی تۆپی زێڕینی وەرگرتبێت لەلایەن فیفاوە، لە ساڵی ١٩٩١.[٢] ناوبراو ھەم وەرزشکاری تۆپی پێبووە ھەم ڕاھێنەری وەرزشی. پێنج جار لەسەر یەک وەک یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری جامی جیھانی کردووە (١٩٨٢, ١٩٨٦, ١٩٩٠, ١٩٩٤, ١٩٩٨). لە ماوەی ژیانیدا ١٥٠ یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی ئەنجامداوە ٢٣ گۆڵی بۆ تۆمارکردووە.[٣] ساڵی ٢٠٠٠ وازھێنانی خۆی لە یاریکردن ڕاگەیاند.[٤]

ژیانی وەرزشی[دەستکاری]

یاریکردنی لەگەڵ یانەکان[دەستکاری]

یەکەم یانە کەیاری بۆ کردبێت بروسیا مینوشن گلادباخ بووە لە ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ ئەم یانە بەردەوام بوو تا ساڵی ١٩٨٤کە لە ١٦٢ یاری لەگەڵ ئەم یانەیە توانیویەتی ٣٦ گۆل تۆمار بکات دواتر لە ساڵی ١٩٨٤ ڕووی کردە یانەی بایرین میونخ لەگەڵ ئەم یانەیەش چوار وەرز بەردەوام بووە توانیویەتی لەکۆی ١١٣ یاری ٥٧ جار گۆلی تیپی بەرامبەر بھەژێنێت بەڵام لە ساڵی ١٩٨٨وڵاتی ئەڵمانیا ڕووی کردە وڵاتی ئیتالیا بەمەبەستی یاریکردن لەگەڵ یانەی ئینەر میلانئ ئیتاڵی لەگەڵ ئەم یانەیەش لەکۆی ١١٥ یاری توانیویەتی تەنیا ٤٠ گۆل تۆمار بکات دواتر ناوبراو گەڕایەوە ئەڵمانیا دووبارە پەیوەندی لەگەڵ یانەی بایرین میونخ بەستەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ ئەم یانەیە و لەگەڵ بایرین بەردەوام بوو تا ساڵی ٢٠٠٠ دواتر بەرەو وڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێکەوت بۆ یاریکردن لە خولی ئەمریکا پەیوەندی لەگەڵ یانەی متڕۆ ستارس بەست لەکۆی ١٦ یاری نەیتوانی ھیچ گۆلێ تۆمار بکات.

لۆتەر ماتیۆس لەکاتی یاریکردنی بۆ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا

ژیانی ڕاھێنەرایەتی[دەستکاری]

لۆتەر ماتیۆس دوای وازھێنانی لەیاریکردن ئەرکی کۆمەڵی یانە و ھەڵبژاردەی گرتە ئەستۆ لەوانە

  • لەوەرزی ٢٠٠١-٢٠٠٢ ڕاھێنەرایەتی یانەی ڕاپید فینای ئەڵمانی کردووە
  • لەوەرزی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ ڕاھێنەرایەتی یانەی پارتیزانی بولگاری کردووە
  • لە ساڵی ٢٠٠٣ئەری مەش دانەوەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھەنگاری گرتە ئەستۆ
  • لە ساڵی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ مەشقی یانەی ئەنتۆنی پارانایسی بەڕازیلی داوەتەوە
  • دواتر ڕووی کردووەتە ئیسرائیل مەشقی یانەی ماکابی نتیانای داوەتەوە
  • لەئێستاشدا ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی بولگاری دەداتەوە

دەستەکاوتەکان[دەستکاری]

یانەی بروسیا میونشن گلادباخ[دەستکاری]

  • یۆڕۆ لیگ لە ساڵی ١٩٨٠
  • جامی دی ئێف بی پۆکال لە ساڵی ١٩٨٤

یانەی بایرین میونخ[دەستکاری]

  • خولی یانەکانی ئەورووپا لە ساڵی ٢ جار لەساڵانی ١٩٨٧ و ١٩٩٩
  • یۆڕۆ لیگ لە ساڵی ١٩٩٦
  • خولی ئەڵمانیا ٧ جار
  • لەگەڵ چەند نازناوێکی تر وەک جامی دی ئێف بی و سووپەرکاپی ئەڵمانی و چەند نازناوێکی تر

ئینتەرمیلانی ئیتاڵی[دەستکاری]

  • یۆڕۆ لیگ لە ساڵی ١٩٩١
  • خولی ئیتاڵی ناسراو بە کاڵچیۆ لە وەرزی ١٩٨٨-١٩٨٩
  • جامی سووپەری ئیتاڵی ساڵی ١٩٨٩

لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا[دەستکاری]

دەستکەوتی تاکەکەسی[دەستکاری]

  • باشترین یاریزانی جیھان لە ساڵی ١٩٩١

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Lothar Matthäus - Player profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-24.
  2. ^ "List of the FIFA Player of the Year". www.topendsports.com. Retrieved 2021-08-24.
  3. ^ "Lothar Matthaus | Biography, Titles, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-24.
  4. ^ "Lothar Matthäus - National team". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-24.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]