تۆپی سەبەتە
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
تۆپی سەبەتە یان باسکێتبۆڵ یارییەکە لەنێوان دوو تیپ بەڕێوەدەچێت، ھەر دوو تیپیش بە مەبەستی بردنەوە ھەوڵ دەدەن زۆرترین خاڵ لە سەبەتەی تیپەکەی تر تۆمار بکەن لەم یارییەدا ھەر تیپێک لە ٥ یاریزان پێکدێت، لە ئەمریکادا ئەم یارییە خاوەن گرنگییەکی زۆرە، لەدوای یاریی تۆپی پێ. بە ھۆی خولی ئێن بی ئەی.

یاریگای تۆپی سەبەتە[دەستکاری]
یاریگای نێودەوڵەتی درێژی ٢٨م وە پانیشی ١٥م بەڵام دەتوانرێت کەم کرێتەوە بۆ ٢٦م بۆ ١٤م
ژمارەی درێسی یاریزانان[دەستکاری]
دەبێ ژمارەی درێسی یاریزانان لەنێوان ٣بۆ١٥ وە دەتوانرێت دوو یاریزان ژمارەی درێسەکانیان ١٦بۆ٩٩ بێت. وە دەبێت ژمارەی دواوەی درێسەکە ٢٠سم بێت وە ژمارەی پێشەوە ١٠سم بێت و ٥سم دوربێت لە ڕیکلامی سەر درێسەکە٠
ناوبژیوانان[دەستکاری]
سێ نابژیوان لە یاریگادا ھەن جگە لە تۆمارکەر و یاریدەدەری تۆمارکەر و کاتگر وە کاتگری ٢٤ چرکە
یاساکان[دەستکاری]
- تیپ دەبێ لەماوەی ٢٤ چرکە ھێرشێ تەواو بکەن وە ئەم ٢٤ چرکە تازە دەکرێتەوە بە تۆمارکردنی خاڵ وە گەر تۆپەکە بەر ڕینگی سەبەتەکە کەوێ ئەوا کاتەکە دووبارە دەبێتەوە
- دەبێ تیپێک لەماوەی ٨ چرکەدا تۆپەکە لەنیوەی یاریگای خۆیان ببەنە یاریگاکەی وان
یاریزان دەتوانێت بە تۆپەوە بڕوات وە تەپ تەپەش بکات بەمەرجێ تەپ تەپە بە یەک دەست بێت نابێ تیپ لەھەر چارەگێک ٤ ھەڵە تۆمار بکات گەر تیپێ چوار ھەڵەی کرد لە چارەگێ ئەوا تۆپ دەدرێ بە تیپی بەرامبەر و لەگەڵ لێدانی تیپی سەربەست
- نابێ یاریزان لە ٥ ھەڵە تۆمار بکا لە ھەر چارەگێ گەر کریشی ئەوا دەکرێتە دەرەوە وە نابێ بەردەوام بێ لەیاریگا لەگەڵ ئەوەشدا ڕاھێنەر دەتوانیت یاریزانێک بخاتە شوێنی ئەو
- نابێ یاریزان شتێک بەکاربھێنێت ببێتە ھۆی ئەزیەت بۆ یاریزانی بەرامبەر
جلوبەرگی ناوبژیوان[دەستکاری]
- پانتۆڵ ڕەش
- تیشێرتی سپی و ڕەش
- کالە ڕەش
- قایشی ڕەشی سادە