بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زمانی ئەڵمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەڵمانیەوە ڕەوانە کراوە)
زمانی ئەڵمانی
لقیSouth Germanic، West Germanic
ناو بە زمانی فەرمیDeutsch
Has grammatical casenominative case، genitive case، dativus، accusative case
Has tensepresent tense، future tense، preterite
Has grammatical moodindicative، imperative، subjunctive
Has grammatical gendermasculine، feminine، neuter
سیستەمی نووسینGerman alphabet
Uses capitalization forناو
Language regulatory bodyRat für deutsche Rechtschreibung، Leibniz-Institut für Deutsche Sprache
UNESCO language status1 safe
Ethnologue language status1 National
لێکۆڵینەوە لەلایەنGerman studies، theological languages، German linguistics
Entry in abbreviations tableнем.
بەستەری "ستاک ئێکسچەینج"https://german.stackexchange.com/
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://tex.stackexchange.com/tags/german
کۆدی زمانی ویکیمیدیاde
بڵاوبوونەوەی زمانی ئەڵمانی لە ئەورووپا

زمانی ئەڵمانی (ناوی نێوخۆیی: Deutsch) بە دۆیچ سەبارەت بەم پەڕگەیە [dɔʏ̯tʃ] دەخوێندرێتەوە، زمانی فەرمیی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی و کۆماری نەمسایە و یەکێکە لە زمانە فەرمییەکانی یەکێتیی سویسرا. زمانی ئەڵمانی سەر بە زمانە جێرمانییە ڕۆژاوایییەکانە و بە یەکێک لە زمانە زگماکە ھەرە بەربڵاوەکانی یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت.

لە دەرەوەی ئەورووپا

[دەستکاری]

گەورەترین کۆمەڵگەی ئەڵمانی زمان لە دەرەوەی ئەورووپا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ئەوانەن کە لە ئەمریکا، کەنەدا، بەڕازیل و ئەرژەنتینن، کە لە ماوەی ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا ملیۆنان ئەڵمانی کۆچیان کردووە، بەڵام زۆرینەی ڕەھای منداڵەکانیان چیتر بە زمانی ئەڵمانی قسەناکەن و تەنانەت فێری ببن، ھەروەھا لە وڵاتانی دیکەش بەھۆی کۆچی ئەڵمانییەکانەوە بۆ کەنەدا، مەکسیک، کۆماری دۆمینیکان، پاراگوای، ئوروگوای، چیلی، پیرۆ، ڤەنزوێلا، باشووری ئەفریقا و ئوسترالیا.[١]

ئەمریکای باشوور

[دەستکاری]

لە بەڕازیل گەورەترین کۆمەڵگەی ئەڵمانی زمان لە ئەمریکای باشوور و لە شارەکانی بەڕازیل ڕیۆ گراندە دوو سول، سانتا کاتارینا، پارانا، ساوپاولۆ و ئێسپیریتۆ سانتۆ ھەیە، ھەروەھا لە ئەرژەنتین و پاراگوای و چیلی دەیدۆزیتەوە.[١]

ئەمریکای باکوور

[دەستکاری]

زمانی ئەڵمانی لە ئەمریکا پێنجەم زمانی قسەکردنە لە ماڵدا (١٫٤ ملیۆن کەس) لەدوای ئینگلیزی، ئیسپانی، چینی و فەڕەنسی، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ی ئەمریکا، بەمجۆرە زمانی ئەڵمانی لە ئەمریکا یەکێکە لە گەورەترین کۆبوونەوەی زمانی ئەڵمانی لە دەرەوەی ئەورووپا، و زمانی ئەڵمانی لە ویلایەتی داکۆتای باکوور، داکۆتای باشوور، مۆنتانا و تەکساس (تەکساسی ئەڵمانی)، سانت لویس، شیکاگۆ و نیویۆرک چڕبووەتەوە.[١]

کەنەدا

[دەستکاری]

(ئەڵمانییە کەنەدییەکان) بەپێی دوایین سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦، ٦٢٢ ھەزار و ٦٥٠ زمانی ئەڵمانی زمان ھەیە، لە کیتچنەر و ئۆنتاریۆ کۆمەڵگەیەکی چالاکانەی ھەیە و شارەکانی مۆنتریال، تۆرۆنتۆ و ڤانکۆڤەر پشکی خۆیان لە کۆچی ئەڵمانییەکاندا ھەبووە.[١]

مەکسیک

[دەستکاری]

ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی ھەن، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە شارەکانی: مەکسیکۆ سیتی، پوویبلا، مازاتلان، تاپاچولا و ژمارەیەکی زیاتری دانیشتووانیش لە ویلایەتی چیواوا، دورانگۆ و زاکاتێکاسدا بڵاوبوونەتەوە.[١]

ئۆقیانووس

[دەستکاری]

لە سەدەی ١٨٤٠دا ئوسترالیا گەواھیدەری شەپۆلی کۆچبەران بوو لە پرووسەوە بەتایبەت لە ناوچەی سیلێسیا و لەگەڵ جیابوونەوەیان لە زمانی ئەڵمانی، زاراوەیەکی ئەڵمانی لەوێ لە تێکەڵەیەکی ئینگلیزی ئوسترالی و ئەڵمانی دروست بوو و لە جەنگی جیھانی دووەمدا زمانی ئەڵمانی بووە گەواھیدەری دابەزینی ڕێژەی فێربوونی، بەڵام ئێستا زمانی ئەڵمانی بووەتە قسەی کەسانی بەساڵاچوو.[١]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 6 «اللغة الألمانیة»، ویکیبیدیا (بە عەرەبی)، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣، لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی ئەڵمانی