میرۆسلاڤ کلۆزە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کلۆزە
بە ئەڵمانی: Miroslav Klose
لەدایکبوون (١٩٧٨-٠٦-٠٩) ٩ی حوزەیرانی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
Opole، پۆڵەندا
وڵاتی وەرزشئەڵمانیا
ناوی کاتی لەدایکبوونMirosław Marian Klose
ناوی خوازراوMiro
باوکJosef Klose
دایکBarbara Jeż
زمانەکانی ئاخاوتنئەڵمانی، پۆڵەندی، ئیتالی، ئینگلیزی، فەڕەنسی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach، carpenter
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
شوێنی کارڕۆما
دەستپێکی چالاکی١٩٩٨
Coach of sports teamSC Rheindorf Altach
وەرزشتۆپی پێ
خولبۆندسلیگا
خەڵاتەکانGerman Footballer of the Year، European Golden Shoe، Silbernes Lorbeerblatt، Footballer of the month
وێبگەhttp://miroslavklose.de/

میرۆسلاڤ جۆزێف کلۆزە( ئەڵمانی: [ˈmiːʁoslaf ˈkloːzə] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن), بە پۆڵەندی: Mirosław Józef Klose [١]; لەدایکبووی 9ی حوزەیرانی ١٩٧٨) بەڕێوەبەری تۆپی پێی ئەڵمانی و یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ بوو لە هێڵی هێرشبەر ، گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە و خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵی جامی جیهانیی فیفایە بە تۆمارکردنی ١٦ گۆڵ لە ٤ خولی پاڵەوانێتییەکەدا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ تا ٢٠١٤.

سەرەتای یاریکردنی لە یانەی هۆمبۆرگ ٠٨ بوو ، پاشان ڕووی لە یانەی کایزەر سڵاوتن کردووە لە بۆندسلیگا پێش ئەوەی ببێتە یەکێک لە گۆڵکارە بەرهەمدارەکانی خولەکە لەگەڵ یانەی ڤێردەر بریمن ، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێی ساڵی ئەڵمانیای پێبەخشرا [٢] هەروەها بۆ وەرزی ٠٤-٢٠٠٥ و ٠٥-٢٠٠٦ لایەن گۆڤاری کیکەر ناوی لە پێرستی باشترین یاریزانەکان خولی ئەڵمانیا بوو . [٣] [٤] ئاستە بەرزەکانی لە ساڵی ٢٠٠٧دا ڕووی لە یانەی بایرن میونشن کرد. لە ماوەی یاریکردنی لەو یانەیە، نازناوی خولی ٢٠٠٧-٢٠٠٨و ٢٠٠٩-٢٠١٠ی بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١١ ڕووی لە یانەی لازیۆی خولی ئیتاڵیا کرد و لەوێ نازناوی جامی ئیتاڵیا لە وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ی بەدەستهێنا و لە کۆتاییدا لە ساڵی ٢٠١٦ دوای پێنج ساڵ لە یانەکەی کۆتایی بە ژیانی وەرزشی هێنا.

کلۆزە بە ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ناسراو بوو . بەشێک بوو لەو پێکهاتەیەی کە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ی بەدەستهێنا، پێشتر پلەی دووەمی ( ٢٠٠٢ ) و سێیەم ( ٢٠٠٦ ، ٢٠١٠ )ی لە پێشبڕکێکەدا بەدەستهێنابوو؛ لە لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٨ لەگەڵ ئەڵمانیا پلەی دووەمی بەدەستهێنا و لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا. خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵی جامی جیهانیی فیفایە [٥] لە یەکەم جامی جیهانیدا لە ساڵی ٢٠٠٢ پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و لە مۆندیالی ٢٠٠٦ لە ئەڵمانیا بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ جارێکی دیکە پێڵاوی زێڕینی بەدەستهێناوە. هەروەها لە جامی جیهانیی ٢٠١٠ چوار گۆڵ و لە جامی جیهانیی ٢٠١٤ دوو گۆڵی تۆمارکرد،هەر لەم پاڵەوانێتییەدا ژمارەی پێوانەیی ڕۆناڵدۆی شکاند کە ١٥ گۆڵی تۆمارکردبوو و لە پێشەنگی لیستی هەموو کاتەکاندا بوو. [٦] لە مانگی ئابی ٢٠١٤ ماوەیەکی کەم دوای بەدەستهێنانی جامی جیهانیی ٢٠١٤ وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند. [٧]

لەگەڵ ھامبۆڕگ[دەستکاری]

تەنیا یەک وەرز بۆ ئەم یانە یاری کردووە ئەویش لەوەرزی ١٩٩٨ -١٩٩٩ کە لەو کات ھەموو توانا و ھێزی بەدیار نەکەوتبوو کە لە١٨ یاری یانەکەی تەنیا گۆلێکی تۆمارکردبوو ھەر بۆیەش یانەی ھامبۆڕگ بە بڕێکی کەم فرۆشتیە یانەی کایزەرسڵاوتن

لەگەڵ کایزەر سڵاوتن[دەستکاری]

لەگەڵ یانەی کایزەرسڵاوتندا تاڕادەیەکی باش ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لە کۆی ١٢٠ یاریدا توانی ٤٤ گۆل تۆمار بکات بەڵام دواتر فرۆشرایە یانەی ڤێدەربریمەن بە بڕی تەنیا پێنج ملیۆن پاوەند

لەگەڵ ڤێدەربریمەن[دەستکاری]

بەبڕی ٥ملیۆن پاوەند لە ھامبۆڕگەوە ھاتە ڤێدەربریمەن لەم یانەیە بەتەواوی ئاستی کلۆزە لە ئەوڕووپا و جیھان ڕەنگی دایەوە یانەکانی بایرین میونخ و بەرشلۆنە و ڕیال مەدرید ھەمیشە چاویان لێ بوو بەڵام ئەو لەگەڵ یانەکەی ئاسوودە بوو کە ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ ئەم یانەیە مایەوە لەکۆی ٨٩ یاری ٥٣ گۆلی تۆمارکرد بەمەش بایرین میونخ بەتەواوی کەوتە دوای ئەم یاریزانە بۆ ئەوەی بیخاتە ناو ڕیزەکانیەوە لەمەشەدا سەرکەوتوو بوو .

مێرۆسلاڤ کلۆزە بەدرێسی ڤێدەربریمەن

لەگەڵ بایرین میونخ[دەستکاری]

لەگەڵ یانەی بایرین میونخدا سەرکەوتوو نەبوو چونکە نەیتوانی ڕاھێنەر لەخۆی ڕازی بکات کە زۆربەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەگ دەمایەوە لەگەڵ بایرندا چوار وەرز مایەوە لەکۆی ٩٨ یاری ٢٤ گۆلی تۆمارکرد بەمەش ناوبراو بڕیاری دا یانەکەی بەجێ بێڵێت بۆئەوەی بەشدار بێت لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی لە یۆڕی ٢٠١٢ی پۆلەندا و ئوکراینا و مۆندیالی ٢٠١٤ی بەڕازیل

لەگەڵ لازیۆ[دەستکاری]

لەوەرزی ٢٠١٠ -٢٠١١ یانەی بایرین میونشی بەجێھێشت و ڕوویکردە یانەی لازیۆ ی ئیتاڵی لەگەڵ ئەم یانەیە تا ئێستا بەردەوامە و ئەمجارەیان ئاستێکی بەرز گەڕاوەتەوە سەر سکەی جارانی لەکۆی ١٤ یاری ٩ گۆلی تۆمارکردووە و لەڕیزی پێشەوەی گۆلکەرانی کالچیۆیە ...

لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا[دەستکاری]

لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا سەرکردایەتی ھەڵبژاردەکەی کردووە لە مۆندیالی ٢٠٠٢-٢٠٠٦-٢٠١٠ دا توانیویەتی لەم سێ مۆندیالە ١٤ گۆل بکات ، لە مۆندیالی ٢٠٠٦ بە تۆمارکردنی ٥ گۆل توانی ببێتە گۆلکەری پاڵەوانەتیەکە

کلۆزە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە جامی جیهانی ساڵی ٢٠٠٦

دەستکەوتی تاکەکەسی[دەستکاری]

گۆلەکەری مۆندیالی ٢٠٠٦ ((ئەڵمانیا)) خاوەنی تۆپی زێڕینی مۆندیالی ٢٠٠٦ گۆلکەری خولی ئەڵمانیا لەوەرزی ٢٠٠٦ تۆپی سلڤەر لە ساڵی ٢٠٠٢

خاوەنی ١٧٦ گۆلەکە لەگەڵ سەرجەم ئەو یانانەی کە یاری بۆکردوون خاوەنی ٦٣ گۆلە لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەمەش خاوەن زۆرترین گۆلە بۆ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مێژوودا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Miro Klose spotkał się online z dziećmi ze szkółek piłkarskich". Strzelce360.pl (بە پۆڵەندی). 2022-03-11. Retrieved 2022-12-22.
  2. ^ "Fußballer des Jahres seit 1960: Die Siegerliste". kicker.de (بە ئەڵمانی). 10 August 2013. Retrieved 11 January 2015.
  3. ^ "Bundesliga Historie 2004/05". kicker.de (بە ئەڵمانی).
  4. ^ "Bundesliga Historie 2005/06". kicker.de (بە ئەڵمانی).
  5. ^ "The greatest striker in World Cup history: Miroslav Klose". 25 January 2018.
  6. ^ "The Mineirazo in numbers". FIFA. 9 July 2014. Archived from the original on 9 July 2014. Retrieved 10 November 2019.
  7. ^ "Miroslav Klose announces retirement from international football". The Guardian. 11 August 2014. Retrieved 3 August 2015.