شارلمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چەرلمانی یان چارلی گەورە ئیمپراتۆری فرانکان بوو. لە ساڵی ٧٦٨ەوە. چەرلەمانی ئیمپراتۆری ڕۆمی پیرۆزی بنیاد ناوە. ئەو بە باوکی فەڕانسە و ئەڵمانیا ناودەبرێت.

چارلی گەورە چەکووشەکەی فەڕانسە … ئەو کەسەی ئۆرووپای ڕزگار کرد لە دەست ئیسلام!

ساڵی ١١٤ی کۆچی موسڵمانەکان بە سووپایەکی ٨٠٫٠٠٠ کەسی لە ئیسپانیاوە ھاتنە باشووری فەڕانسە و دەیانھەویست ئۆرووپا بەتەواوی داگیر بکەن. لە ناوچەی نزیک دەشتەکانی توور چارلی گەورە پێشی بە سووپای ئیسلام گرت و دوای ٨ ڕۆژ شەڕی خوێناوی، ڕاوی نان و تێکیشکاندن. ھۆکاری تێکشکانیشیان ئەوە بوو کە موسڵمانەکان بۆ تاڵانی ھاتبوون و کاتێک چارلی ھێندێک لە ھێزەکانی نزیک کردەوە لە شوێنی ھەڵگرتنی تاڵانییەکان، موسڵمانەکان شەڕەکەیان بەجێ ھێشت و ھەڵاتن تاڵانییەکان دەرباز بکەن، ھەتا پێش ئەم پلانە سووپای ئیسلام سەرکەوتوو بوون و شەڕەکە بە سوودیان بوو، بەڵام موسڵمانەکان ئەو ھەمۆ تاڵانییەیان کردبوو لە شارەکانی باشووری فەڕانسەوە ھێنابوویان لەگەڵ خۆیان و نەیاندەویست بفەوتێ. ھەر لەوێ فەرماندەی سووپای ئیسلام (عبد الرحمن الغافقی) کوژرا و سووپاکەشی ھەڵاتن بۆ شوێنی حەوانەوەیان، شەو بە بێدەنگی لەوێش ھەڵاتن و بریندارەکانیان جێھێشت.