جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی جیھانی فیفا ٢٠٠٦
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ ئەڵمانیا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٩ـی حوزەیران - ٩ـی تەممووز
ژمارەی بەشداربووان٣٢ (لە ٦ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا١٢ (لە ١٢ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان ئیتاڵیا (جاری چوارەم)
پلەی دووەم فەڕەنسا
پلەی سێیەم ئەڵمانیا
پلەی چوارەم پورتوگال
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٦٤
باشترین گۆڵکەر(ان)ئەڵمانیا میرۆسلاڤ کڵۆزە - ٥ گۆڵ
باشترین یاریکەرفەڕەنسا زەینەدین زێدان
٢٠٠٢

جامی جیھانیی فیفا - ٢٠٠٦ ھەژدەیەمین پاڵەوانیەتی بوو لە جامی جیھانیی فیفا کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو ، لە تەممووزی ٢٠٠٠ مافی خاوەندارێتی جامی جیھانی ٢٠٠٦ـی پێ بەخشرا. بۆ جاری دووەم بوو کە وڵاتی ئەڵمانیا ببێتە میواندار ، وە جاری دەیەم بوو لە ئەوروپا بەڕێوەبچێت. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە لە ٩ی حوزەیران تا ٩ی تەممووزی ٢٠٠٦ بوو ، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکرد ، تێیدا ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە پاڵەوان دوای یەکسانبوون بەئەنجامی ١ - ١ و پەنا بردنە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان ( بە لێدانی سزا ٥ - ٣) بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤ یاری ١٤٧ جار گۆڵ ھەژێنرا وە یاریزانی پێشووی بەڕەگەز ئەڵمانی میرۆسلاڤ کڵۆزە بەتۆمارکردنی پێنج گۆڵ بوو بە گۆڵکاری خوولەکە وە ھەروەھا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا زینەدین زیدان بوو بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە.


جامی جیھانیی ٢٠٠٦ یەکێک بوو لە پڕ بینەرترین مۆندیالەکان لە شاشەکانی تەلەڤزیۆن ، کە ٢٦٫٢٩ ملیار جار سەیرکراوە، و تەنھا یاری کۆتایی ٧١٥٫١ ملیۆن بینەری ھەبوو.

دیاری کردنی خانەخوێ[دەستکاری]

دەنگدان بۆ دیاریکردنی وڵاتی خانەخوێی جامی جیھانی ٢٠٠٦ لە تەممووزی ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجامدرا لە شاری زوریخ لە سویسرا.

بەڕازیل سی ڕۆژ بەر لە کیبڕکیکە کشایەوە. دواتر ھەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئەفریقای باشوور، ئینگلتەرا، و مەغریب کێبڕکێکیان لەسەر بە دەستھێنانی مافی میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٦ دەکرد.

کێبڕکێکە بە سێ خول بەڕێوە چوو، لە ھەر خوولێکدا کەمترین دەنگ دەکرایە دەرەوە.

لە کۆتا خولدا، ئەڵمانیا سەرکەوت بەسەر ئەفریقای باشووردا و مافی میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٦ـی وەرگرت.

ئەنجامی دەنگدان
وڵاتەکان خولی یەکەم خولی دووەم خوولی سێیەم
 ئەڵمانیا ١٠ ١١ ١٢
 ئەفریقای باشوور ٦ ١١ ١١
 ئینگلتەرا ٥ ٢ -
 مەغریب ٣ - -

بەشداربووان[دەستکاری]

 ئێران

 ژاپۆن

 عەرەبستانی سعوودی

 کۆریای باشوور

 ئەنگۆلا

 کۆتدیڤوار

 گانا

 تۆگۆ

 توونس

 کۆستاریکا

 مەکسیک

 ترینیداد و تۆباگۆ

 ویلایەتە یەکگرتووەکان

 ئەرژەنتین

 بەڕازیل

 پاراگوای

 ئێکوادۆر

 ئوسترالیا

 کرواتیا

 کۆماری چیک

 ئینگلتەرا

 فەڕەنسا

 ئەڵمانیا

 ئیتاڵیا

 ھۆلەند

 پۆڵەندا

 پورتوگال

 سڕبیا

 ئیسپانیا

 سوێد

 سویس

 ئوکراینا

پلەکانی پاڵەوانێتییەکە[دەستکاری]

پلەی یەکەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا

پلەی دووەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا

پلەی سێیەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا

پلەی چوارەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال

ناوی ھەڵبژاردە پلەکەی لە جامی جیھانی ٢٠٠٦
 ئیتاڵیا یەکەم (پاڵەوان)
 فەڕەنسا دووەم
 ئەڵمانیا سێیەم
 پورتوگال چوارەم

گۆڵکارانی جامی جیھانیی ٢٠٠٦[دەستکاری]

ڕ=ڕیزبەند

ن. ی=ناوی یاریزان

ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە

ژ. گ=ژمارەی گۆڵ

گۆڵکارانی جامی جیھانی ٢٠٠٦
ڕ ن. ی ن. ھـ ژ. گ
١ میرۆسلاڤ کلۆزە  ئەڵمانیا ٥
٢ ھێنریک کریسپۆ  ئەرژەنتین ٣
٣ لوکاس پۆدۆلسکی  ئەڵمانیا ٣
٤ زەیندەین زێدان  فەڕەنسا ٣
٥ داڤید ڤییا  ئیسپانیا ٣

خەڵاتەکان[دەستکاری]

خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٦
خەڵاتی گۆڵکار باشترین یاریزان باشترین گۆڵپارێز باشترین یاریزانی لاو یاری خاوێن
ئەڵمانیا میرۆسلاڤ کلۆزە فەڕەنسا زەینەدین زێدان ئیتاڵیا جیانلوجی بوفۆن ئەڵمانیا لوکاس پۆدۆلسکی ئیسپانیا ئیسپانیا

بەڕازیل بەڕازیل

تۆپی جامی جیھانی ٢٠٠٦[دەستکاری]

تیمگەیست ناوی ئەو تۆپە بوو کە لە جامی جیھانی ٢٠٠٦ بەکارھات، کە لە لایەن کۆمپانیای ئەدیداسەوە درووست کرابوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]