وڵاتەکانی تەوەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وڵاتەکانی تەوەر بە ڕەنگی شین ڕەنگ کراوە.

بەرەی میحوەری ( بە ئینگلیزی Axis power بە ئەڵمانی Achsenmächte بە ئیتاڵی Potenze dell'Asse) ئەو دەوڵەتانە بوون کە ھاوپەیمانییەکی سەربازییان پێک ھێنا لە شەڕی جیھانی دووەمدا، ئەڵمانیای نازی لە خۆ ئەگرت بە سەرکردایەتی ئادۆڵف ھیتلەر و ئیتاڵیای فاشی و پاشان ژاپۆن چووە ڕیزیانەوە بە بۆمبارانکردنی بۆ بەندەری بیرل ھاربۆری ئەمریکی و چەند وڵاتێکی تر چوونە ڕیزیانەوە وەک نەمسا و ڕۆمانیا و بولگاریا و ھەنگاریا، شەری جیھانی دووەم ساڵی ١٩٣٩ دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٩٤٥ بەردەوام بوو و شەرەکە لە بنەمادا لە نێوان سێ دەوڵەتەکەی تەوەر (ئیمپڕاتۆری یابانی – ئەڵمانیا – ئیتاڵیا) دا بوو لەگەڵ وڵاتەکانی ھاوپەیمانی (یەکێتیی سۆڤیەت - بەریتانیاوڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)، کە کۆتایی ھات بە سەرکەوتنی ھاوپەیمانان.

وڵاتەکانی تەوەر بە ڕەنگی شین ڕەنگ کراوە.