دەروازە:ئەورووپا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ئەورووپا

border=#000000

ئەورووپا یەکێکە لە حەوت کیشوەرەکەی جیھان. لە بارەی جوگرافیەوە وەکوو شێوە کیشوەر یا شێوە کەنارێکی گەورە دادەنرێت. ئەورووپا وەکوو بەشێکی جیاکراو لە ئاسیا دەناسرێت کە پێکەوە ئەوراسیا پێکدێنن. ئەورووپا لە باکوورەوە لەگەڵ ئۆقیانووسی بەستووی باکوور، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، لە باشوورەوە لەگەڵ دەریای ناوین و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کیشوەری ئاسیا ھاوسنوورە.

زیاتر...


ھەنووکە ٩١ وتار لە دەروازەی ئەورووپادا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

UngKurd demonstrasjon mot IS .jpg

کوردانی نەرویژ مەبەست لە ئەو کوردانەیە کە دانیشتووی وڵاتی نەرویژن. ژمارەی کوردانی ئەو وڵاتە لە نێوان ٧ ھەزار بۆ ٢٥ ھەزار مەزەندە دەکرێت و بە شێوەیەکی سەرەکی لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە دێن. زۆربەی کوردانی نەرویژ لە ئۆسلۆی پایتەخت دەژین.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

Paris vue d'ensemble tour Eiffel.jpg
دیمەنێکی بورجی ئیفێل لە شاری پاریس


کەسایەتی ھەڵبژێردراو

Angela Merkel Security Conference February 2015 (cropped).jpg

ئەنگێلا مێرکڵ (لەدایکبووی ١٧ی تەممووزی ١٩٥٤، ھامبۆرگ لە باکووری ئەڵمانیا) یەکێکە لە کاندیداکانی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی، لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ تاوەکوو ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بوو. مێرکڵ یەکەم ژنە کە ئەو پۆستەی وەرگرتووە. مێرکڵ لە شاری بەرلین ژیاوە و لە ناوەندی فیزیا و کیمیای شارەکە خوێندوویەتی پلە یا بڕوانامەی دکتۆراشی وەرگرتووە.

زیاتر...

وڵاتی ھەڵبژێردراو

Germany flag-map-icon.png

ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Deutschland) کۆمارێکی یەکگرتووی دیموکراتییە، یەکێکە لە ئەندامانی یەکێتیی ئەووروپا. ناوی تەواوی: کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Bundesrepublik Deutschland). ئەڵمانیا دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەورووپاوە، لە باکوورەوە سنووری ھەیە لەگەڵ: دەریای باڵتیک، دانمارک، دەریای باکوور، لە باشوورەوە: نەمسا و سویسرا، لە ڕۆژھەڵاتەوە: پۆڵەندا، چیک، لە ڕۆژاواوە: فەڕەنسا، لوکسەمبورگ، ھۆڵەندا. ڕووبەری ئەڵمانیا ٣٥٧٬٠٢١ کیلۆمەتری دووجایە، ژمارەی دانیشتووانی ٨٣٬١٦٦٬٧١١ کەسە و بە زۆرترین دانیشتووان و چڕترین وڵات لە وڵاتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت و لە لیستی وڵاتەکان بەپێی ژمارەی پەنابەران، سێیەمین وڵاتە لە ڕووی زۆریی ژمارەی پەنابەرانەوە.

زیاتر...

پۆلەکان

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

Athens6 tango7174.jpg
وێنەی پانۆڕاماییی شاری ئەتینا پایتەختی یۆنان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

Crystal Project Ktip.png
بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

دەروازە پەیوەندیدارەکان


پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

خانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات:

دەروازەکان