لیتوانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لیتوانیا
بە لیتوانی: Lietuvos Respublika
بەشێکە لەBaltic states، یەکێتیی ئەورووپا، European Economic Area، ئەورووپای باکوور
دامەزران١١ی ئازاری ١٩٩٠
ناو بە زمانی فەرمیLietuva
کورتەناوЛитва، 🇱🇹
زمانی فەرمیزمانی لیتوانی
سروودی نیشتمانیTautiška giesmė
Cultureculture of Lithuania
دروشمVienybė težydi
کیشوەرئەورووپا
وڵاتلیتوانیا
پایتەختڤیلنیوس
ناوچەی کاتیUTC+02:00، UTC+03:00
ناوچەی جوگرافیBaltic states
پۆتانی شوێن٥٥°١٢′٠″N ٢٤°٠′٠″E
Coordinates of easternmost point٥٥°١٧′٧″N ٢٦°٥٠′٦″E
Coordinates of northernmost point٥٦°٢٧′٠″N ٢٤°٥٢′٤٨″E
Coordinates of southernmost point٥٣°٥٣′٤٩″N ٢٤°٢١′٧″E
Coordinates of westernmost point٥٥°١٦′٥٢″N ٢٠°٥٧′١٥″E
بەرزترین خاڵAukštojas Hill
Lowest pointNemunas Delta
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتsemi-presidential system، parliamentary republic
Office held by head of statePresident of the Republic of Lithuania
سەرۆکی حکوومەتGitanas Nausėda
نووسینگەی بەڕێوەبردنPrime Minister of Lithuania
سەرۆکئنگریدا سیمۆنیتە
Executive bodyGovernment of Lithuania
ئەنجومەنی یاسادانەرSeimas
Central bankBank of Lithuania
دانیشتووان٢٬٨٦٠٬٠٠٢
دراویۆرۆ
ھاوسنوورە لەگەڵبیلاڕووس، لاتڤیا، پۆڵەندا، ڕووسیا، سوێد
Driving sideright
Electrical plug typeEuroplug، Schuko
جێگەی دەگرێتەوەLithuanian Soviet Socialist Republic، یەکێتیی سۆڤیەت
زمانەکانSamogitian، زمانی لیتوانی، Lithuanian Sign Language، ڕووسی، Karaim
ڕووبەر٦٥٬٣٠٠±١ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttps://lietuva.lt، https://www.lietuva.lt/en/
ھاشتاگLithuania
پاوانی ئینتەرنێتی.lt
وەسفی ئاڵاflag of Lithuania
وەسفی نیشانcoat of arms of Lithuania
Geography of topicgeography of Latvia
Patron saintSaint Casimir
Railway traffic sideright
ئابووری بابەتeconomy of Lithuania
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of Lithuania
کۆدی مۆبایلی وڵات246
کۆدی تەلەفۆنی وڵات+370
Trunk prefix8
Emergency phone number112، 02
GS1 country code477
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلLT
Maritime identification digits277
ناسنامەی زاراوەی NCIC16799
Category for honorary citizens of entityCategory:Honorary citizens from Lithuania
Map

پۆتانەکان: 54°54′N 25°19′E / 54.900°N 25.317°E / 54.900; 25.317 (Purnuškės (centre of gravity)) لیتوانیا، بە فەرمی کۆماری لیتوانیا (بە لیتوانی: Lietuvos Respublika)، وڵاتێکە لە ناوچەی باڵتیک لە باکووری ئەورووپا، ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، ئەنجومەنی ئەورووپا، ناوچەی یۆرۆ، ناوچەی شنگن، ناتۆ و ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری، و ئەندامی بانکی وەبەرھێنانی وڵاتانی باکووری ئەورووپایە، و بەشێکە لە ڕێکخراوی ھاوکاری باکووری ئەورووپی و وڵاتانی باڵتیک.

لیتوانیا یەکێکە لە وڵاتانی باڵتیک. ئەم وڵاتە دەکەوێتە کەنارەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی دەریای باڵتیک، لە ڕۆژھەڵاتی سوێد و دانمارک. لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لاتڤیا، لە ڕۆژھەڵات و باشوورەوە لەگەڵ بیلاڕووس، لە باشوورەوە لەگەڵ پۆڵەندا و لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ کالینینگراد (پارێزگەیەکی ڕووسیا) ھاوسنوورە.

لە ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی دانیشتووانی لیتوانیا دەگاتە ٦،٦٤٢،٧٧٨ کەس و پایتەخت و گەورەترین شاری لیتوانیا ڤیلنیسە. شارە گەورەکانی دیکە بریتین لە کاوناس و کیلیپێدا.

لیتوانییەکان گەلی باڵتیکن. زمانی فەرمی زمانی لیتوانییە، یەکێکە لە دوو زمانی زیندووەکە کە تەنیا ھەردووکیان ماونەوەتەوە لە لقی باڵتیکی بنەماڵەی زمانی ھیندی و ئەورووپی، ئەوی دیکەیان زمانی لاتیڤییە.[١]

بۆ چەندین سەدە کەنارەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی دەریای باڵتیک لەلایەن ھۆزە جیاوازەکانی باڵتیکەوە نیشتەجێ بوون. لە ساڵی ١٢٣٠ی زایینی زەوییەکانی لیتوانیا لەلایەن مینداوگاسەوە یەکخران و شانشینی لیتوانیا لە ٦ی تەممووزی ١٢٥٣ دامەزرا، لە ماوەی سەدەی ١٤دا دۆقایەتی گەورەی لیتوانیا گەورەترین دەوڵەت بوو لە ئەورووپا؛ پێکھاتبوو لە لیتوانیای ئێستا و بیلاڕووس و ئۆکرانیا و بەشێک لە پۆڵەندا و ڕووسیا کە خاکی دۆقایەتی گەورە بوون. لەگەڵ یەکێتیی لوبلین لە ساڵی ١٥٦٩، لیتوانیا و پۆڵەندا یەکێتییەکی کەسی خۆبەخشانەیان لە نێوان ھەردوو دەوڵەتەکەدا پێکھێنا، ئەویش یەکێتیی پۆڵەندا-لیتوانیا بوو. یەکێتییەکە زیاتر لە دوو سەدە بەردەوام بوو، تا لە ساڵی ١٧٧٢ەوە تا ١٧٩٥ بە شێوەیەکی بەرنامەیی لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە ھەڵوەشێنرایەوە و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا زۆربەی خاکی لیتوانیای داگیرکرد. لەگەڵ کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی یەکەم، یاسای سەربەخۆیی لیتوانیا لە ١٦ی شووباتی ١٩١٨ واژوو کرا و دامەزراندنی کۆماری لیتوانیای نوێ ڕاگەیاند. لە ناوەڕاستی جەنگی جیھانیی دووەمدا، سەرەتا لیتوانیا لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت و دواتر لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە داگیرکرا. لەگەڵ کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی دووەم و پاشەکشەی ئەڵمانییەکان، یەکێتیی سۆڤیەت لیتوانیای داگیرکرد. لە ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٩٠، ساڵێک پێش ھەرەسھێنانی فەرمی یەکێتیی سۆڤیەت، لیتوانیا بووە یەکەم وڵات لە یەکێتیی سۆڤیەتدا کە خۆی بە سەربەخۆ ڕاگەیاند، ئەمەش بووە ھۆی گەڕانەوەی دەوڵەتی سەربەخۆی لیتوانیا بۆ جارێکی دیکە.[٢][٣]

لیتوانیا وڵاتێکی پێشکەوتووی داھاتی بەرزە و پێوەرێکی بەرزی گەشەپێدانی مرۆییە و ئاستی ژیانی زۆر بەرزە و لە پێوەرەکانی ئاستی ئازادییە شارستانییەکاندا، ئازادی ڕۆژنامەگەری، ئازادی تۆڕی کۆمەڵایەتی، فەرمانڕەوایەتی دیموکراسی و ئاشتیدا ئاستێکی ئەرێنی ھەیە.[٤][٥]

دانیشتوان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی لیتوانیا ٣,٠٠٨,٢٨٧ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٩.٥ ساڵە. ھەروەھا ٦٧ لەسەدی دانیشتوانی ئەم وڵاتە لە شارەکان دەژین.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]