بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێرمان ھێسە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرمان ھێسە

لەدایکبوون٢ی تەممووزی ١٨٧٧ (1877-07-02)
مەرگ٩ی ئابی ١٩٦٢(١٩٦٢-٠٨-٠٩) (٨٥ ساڵ ژیاوە)
چالاکبوون١٩٠٤-١٩٥٣
خەڵاتەکانوەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە وێژە، ساڵی ١٩٤٦
واژوو


ھێرمان ھێسە (بە ئەڵمانی: Hermann Hesse)، (٢ی تەمووزی ١٨٧٧ لە کالف، ئیمپراتۆریەتیی ئاڵمانی - ٩ی ئابی ١٩٦٢ لە مونتانیۆلا، سویس) شاعیر، ڕۆماننووس، و نیگارکێشی ئاڵمانیایی-سویسی بوو کە ساڵی ١٩٤٦ بوو بە وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە وێژەدا. ناسراوترین کارەکانی بریتین لە دێمیان، گورگی ڕووتەڵان، سیدارتا، و گەمەی گلێرەی شووشەیی کە ھەرکامێکیان سەرنجی گەڕانەوەی تاکەکەسانە بۆ ڕەسەنایەتی، خۆناسین و ڕۆحانیەت دەدات.

ژیانی لاویێتی[دەستکاری]

"ھێرمان ھێسە" لەسەرەتای لاویێتیدا ڕوحێکی ھەستیاری ھەبووە، لەبەرامبەر نایەکسانییەکانی کۆمەڵگا و ناکۆکی دەروونی لەگەڵ دایک و باوکی، لەتەمەنی پازدەساڵیدا لەخوێندنگەی کەنیسەی "ماول برۆن" کەمافی خوێندنی لەبواری خواناسی پرۆتستانیزم لەوێ پێبەخشرا.