بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دیواری بەرلین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیواری بەرلین
بەشێکە لەInner German border، Iron Curtain
دامەزران١٣ی ئابی ١٩٦١
ناو بە زمانی فەرمیBerliner Mauer، Antifaschistischer Schutzwall
ناسناوSchandmauer
ناکۆکیشەڕی سارد
ناونراوە لەدوایبەرلین
وڵاتئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، ئەڵمانیا، ئەڵمانیای ڕۆژاوا
دابەشکاریی کارگێڕیبەرلین، East Berlin
پۆتانی شوێن٥٢°٣٠′١٦″N ١٣°٢٦′٢٨″E
ڕووداوە بەرچاوەکانconstruction of the Berlin Wall، fall of the Berlin Wall
دەستپێشخەرئەڵمانیای ڕۆژھەڵات
ماددەی بەکارھاتووکۆنکریتی بەھێزکراو
کۆتاییھاتن٩ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩
باری کەلەپووریcultural heritage monument in Berlin
وێبگەhttps://www.berlin.de/mauer/
State of conservationpartially destroyed
دۆخی بەکارھێنانpermanently closed
Map

دیواری بەرلین (بە ئاڵمانی:Berliner Mauer) ئەم دیوارە لە ١٣ی ئەیلوولی ١٩٦١، لەلایەن ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات[١] بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچکەرانی ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات و چوونیان بۆ ئەڵمانیای ڕۆژاوا دروست کرا. ئەم دیوارە بوو بە نیشانی شەڕی سارد،[٢]بەڵام دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد ئەم دیوارە ڕووخێنرا، ئەمەش لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووی دا[٣] و پاش ئەمە بووە نیشانی کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.

دابەشبوونی ئەڵمانیا

[دەستکاری]
دابەشبوونی ئەڵمانیا لە نێوان ھێزە گەورەکاندا

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی نازی، ئەڵمانیا و شاری بەرلین بوون بە دوو بەشەوە. بەشی ڕۆژاوا کە کەوتە بن دەستی ھاوپەیمانەکان (واتە: فەڕەنسا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بریتانیا)؛ بۆ خۆی کرا بە چوار بەشی دیکە. ئەم چوار بەشە بوون بە شوێنی جێگیر بوونی ئەو ئەڵمانیایییانەی کە لە وڵاتە دراوسێکان بەھۆی دژایەتی دەر کرا بوون.[٤] ئەم بەشانە لە ٢٣ی مەیی ١٩٤٩ زایینی پێکەوە لکێندران و بوون بە کۆماری فیدرالی ئەڵمانیا. بەشەکەی دیکە کەوتە بن دەستی یەکێتی سۆڤیەت و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ھەمان ١٩٤٩دا بوو بە کۆماری دیموکراتی ئەڵمانیا. ئەم دوو کۆمارە بە شێوەی نافەرمی بە ناوی «ئەڵمانیای رۆژاوا» و «ئەڵمانیای رۆژھەڵات» دەناسران. ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرلینی کرد بە پایتەختی خۆی، بەڵام ئەڵمانیای ڕۆژاوا پایتەختی خۆی گواستەوە بۆ شاری بۆن، بەڵام ئەم شارەی بە ناوی پایتەختی کاتی ناساند و بەم جۆرە نواندی کە کۆماری ڕۆژھەڵات دەبێ ڕۆژێک بڕوات و ئەڵمانیا یەک بگرێتەوە.[٥]

ئەڵمانیای ڕۆژاوا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕانسە یەکیان گرت. دواتر ئەڵمانیای ڕۆژاوا دەستی کرد بە پڕۆژەیێکی گەورە بۆ گەشە پێدانی ئابووری لە ساڵی ١٩٥٠ی زایینی و سەرکەوتنی زۆری لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەوە بە دەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٥٥دا بوو بە ئەندامی ناتۆ. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی کرد بە بناغەدانانی کۆمەڵەی ئابووری ئەورووپا. لە ھەمان کاتدا ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بوو بە یەکێک لە ئەندامانی بلۆکی ڕۆژھەڵات.[٦] بەڵام بەھۆی لاواز بوونی یەکێتیی سۆڤیەت (شۆرەوی) بارودۆخی ئابووری لە ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرەو دابەزین چوو و ھیچ کاتێک بە ئاستی ئەڵمانیای ڕۆژاوا نەگەیی. ئەم بارودۆخە بوو بەھۆی کۆچکردنی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک بۆ ئەڵمانیای ڕۆژاوا. لە ساڵی ١٩٦١دا ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات دەستی کرد بە دروستکردنی دیوارێک لە نێوان دوو بەشی بەرلین، بۆ ئەوەی کە بەرگری لە ئەم کۆچانە بکات. ئەم دیوارە (ناسراو بە دیواری بەرلین) بوو بە نیشانێکی شەڕی سارد. ئەم دیوارە لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووخا و ئەم جارە بوو بە نیشانی کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.[٧]

پێشانگا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. http://www.youtube.com/watch?v=fK1MwhEDjHg
  4. Richard J. Evans, "The Other Horror, Review of Orderly and Humane: The Expulsion of the Germans After the Second World War, by R.M. Douglas", The New Republic, 25 June 2012. Retrieved 1 July 2012
  5. Wise, Michael Z. (1998). Capital dilemma: Germany's search for a new architecture of democracy. Princeton Architectural Press. p. 23. ISBN 978-1-56898-134-5.
  6. maw/dpa (11 March 2008). "New Study Finds More Stasi Spooks". Spiegel Online – english site (www.spiegel.de/international). Der Spiegel. Retrieved 30 October 2011. "189,000 people were informers for the Stasi – the former Communist secret police – when East Germany collapsed in 1989 – 15,000 more than previous studies had suggested. [...] about one in 20 members of the former East German Communist party, the SED, was a secret police informant."
  7. "Germany". U.S. Department of State. 10 November 2010. Retrieved 26 March 2011.

}