یۆرگن کلینسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یۆرگن کلینسمان
بە ئەڵمانی: Jürgen Klinsmann
لەدایکبوون (١٩٦٤-٠٧-٣٠) ٣٠ی تەممووزی ١٩٦٤ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
Göppingen، ئەڵمانیا
وڵاتی وەرزشئەڵمانیا
ناوی خوازراوJay Goppingen
ناسناوKlinsi
منداڵJonathan Klinsmann
زمانەکانی ئاخاوتنئەڵمانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
پەروەردەGewerbliche Schule Im Hoppenlau
Coach of sports teamHertha BSC، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆریای باشوور، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا، بایەرن میونخ، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ویلایەتە یەکگرتووەکان
وەرزشتۆپی پێ
خولبۆندسلیگا، 2. Bundesliga، پرێمیەرلیگ
وێبگە
یانەی وەرزشیی دڵخوازLos Angeles Lakers

یۆرگن کلینسمان (گۆکردنی ئەڵمانی: [ˈjʏʁɡn̩ ˈkli:nsˌman]، لەدایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٦٤) ڕاھێنەری تۆپی پێی پیشەگەری ئەڵمانییە و یاریزانی پێشووە و ئێستا ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆریای باشوورە. کلینسمان لە چەندین یانەی دیار لە ئەورووپا یاری کردووە لەوانە شتوتگارت و ئینتەرمیلان و مۆناکۆ و تۆتنھام و بایەرن میونشن. بەشێک بووە لە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا کە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ی بەدەستھێنا و ھەڵبژاردەی ئەڵمانی یەکگرتوو بوو کە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٩٦ی بەدەستھێنا. وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا پلەی سێیەمی لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ بەدەستھێنا و دواتر ڕاھێنەری ژمارەیەک تیپی دیکە بوو لەوانە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و ھەڵبژاردەی ئەمریکا.

لە ساڵانی نەوەدەکاندا، ئەو بە یەکێک لە ھێرشبەرە سەرەکییەکانی ئەڵمانیا دادەنرا. کلینسمان لە ھەر شەش پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە گەورەکەدا گۆڵی تۆمارکرد کە بەشدارییان تێدا کردبوو، لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٨٨ تا جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨. لە ساڵی ١٩٩٥ لە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھانی فیفا پلەی سێیەمی بەدەستھێنا؛ لە مانگی ئازاری ٢٠٠٤ ناوی لە لیستی ١٠٠ی فیفا «١٢٥ گەورەترین یاریزانی تۆپی پێی زیندوو» دا ھات.[١] لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بووە پێنجەم یاریزان کە وەک کاپتنی فەخری ئەڵمانیا دەستنیشانکرا.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Pele's list of the greatest". BBC Sport. 4 March 2004. Retrieved 15 June 2013.
  2. ^ Horeni, Michael (3 November 2016). "Der blitzsaubere Strahlemann". Faz.net (بە ئەڵمانی). Retrieved 3 November 2016.
  3. ^ "Juergen Klinsmann gets rare German soccer honor". USA Today. 3 November 2016. Retrieved 3 November 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]