سویس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سویسراەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 46°50′00″N 8°20′00″E / 46.83333°N 8.33333°E / 46.83333; 8.33333

دروشم: Unus pro omnibus, omnes pro uno  (traditional)
(یەک بۆ ھەمووان، ھەموو بۆ یەک)
سروود: Swiss Psalm
ھەڵکەوتەی  سویس  (green) لە ئەورووپا  (dark grey)  —  [ڕێنوێن]
ھەڵکەوتەی  سویس  (green)

لە ئەورووپا  (dark grey)  —  [ڕێنوێن]

پایتەختBern[note ١] (de facto)
46°57′N 7°27′E / 46.950°N 7.450°E / 46.950; 7.450
گەورەترین شار زیوریخ
زمانە فەرمییەکان German (63.7 %),
French (20.4 %),
Italian (6.5 %),
Romansh[١] (٠٫٥٪)
ناوی هاووڵاتی Swiss
دەوڵەت Federal republic, with directorial system and direct democracy
 -  ئەنجومەنی فیدراڵی سویس Micheline Calmy-Rey (Pres. 11)
Doris Leuthard
Eveline Widmer-Schlumpf (VP 11)
Ueli Maurer
Didier Burkhalter
Simonetta Sommaruga
Johann Schneider-Ammann
 -  Federal Chancellor Corina Casanova
یاسادانەر Federal Assembly
 -  ئەنجومەنی باڵا Council of States
 -  ئەنجومەنی خواروو ئەنجومەنی نیشتمانی
سەربەخۆیی
 -  Foundation date 1 August[note ٢] ١٢٩١ 
 -  de facto ٢٢ ئەیلوول ١٤٩٩ 
 -  Recognised ٢٤ تشرینی یەکەم ١٦٤٨ 
 -  Restored ٧ ئاب ١٨١٥ 
 -  دەوڵەتی فیدراڵ 12 September 1848[٢] 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٤١٬٢٨٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (133rd)
١٥٬٩٤٠ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٤٫٢
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٠ ٧٬٨٦٦٬٥٠٠[٣] (95th)
 -  سەرژمێریی ٢٠٠٠ ٧٬٤٥٢٬٠٧٥ 
 -  چڕی ١٨٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (65th)
٤٧٧٫٤کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١١
 -  سەرجەم $٣٢١٫٨٩٨ ملیار[٤] 
 -  سەرانە $٤٥٬٢٦٥[٤] 
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠١١
 -  سەرجەم $512.065 billion[٤] 
 -  سەرانە $٧٥٬٨٣٥[٤] 
Gini (٢٠٠٠) ٣٣٫٧ (medium
HDI (٢٠١٠) increase 0.874[٥] (very high) (١٣th)
دراو فڕانکی سویسری (CHF)
ناوچەی کاتی CET (UTC+١)
 -  ھاوین (DST) CEST (UTC+٢)
لای لێخوڕین ڕاست (شەمەندەفەرەکان: چەپ)
پاوانی ئینتەرنێت .ch
کۆدی تەلەفۆن +٤١

سویس یان سویسڕا (بە ئەڵمانی: die Schweiz، بە فەڕەنسی: la Suisse، بە ئیتاڵی: Svizzera، بە ڕۆمانی: Svizra، بە ئینگلیزی: Switzerland) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی کیشوەری ئەورووپادا، ئەڵمانیا دەکەوێتە باکووریی و فەرەنسا لە خۆراوای و ئیتالیا لە باشووری و نەمسا و لینخیشتاین دەکەوێتە خۆرھەڵاتییەوە. سویسرا سیاسەتی دەرەکی بێ لایەن بەکاردەبات کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٥١٥. بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیھان دادەنرێت، ھەروەھا بە جوانترین وڵاتیش، شاری زیۆرخی سویسرا کە تا ساڵی ٢٠٠٨ بە گەورەترین وڵاتی دادەنرا، بە خۆشترین و باشترین وڵات بۆ نیشتەجێ بوون لە جیھاندا دانرا ئەمەش ھەشت ساڵ لەسەر یەک ھەمان پلەی وەرگرت.

جوگرافیا[دەستکاری]

خاکی سویسرا شاخییە بەگشتیی، بەنزیکەی ٧٪ ی ڕووبەرەکەی لە بەرزایییەکانی ئەلپییە، ئەم کەرتەش ٣٠٪ ی دانیشتووان لەخۆ دەگرێت، و نزم دەبێتەوە بە شۆڕبووەکانی وەک بانی سویسریی، ئەم شۆڕەبووەوانەش گەلێک دەریاچە لەخۆ دەگرێت، و چیاکانی ئەڵپ بەش دەبێت بۆ کۆمەڵێک زنجیزە، بەرزترین لووتکە لە ئەڵپی سویسریی (مۆنتی ڕۆزا) و سویسرا بەشێک لە چیاکانی جۆرا ڕادەپەڕێنێت بەجۆرێ کە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم چیایانە دوای دەکەون، ھەروەھا گەلێک دۆڵ و لێوار لەخۆ دەگرێت، ھەندێک سووچ کەلێنی دەکات، و بانی سویسرا درێژ دەبێتەوە لەسەر شێوەی داڵان لەنێوان چیاکانی ئەڵپ و چیاکانی جۆرا دا، ھەروەھا بەرزایی بانەکە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕدرێت، و سروشتی شاخێتی خۆی وای کردووە کە دەوڵەمەند بێت بە کۆمەڵێک دارستانی بەنرخی گەشتوگوزاریی. چیاکان دەورەدراون بە گەلێک بەفرگری وەک (لێنچ) و (جورنرفیزچ)، ئەم بەفرگرانە سەرچاوەی گشتوگوزاریی گرنگن، و بەناو سویسرا دا زریچەی خاوێن بڵاوە.

کەش و ھەوا[دەستکاری]

کەش و ھەوای سویسرا دەگەڕێتەوە بۆ چەشنی ناوەندیی ئەورووپا (کەش و ھەوای ئەڵپیی) بەگشتی ساردە بەجۆرێ کە سەھۆڵ زۆربەی زەوییەکەی دادەپۆشێت لە زستاندا و دەگۆڕدرێت بۆ بەفرگر کە سویسرییەکان بەکاریدەھێنن بۆ گەشتوگوزاریی خلیسکان لەسەر سەھۆڵ، لە چیاکانی فێھن ەوە ھەڵدەکات بۆ دۆڵەکان، بۆیە کاردەکاتە سەر کەش و ھەوای ناوچە نزمەکان، و بارانبارینیی بەخوڕ. سویسرا ھاوینێکی گەرمی ھەیە لە ناوچەی دۆڵەکان و دۆڵە نزمەکان، بەڵام کەش و ھەوا بەگشتیی کەش و ھەوایەکی زۆر بەچێژ و خۆشە، جا گەر بە زستانی سارد بێت یان بە ھاوینی گەرم بەجۆرێ کە سروشتی سەرنج ڕاکێش و دیمەنە جوانەکان چاوت پڕ دەکات و ناتوانیت لە جوانیی زۆرتر ببینیت بەجۆرێ کە ھەست بە ھەڵگەڕانەوەکانی کەش ناکەیت.

دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی سویس ٨٬١٥٧٬٨٩٦ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫١١ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٢٫١ ساڵە. ھەروەھا ٧٤ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٦]

زۆربەی دانیشتووانی سویسرا لە ناوچەی بانەکان و شارە سەرەکییەکان دەژین، وەک جنێف، زیۆرخ، بازڵ، لۆزان، چڕی دانیشتووانیش لە ناوچە بەرزەکاندا کەم دەبێتەوە. دانیشتووان دەگەڕێنەوە بۆ کۆمەڵە ئەڵمانییەکان، و زۆرینەی دانیشتووانی سویسرا پێک دێنن، ٧٥٪ ی دانیشتووانی سویسرا بە ئەڵمانی دەدوێن و قسەدەکەن، و لەنێو دانیشتوواندا ڕەگەزی فەڕەنسیی ھەیە، بەجۆڕی کە ٢٠٪ ی دانیشتووان بە فەڕەنیسیی قسە دەکەن، ھەروەھا ڕەگەزە ئیتاڵییەکانیش ٤٪ پێک دێنن و بەھەمان ڕێژە دانیشتووان بە ئیتاڵیی قسە دەکەن، لە سویسرادا ژمارەیەکی گەورە لە بیانییەکان ھەن کە خۆی دەدات لە یەک ملیۆن کەس، ٨٠٪ یان لە دەوڵەتەکانی یەکێتی ئەورووپاوە ھاتوون بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان چینی پێکھاتە بیانییەکان بەھۆی ڕەگەزپەرستییەوە دەناڵن، بەتایبەتیی لە ساڵەکانی کۆتاییدا بەھۆی بردنەوەوەی پارتی گەلی سویسریی لە ھەڵبژاردنە فیدراڵییەکاندا، کە ئەم پارتە کەوتە نێو گرتنی دەسەڵاتی یاسایی دژ بە بیانییەکان و نا ئەورووپییەکان.

ئایین[دەستکاری]

ئایینەکان لە سویس
ئایینەکان ڕێژە
کاتۆلیک
  
٤٠٫٠٪
پرۆتێستانت
  
٢٩٫٠٪
بێ ئایین
  
٢٥٫٠٪
سوننە
  
٦٫٠٪

سیاسەت[دەستکاری]

سیاسەتی دەرەوەی سویسرا سیاسەتێکی بێلایەنانەیەو ھەر ئەو سیاسەتەش وای کردوە کە لە نەھامەتی جەنگەکانی سەدەی ڕابردو ھەردوو جەنگی یەکەمو دووەمی جیھانی خۆی بپارێزێت. ساڵی ١٩٦٠ سویسرا بوبە ئەندامی ڕێکخراوی بازرگانیی ئازادی ئەورووپایی و ساڵی ١٩٦٣لە ئەنجومەنی ئەورووپاشدا بوەتە ئەندام. بەڵام لە ڕاپرسییەکی جەماوەریدا کەلە ساڵی ١٩٩٢ دا بەڕێوەچوو ھاوڵاتایانی ئەو ولاتە ڕەتیان کردەوە کە وڵاتەکەیان ببێتە ئەندامی ڕێکخراوی یەکێتی ئەورووپا. سویسرا بەشێوەیەکی یاسایی پایتەختی نییە بەڵام لە ڕووی کردییەوە شاری (بیرن)ناوەندی بەڕێوەبردنی ئەو ولاتەیە. گەورەترین شاری سویسرا زووریخ و ڕووبەرەکەی ٢٨٥ ٤١ کم٢ و ژمارەی دانیشتووانکەی زیاتر لە ٧ ملیۆن کەسەو خاوەن سیستمێکی فیدراڵی پارلەمانییە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Federal Constitution, article 4 ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., "National languages": National languages are German, French, Italian and Romansh; Federal Constitution, article 70 ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., "Languages", paragraph 1: The official languages of the Confederation are German, French and Italian. Romansh shall be an official language for communicating with persons of Romansh language.
  2. ^ A solemn declaration of the Tagsatzung ١٤ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. declared the Federal Constitution adopted on 12 September 1848. A resolution of the Tagsatzung ١٤ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. of 14 September 1848 specified that the powers of the institutions provided for by the 1815 Federal Treaty would expire at the time of the constitution of the Federal Council, which took place on 16 November 1848.
  3. ^ "Population size and population composition". Swiss Federal Statistical Office. Swiss Federal Statistical Office, Neuchâtel. 2010. Archived from the original on ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦. Retrieved 2011-04-29. Check date values in: |archivedate= (help)
  4. ^ ئ ا ب پ "Switzerland". International Monetary Fund. Retrieved 2010-04-21.
  5. ^ "Human Development Report 2010" (PDF). United Nations. 2010. Archived from the original (PDF) on ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠. Retrieved 4 November 2010. Check date values in: |archivedate= (help)
  6. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "note", but no corresponding <references group="note"/> tag was found