بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سڕبیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سربیاەوە ڕەوانە کراوە)
کۆماری سربیا
سربیا
سروود: 
پایتەخت
و
بەلگراد
پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٤٤
زمانە فەرمییەکان سربی
دەوڵەت کۆماری
ڕووبەر
 -  ٨٨٬٣٦١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٢)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٨" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٢٥[١] ٦،٦٨٩،٠٣٩ 
 -  چڕی ٧٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٤)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٧"کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو دیناری سربی (RSD)
ناوچەی کاتی CET بەپێی کاتی ئەورووپای ناوەڕاست (UTC+١)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .rs

سربیا یان بەفەرمی کۆماری سربیا (بە سربی: Република Србија) وڵاتێکی دەریایییە و دەکەوێتە نێوان ناوەڕاست و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، بەشی باشووری دەشتی پانۆنیا و ناوەڕاستی باڵکان دەگرێتەوە. سربیا لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ھەنگاریا؛ ڕۆمانیا و بولگاریا لە ڕۆژھەڵات؛ مەقدۆنیا لە باشوورەوە؛ و کرواتیا و بۆسنە و ھەرزەگۆڤینا و مۆنتینیگرۆ لە ڕۆژاوا. ھەروەھا سنوورێکی ھاوبەشی لەگەڵ ئەلبانیا ھەیە لە ڕێگەی خاکی ناکۆکی لەسەر کۆسۆڤۆ. پایتەختی سربیا بەلگراد لە کۆنترین شارەکانی ئەورووپایە و یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا. یەکێکە لە وڵاتە گرنگەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، کە بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ناوەندی یووگۆسلاڤیای پێشوو و یەکێتی پێشووی سربیا و مۆنتینیگرۆ بووە.

سربەکان لە سەردەمی سەدەی ناوەڕاستدا سێ دەوڵەتیان دامەزراند (لەوانەش دوکلجا، تراڤونیا و ڕاشکا). دوای کۆچی سەرەتایی سلاڤییەکان، شانشینی سربیا لە ساڵی ١٢١٧ لە ڕۆما و قوستەنتینییە دانپێدانانی بەدەستھێنا، دواتر دەوڵەتەکە لە ساڵی ١٣٤٦دا بەرزبووەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی سربیا، لە ناوەڕاستی سەدەی ١٦دا، تەواوی خاکی سربیای مۆدێرن لکێنرا بە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، کە ناوبەناو لەلایەن ئیمپراتۆرییەتی ھابسبورگی نەمسایییەوە تەحەدای دەکرا. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا شۆڕشی سربیا دەوڵەتی نەتەوەیی وەک یەکەمین دەسەڵاتی پاشایەتی دەستووری لە ناوچەکە دامەزراند و دواتر خاکەکەی فراوانتر کرد. دوای شکانی کارەساتبار لە جەنگی جیھانی یەکەمدا، دەوڵەتانی سلۆڤین، کروات، سرب و ڤۆیڤۆدینا لەگەڵ شانشینی سربیا (کە شانشینی مۆنتینیگرۆ لەگەڵیدا یەکگرتبوو)یەکگرت و لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی سلاڤی باشوور (جگە لە بولگاریا)یوگۆسلاڤیایان پێکھێنا. ئەم دەوڵەتانە تا ساڵی ٢٠٠٦ بە پێکھاتەی جۆراوجۆر بوونیان ھەبوو، کاتێک مۆنتینیگرۆ سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند. لە ساڵی ٢٠٠٨ پەرلەمانی کۆسۆڤۆ سەربەخۆیی کۆسۆڤۆی ڕاگەیاند و وەڵامی تێکەڵاوی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ھەبوو.

سربیا ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئەورووپا، ڕێکخراوی ئاسایش و ھاوکاری لە ئەورووپا، ھاوبەشی بۆ ئاشتی، ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری و ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادی ئەورووپای ناوەڕاستە. ھەروەھا کاندیدێکی فەرمییە بۆ ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەورووپا و لە ئێستادا سەرقاڵی دانوستانە بۆ پەیوەستبوون بە یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی. لە ڕووی سەربازییەوە بێلایەنە. خاوەنی پێوەرێکی بەرزی گەشەپێدانی مرۆیییە و سیستەمێکی چاودێری تەندروستی گشتگیر و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی بەخۆڕایی دابین دەکات. لە نێوان «وڵاتانی ئازاد» لە ناوچەکەدا نمرەی بەرزتری ھەیە بۆ ئابوورییەکی داھاتی مامناوەندی سەرەوە (بانکی جیھانی، سندووقی دراوی نێونەتەوەیی)، کەرتی خزمەتگوزارییەکان زاڵن بەسەر ئابووری وڵاتەکەدا، دواتر پیشەسازی و کشتوکاڵ.[٢][٣][٤][٥][٦][٧][٨]

دانیشتووان

[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٥ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی سربیا ٦،٦٨٩،٠٣٩ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٨٪ی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٤ ساڵە. ھەروەھا ٧٣.٦٪ی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٩]

ئایین

[دەستکاری]
ئایینەکان لە سربیا
ئایینەکان ڕێژە
ئۆرسۆدۆکس
 
٨٥٫٠٪
کاتۆلیک
 
٥٫٠٪
سوننە
 
٥٫٠٪
ئەوانی تر
 
٥٫٠٪

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]