وەشانخانەی ئاڤێستا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەشانخانەی ئاڤێستا، دەزگایەکی چاپکردنی کتێبی کوردییە لە باکووری کوردستان و تورکیا. زیاتر ئاڤێشتا کتێبەکانی بەزمانی کوردی باکووری و تورکی چاپدەکات، هەروەها هەندێک کتێبی سۆرانیش بە ئەلفووبێی لاتینی چاپکردووە.[١] مێژووەکەی بۆ ناوەڕاستی نەوەدەکان دەگەڕێتەوە، لە ئێستادا بنکەی سەرەکییەکەی لە شاری ئەستەمبولە. لە شاری ئامەد، کتێبخانە یان ناوەندێکی فرۆشتننی هەیە.[٢] عەبدوڵڵا کەسکین دامەزرێنەر و خاوەنداریێتی لە ئاڤێستا دەکات.[٣][٤]

دەزگای ئاڤێستا یەکێکە لە بەشداربووانی پێشانگای نێونەتەوەیی کتێب لە هەولێر و قامیشلۆ.[٢][٥] لە ساڵی ٢٠١٦، بەشێک لە کتێبخانەکەی ئامەد سووتێندرا، ئەمەش بووەهۆی سووتانی سەدان کتێب.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]