بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گرەوی بەختی ھەڵاڵە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گرەوی بەختی هەڵاڵەەوە ڕەوانە کراوە)
گرەوی بەختی ھەڵاڵە
نووسەرعەتا نەھایی
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتڕۆمان
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی
دەنگی

گرەوی بەختی ھەڵاڵە سێھەمین ڕۆمانی عەتا نەھاییە؛ ساڵی ٢٠٠٤ دەستی بە نووسینی کردووە و ساڵی ٢٠٠٦ پێیدا چووەتەوە. گرەوی بەختی ھەڵاڵە یەک لە باشترین ڕۆمانە کوردییەکانە،[١] ساڵی ٢٠٢٠ لە نۆزدەھەمین و بیستەمین خولی خەڵاتی مێھرەگان لە بەشی زمانی دایکیدا وەک باشترین ڕۆمانی تایبەت ھەڵبژێردرا و بوو بە براوەی خەڵاتی «مێھرەگانی ئەدەبی»؛[٢] ھەروەھا یەکێک بوو لە پڕفرۆشترین کتێبە کوردییەکانی نۆھەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی سنە.[٣]

چیرۆک

[دەستکاری]

ڕۆمانەکە باس لە ژنێکی پەنابەری کورد لە سوید دەکات کە ماوەیەک لەگەڵ بنەماڵەکەی لە شاخ بووە و دواتر لەگەڵ خزمەکانی ڕووی کردووەتە ھەندەران و لەوێ ژیانێکی نوێ دەست پێ کردووە؛ داوی ماوەیەک بە نابەدڵی لەگەڵ کوڕەکوردێک بەناوی شێرزاد، کە تازە و بە بۆنەی ھەڵاڵە خۆیەوە گەیشتووەتە ئەورووپا، ھاوسەرگیری کردووە و دواتریش ھەر لەلایەن مێردەکەیەوە دراوەتە بەر پەلامار.

ناوەرۆک

[دەستکاری]

گرەوی بەختی ھەڵاڵە گرفتی نێوان مۆدێڕنیتە و ژیانی مۆدێڕن لەگەڵ شێوەی بیرکردنەوە و ژیانی کۆن و نەریتییە. قارەمانی ڕۆمانەکە (ھەڵاڵە) دەیەوێت بە ڕۆیشتن لە کوردستان، کولتوورە نابەجێیییەکان جێ بھێڵێت، بەڵام لە جەرگەی ڕۆژاواش لە چنگی پیاوسالاری ڕزگاری نابێت؛[٤] گرینگترین تایبەتمەندیی ڕۆمانەکە ئەوەیە کە لە نێوان ڕووداوەکاندا ھاوتەریبییەک دەبیندرێت.[٥]

ڕەگەز و قسەپێبڕین لە ڕۆمانەکەدا

[دەستکاری]

بەپێی تۆێژینەوەیەکی شێرزاد سەعید سەدیق کە ساڵی ٢٠١٩ لە ژمارە سێی گۆڤاری توێژەردا بڵاوی کردووەتەوە: بە پێجەوانەی ناوەڕۆک و پەیامی ڕۆمانەکە ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بەقەد یەک قسە بە یەکتر دەبڕن؛ ھەروەھا ھەم دیسان بەپێی گوتاری زاڵی فێمینیزم بەسەر ڕۆمانەکەدا، ھەڵاڵە لە پەیوەندی لەگەڵ ژن و پیاواندا، بەشێوەیەک دەپەڕێتە نێو قسەکانیان کە گەرەکییەتی قسەی خۆی بەرێتە سەرێ و باڵادەستیی خۆی پیشان بدات؛ کە پێی دەوترێت: قسەپێبڕینی کۆنترۆڵکارانە.[٦]

کەسایەتییەکان

[دەستکاری]
  • ھەڵاڵە
  • شێڕزاد
  • برایمۆک
  • میرخوناوک
  • خاتوو کڵاوزێڕ
  • حەمەڕەشید ئاغا
  • ڕەعنا
  • سەعید
  • گوڵاڵە
  • سەعادەت
  • کاروان
  • مامە فەتاح
  • نەسرین
  • مەجید
  • میرزا حەسەن
  • ئارەزوو
  • فەرزانە
  • مامۆستا کڵۆڵ
  • کاک ناسر
  • خاتوو ئامین
  • ئیرەج
  • سەلاح

چاپەکان

[دەستکاری]

وەرگێڕانەکان

[دەستکاری]

کورتە

[دەستکاری]

ئەوە چارەنووسی تۆیە ھەڵاڵە، کە خەنجەرێک شاخەو شاخ، شارەو شار و وڵاتەو وڵات شوێنت بکەوێت، تا لێرە، لە ستۆکھۆڵم، لە گەڕەکی فلەمینسبێرگ، نھۆمی چوارەمی باڵەخانەی ژمارە ھەژدە لە سنگت بچەقێت.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئەندێشە. «لیستی 50 باشترین ڕۆمانە کوردییەکان». ئەندێشە. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «نووسەری بەناوبانگی کورد خەڵاتی باشترین ڕۆمانی مێھرگانی ئەدەبی بردەوە». Mehr News Agency.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ «پڕفرۆشترین کتێبە کوردییەکانی نۆھەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی کوردستان-سنە». hawlati.co (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ مەحموودی، لەلایەن: ئەیوب. «گرەوی بەختی ھەڵاڵە لە گفتوگۆیەکی ئیدریس عەلی و عەتا نەھاییدا | کوردیبووک».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  5. ^ کوردی، ماڵی کتێبی. «گرە‌وی بەختی ھەڵاڵە و حەکایەتی میر خوناوک و خاتوو کڵاوزێڕ: سەرنجێک لەسەر پێکھاتەی ڕۆمانەکە». ماڵی کتێبی کوردی (بە فارسی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ «19-2-3-4.pdf». docs.google.com.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  7. ^ گرەوی بەختی ھەڵاڵە، عەتا نەھایی، ٢٠١٤