محەممەد کوڕی مووسا ئەلخوارزمی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئەلخەواریزمی
al-Khwārizmī
لێدوان=ئەلخوارزمی
وێنەی پۆستەرێک کە لە (٦ی ٩ی ١٩٨٣ز) لە یەکێتیی سۆڤیەت درووستکراوە بە بۆنەی لە دایکبوونی نزیکەی (١٢٠٠ ساڵ)ی ئەلخەواریزمی.
لە دایکبوون ٧٨٠ز
مردن ٨٥٠ز
نیشتەجێ بەغدا
نەتەوە فارس
بواری زانستی بیرکاری
گەردوونناسی
جوگرافیا
شوێنی کار بیت الحکمة (بەغدا)
کاریگەری بووە لەسەر ئەبو کامیل

ئەلخەواریزمی (بە عەرەبی: الخوارزمي) ناوی تەواوی (ئەبو عەبدوڵڵا موحەممەد کوڕی موسا ئەلخەواریزمی ئەلقورتبی)[١]زانایەکی موسوڵمانی فارس بووە.[٢][٣][٤] وتراوە کە لە ساڵی (٧٨٠ز - ١٦٣ه) لە دایکبووە و لە ساڵی (٨٥٠ز - ٢٣٥ه) کۆچی دوایی کردووە. ئەلخەواریزمی زانایەکی گەورە بوو لە بوارەکانی (بیرکاری ، گەردوونناسی ، جوگرافیا) وە هەروەها یەکێک بوو زاناکانی (دار الحکمة) لە شاری بەغدا. یەکێک لەو زانا فارسانەی کە لە ڕیزی پێشەوە دێت لە بواری بیرکاریدا و ئەو کارانەی ئەو کردی بووە هۆی بەرەو پێش بردنی زانستی بیرکاری لەو سەردەمەدا. لەو سەردەمەدا پەیوەندی بە خەلیفەی عەبباسی (مەئمون) کردووە و چووە بۆ (دار الحکمة) لە بەغدا.

یەکەم کەسە کە کتێبی لەسەر جەبر داناوە ، کە ئەم ناوە خۆی داینهێناوە ، توانی هاوکێشە پلە دووەکان شیکار بکات ، گرنگترین کتێبەکانی بریتین لە : (کتاب الزیج) کە دوو بەرگە و (کتاب العمل بالإسطرلاب) لە گەردوونزانیدا و ، (صورة الأرض) و (تقویم البلدان) لە جوگرافیادا و (الجبر و المقالبة) و (کتاب الهندسة) و (الحساب الهندی) لە بیرکاریدا ، کە تێیدا ڕووبەری شێوەکانی وەک : بازنە و سێگۆشە و چوارگۆشە و مەعین و بڕگەکەی دیاری کردووە ، یاسای لۆگاریتمی گشتی داناوە کە تا ئەمڕۆ بەناوی ئەوەوەیە ، و ئەو بنەما بیرکارییانەی کە دایناون لە زۆرێک لە زانستەکانی ئەمڕۆدا بەکاردێن بە تایبەتی لە زانستی فەزا و فڕۆکەوانی دا ، زانایانی ڕۆژئاواش دانیان بە لە پێشدەستی و کارە گەورەکانیدا ناوە.

خەواریزمی یەکەم کەس بووە کە بە ووردی (سفر)ی بەکارهێناوە لە شیکارکردنی هاوکێشە بیریکارییەکاندا [٥]، کە کەسانی ماتماتیکی سوودیان لێ وەرگرت و وای لێ کردن کە بتوانن هاوکێشە درێژەکان شیکار بکەن ، و یەکەم کەس بووە کە پەیوەندی نێوان (جەبر) و (هەندەسە)ی دۆزیوەتەوە ، هەروەها بەکارهێنانی هاوکێشە جەبرییەکان بۆ شیکار کردنی بابەتە هەندەسییەکان ، و یەکەم کەس بووە بنچینەکانی شیتەڵ کردنی هەندەسی داناوە.

ژیانی[دەستکاری]

خەواریزمی لە خێزانێکی فارس هاتووەتە ژیانەوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. هناك بعض الالتباس في الكتابات حول ما إذا كان الاسم الكامل للخوارزمي هو أبو عبد الله محمد بن موسى الخوارزمي}} أو أبو جعفر محمد بن موسى الخوارزمي ويلاحظ ابن خلدون في عمل موسوعي : "إن أول من كتب على هذا الفرع (الجبر) كان أبو عبد الله الخوارزمي، الذي جاء بعد أبو كمال شجاع بن أسلم". (MacGuckin de Slane). (Rosen 1831, pp. xi–xiii)، يذكر أن "أبو عبد الله محمد بن موسى عاش وكتب تحت الخليفة المأمون، لذلك يجب التمييز بين أبو جعفر محمد بن موسى، وأيضا، عالم الرياضيات والفلك، الذي تأنق في ظل الخليفة المعتضد (الذي حكم 279-289 ه، م 892-902). " ويشير كاربينسكي في استعراضه على (Ruska 1917) أن (Ruska 1918) : "عن غير قصد Ruska هنا يتحدث المؤلف أبو Gå ʿ الآن ب م. م، وبدلا من أبو عبد الله (ب) م. أ
  2. Script error
  3. Hogendijk, Jan P. (1998). "al-Khwarzimi". Pythagoras 38 (2): 4–5. ISSN 0033–4766. [بەستەری مردوو]
  4. Oaks, Jeffrey A.. "Was al-Khwarizmi an applied algebraist?". University of Indianapolis. Retrieved 2008-05-30. 
  5. Will Durant, 'The Story of Civilization', Volume 4, The Age of Faith, pp. 241.