سێگۆشە
سێگۆشە | |
---|---|
![]() | |
لقی | bicentric polygon، simplex، tritope، فرەگۆشە، planar generalized triangle |
لە خوارەوە دێت | دوولا، پارچەھێڵ |
لهدوای ئهو | چوارلا، چوارڕوو |
Has vertex figure | پارچەھێڵ |
Has facet polytope | لا |
سێگۆشە یەکێک لە شێوە بنچینەیییەکانی ئەندازەیە: چەندگۆشەیەکە خاوەنی سێ کونج یان گۆشەیە و سێ لا یان پەلی ھەیە کە لەتە ھێڵن. سێگۆشەیەک کە سەرەکانی B، A، و C بن بەم جۆرە نیشاندەدرێت: ABC .
جۆرەکانی سێگۆشە[دەستکاری]
بە گوێرەی درێژیی لاکان[دەستکاری]
دەکرێ سێگۆشەکان بە گوێرەی درێژیی لاکانیان پۆلێن بکرێن:
- لە سێگۆشەی لایەکسانـدا گشت لاکان درێژییان یەکسانە. سێگۆشەی لایەکسان چەندگۆشەیەکی ڕێکە کە ھەر یەک لە گۆشەکانی ٦٠ پلەیە.
- لە سێگۆشەی دوولایەکسانـدا دوو لا درێژییان یەکسانە. دوو گۆشەی بەرانبەری لا یەکسانەکانیش یەکسانن.
- لە سێگۆشەی لانایەکسانـدا گشت لاکان و گۆشە ناوەکییەکان نایەکسانن.
![]() |
![]() |
![]() |
لایەکسان (ڕێک) | دوولایەکسان | لانایەکسان (جیالا) |
بە گوێرەی ئەندازەی گۆشە ناوەکییەکان[دەستکاری]
بە گوێرەی گۆشەکان سێ جۆر سێگۆشە ھەن:
- گۆشەوەستاو: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی ٩٠ پلە بێ.
- گۆشەکراوە: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی گەورەتر لە ٩٠ پلە بێ.
- گۆشەتیژ: ئەوەیە کە گشت گۆشەکانی بچووکتر لە ٩٠ پلە بن.
![]() |
![]() |
![]() |
وەستاو (ڕاست) | کراوە | تیژ |
لار |
چێوەی سێگۆشە[دەستکاری]
چێوەی سێگۆشە دەبێتە کۆی درێژیی ھەر سێ لاکەی، واتە:
؛
P چێوەیە؛ ھەر کام لە a و b و c ژمارەیەکن نیشاندەری درێژی یەکێ لە لاکان.
ڕووبەری سێگۆشە[دەستکاری]
ئەگەر بەرھەمی لێکدانی بەرزی و بنکەی سێگۆشەیەک دابەش بە ٢ بکەین، ئەوە ڕووبەرەکەیمان پێواوە.
ھەژمارکردنی ڕووبەری سێگۆشە بەبێ زانینی بەرزیی سێگۆشە[دەستکاری]
گریمان a و b و c لاکانی ھەر چەشنە سێگۆشەیەک (سێگۆشەی وەستاو - دوولایەکسان - جیالا) بن ڕووبەری سێگۆشە بەم شێوەیە:
لێرەدا ، نیوەی چێوەی سێگۆشەیە. ئەم ھاوکێشە بە ھاوکێشەی ھێرۆن دەناسرێت.
لەتکەرەکانی سێگۆشە[دەستکاری]
لەتکەری گۆشەیەکی سێگۆشە، ڕاستەھێڵێکە بە سەرێکی سێگۆشەدا دەڕوات و گۆشەکە بەش دەکات بە دوو گۆشەی یەکسان. لەتکەرەکانی گۆشەکانی سێگۆشە، لە خاڵێکدا یەکتر دەبڕن. ئەو خاڵە ھەمان چەقی ناوە بازنەی سێگۆشەکەیە.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مثلث»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سێگۆشە تێدایە. |