ئەستێرەناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گەردوونناسیەوە ڕەوانە کراوە)
بەشێکی گەردوون

ئەستێرەناسی یان ئەسترۆنۆمی (بە یۆنانی: ἀστρονομία، بە ئینگلیزی: Astronomy، ئەسترۆنمی) زانستێکی سروشتییە کە لە تەنە ئاسمانییەکان و دیاردەکانیان دەکۆڵێتەوە. بیرکاری و فیزیک و کیمیا وەک ھەوڵێک بەکاردەھێنرێن بۆ لێکۆڵینەوە لەو تەنە ئاسمانیانە و دیاردەکانیان و گەشەسەندنیان. تەنە ئاسمانیەکانی وەکو ھەسارەکان و مانگەکان و ئەستێرەکان وکاکێشانەکان و ھەروەھا ئەستێرەکلکدارەکان؛ و دیاردەکان لەنێویاندا تەقینەوەی سوپەرنۆڤاکان و تەقینەوەکانی تیشکی گاما و وردە شەپۆلی گەردوونی تیشکدانی پێشینەیی. بە شێوەیەکی گشتی، ھەموو ئەو دیاردانەی لە دەرەوەی بەرگەھەوای زەوی پێکھاتوون لە چوارچێوەی پسپۆڕیەتی ئەستێرەناسییە. ھاوبەش بەڵام بابەتێکی سەربەخۆ (فیزیای گەردوونی)ە کە تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوە لە کۆی گەردوون.

ئەستێرەناسە پرۆفیشناڵەکان دابەشبوونە بۆ ھەردوو لقی چاودێریکەر و بیردۆزگەر. ئەستێرەناسی چاودێریکەر جەختەکاتە سەر بەدەستھێنانی زانیاری لە چاودێریکردنی تەنە ئاسمانیەکان، کە لە دوایدا شیدەکرێتەوە بە بەکارھێنانی بنەما سەرەکیەکانی فیزیا.  ئەستێرەناسی بیردۆزی ڕوودەکاتە پەرەپێدانی کۆمپیوتەر و مۆدێلەکانی شیکاری بۆ وەسفکردنی تەنە ئاسمانیەکان و دیاردەکانیان. ھەردوو بوارەکە (لقەکە) یەکتری تەواودەکەن، بواری بیردۆزی ھەوڵی شیکردنەوەی دەرئەنجامە بینراوەکان دەدات و بواری چاودێریش ھەوڵی سەلماندنی دەرئەنجامە بیردۆزیەکان دەدات.

ئەستێرەناسی یەکێکە لەو زانستە کەمانەی کە تائێستا ھەواداران ڕۆڵێکی گرنگی تێدادەگێڕن، بەتایبەتی لە دۆزینەوە و چاودێریکردنی دیاردە زوو گوزەرەکان. ئەستێرەناسە ھەوادارەکان دەستیان ھەبووە لە زۆر دۆزنەوەی ئەستێرەناسی گرنگدا، وەکو دۆزینەوەی ئەستێرەکلکدارە تازەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]