بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەبوو حەنیفە دینەوەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەبووحەنیفە دینەوەریەوە ڕەوانە کراوە)

ئەبوو حەنیفەی دینەوەری(٨٢٨–٨٩٨) ناوی تەواوی ئەبوو حەنیفە ئەحمەد کوڕی داودی کوڕی وەنەندی دینەوەریە. دینەوەری ڕوەکناس، مێژوونووس، بیرکار و ئەستێرەناسی کوردە کە لە دینەوەر لە دایک بووە. ھەروەھا کە دیارە ناوی باپیری وەنەندە کە ناوێکی کوردییە. دینەوەری بۆ خوێندن ڕۆشتوەتە ئەسفەھان، کووفە و بەسرە.

کارەکان

[دەستکاری]

دینەوەری زیاتر وەکوو ڕوەکناسێکی گەورە دەناسرێ. یەکێک لە بەناوبانگترین بەرھەمەکانی کتاب النباتە (واتە کتێبی ڕوەک) کە بەرھەمی لێکۆڵینەوەی خۆی لەسەر گیاکانە و ناوی زۆرێک گیای تێدا کۆکردوەتەوە کە پێشینیان لەسەر بازێکیان زانیارییەکیان نەبووە. زۆرێک لە زانایانی ڕوەکناسی ئەم کتێبەیان وەکوو سەرچاوەیەک بە کار ھێناوە. دینەوەری ھەروەھا لە مێژوودا کتێبێکی بە ناوی اخبارالطوال لێ بە جێ ماوە کە لە سەدەی نۆزدە و بیستدا لە ئەورووپا بە زمانی فەڕەنسی لە چاپ دراوەتەوە. ئەو ھەروەھا کتێبی انساب الاکرادی (ڕەچەڵەکەکانی کوردەکان) لەسەر مێژوو و بنەڕەتی کوردان نووسیوە کە ئێستە نادیارە. بەمجۆرە ئەو یەکەم کەسە کە لەسەر مێژووی کوردان کتێبی نووسیوە و لە کەسانی وەک شەرەفخانی بەدلیسیش پێش دەکەوێ. عەبدوڕەحمانی سۆفی ئەستێرەناسی ئێرانی کە نزیکی پەنجا ساڵ لە دوای مردنی دینەوەری، لە سڵی ٩٤٦ ز دا سەردانی شاری دینەوەر دەکات، دەڵێت کە خۆی ژووری ئەستێرەناسیی ئەبوحەنیفەی بینیوە و دەگێڕێتەوە کە دەزگاکانی ھێشتا لەلایەن قوتابییە بەتەمەنەکانییەوە بەکاردەھێنران و لە ڕاستیدا چەند سەدەیەک دوای خۆی ھەر بەکارھاتووە ھەتاوەکو ھاتنی مەغۆلەکان کە کۆتایی بە گرنگی دینەوەر ھێنراوە و بایەخی ئەو شارە دێرینە کوردییەی کەمکردووەتەوە. ھەروەھا سۆفی شیرازی کە کتێبی کەشناسییەکەی دینەوەری دەبینێت، بە یەکێک لە باشترین کتێبەکان لەو بوارەدا ناوی لێ دەبا.

نووسراوەکان

[دەستکاری]
  • کتاب تفسیرالقران
  • کتابالانواء
  • کتاب انساب الاکراد
  • کتاب اصلاحالمنطق
  • کتاب لحنالعامە
  • کتابالفصحا
  • کتاب حسابالدور والوصایا
  • کتابالزیج
  • کتابالنبات
  • کتابالجبر والمقابلە
  • کتاب جواھرالعلم
  • کتابالرد علی رصدالاصبھانی
  • کتابالشعر و الشعراء
  • کتابالتاریخ
  • کتاب اخبارالطوال
  • کتاب فیحسابالخطائین
  • کتابالبلدان
  • کتابالقبلة والزوال
  • کتابالبحث فیحسابالھند
  • کتابالجمع والتفریق
  • کتاب نوادرالجبر

سەرچاوەکان

[دەستکاری]