ھاوکێشەی دووجا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Quadratic formula.svg

لە بیرکاریدا ھاوکێشەی دووجا[١] (بە ئینگلیزی: Quadratic equation) ھاوکێشەیەکە ڕێساکەی بەھۆی بڕێکی دووجای یەک گۆڕەک دەنووسرێت، بەم شێوە:

لێرەدا گۆڕەک، ژمارەی نەگۆڕ و ڕاستەقینەن، بەو مەرجەی 0≠ . (کاتێک ھاوکێشەکە بریتییە لە ھاوکێشەی ھێڵی.) بە دەوترێت ھاوکۆلکەکانی ھاوکێشە دووجاکە. بە بڕی دەوترێت، بڕی جیاکەرەوەی ھاوکێشەی دووجا.

ڕێگاکانی شیکاریی ھاوکێشە دووجاکان[دەستکاری]

y = ax2 + bx + c

ھاوکێشە دووجاکان لە چەندین ڕێگەی جیاواز شیکاری دەکرێن، وەک تاقیکردنەوە، شیتەڵکردن، دووجای تەواو، ڕێگای ئەندازەیی، ڕێگای خواڕەزمی، ڕێگای دێلتا و نیوتۆن و...

شیتەڵکردن[دەستکاری]

شیتەڵکردن لە کاتێکدا کارایە کە بتوانین بە شێوەیەک بە دابەشکردنی ھاوکێشەکە بە ھاوکۆلکەی دوو نەگۆڕی و بەدەست بھێنین کە پەیوەندی و پاسادان بکەن. بیرۆکەی شیتەڵکردن لەم ڕێگایە دەگەڕێتەوە سەر ھاوئەنجامی ڕادەی ھاوبەش، کە لە ھاوئەنجامە تایبەتەکانە. بە پێی ئەم ھاوئەنجامە ھاوکێشەکە بە شێوەی دەنووسرێت لێرەدا ھەر یەک لە کەوانەکان یەکسان دەبێت بە سیفر (ئەگەر ئەنجامی لێکدانی دوو ژمارە سیفر بێت ئەوا بە لایەنی کەمەوە یەکێکیان سیفر دەبێت) و ھاوکێشەکە دوو شیکاری بە شێوەی دەبێت.

نموونە: ھاوکێشەی شیکاری دەکەین. سەرەتا دوو لای ھاوکێشەکە بەسەر دوو دابەش دەکەین تا ھاوکۆلکەی ببێت بە یەک. ئینجا m و n دەدۆزینەوە. ھەر وەک دیارە واتە دەبێت دوو ژمارە بدۆزینەوە سەرجەمیان ٤- و ئەنجامی لێکدانیان ٣ بێت کەوایە شیکارییەکە بریتییە لە .

تەواوکردنی دووجا[دەستکاری]

ئەنیمەیشنی ڕێسای تەواوکردنی دووجا. (Details, animated GIF version)

ڕێسای تەواوکردنی دووجا دەگەڕێتەوە سەر دوو ھاوئەنجامی سەرەکی دووجای سەرجەم و دووجای جیاوازی، بۆ ھەر دوو بڕی A و B دووجای سەرجەم بەم شێوەیە:

نموونە: ھاوکێشەی بە دووجای تەواو شیکاری بکە. لەمەوە دەردەچێت: و دوو شیکارەکە بریتیین لە:

شێوەی گشتی شیکاری ھاوکێشەی دووجا[دەستکاری]

ئەگەر ھاوکێشەیەکی دووجامان ھەبێت وەک:

شێوەی گشتی شیکاریی ئەم ھاوکێشە بریتییە لە:

ھێمای "±" واتە ھەم کۆکردنەوە و ھەم لێدەرکردن

و

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بیرکاری ۱۰ - کتێبی قوتابی