زانکۆی ئەزھەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 30°02′45″N 31°15′45″E / 30.04583°N 31.26250°E / 30.04583; 31.26250

وێنەیەکی زانکۆی ئەزھەر
دروشمی زانکۆی ئەزھەر

زانکۆی ئەزھەر (بە عەرەبی: جامعة الأزهر‎) گەورەترین زانکۆی دینی و زانستی و ئیسلامی جیھانیە و دووەمین زانکۆیە لە جیھاندا بۆ دامەزراندن لە دوای زانکۆی ئەلقەروین (جامعة القرويين).ھەروەھا ئەم زانکۆیە دەکەوێتە شاری قاھیرە لە وڵاتی میسر.

پێش ئەوەی درووست بکرێت مزگەوتێکی گەورە بووە، پاشان لەسەر دەستی جەوھەر ئەلێدقلی لە ساڵی ٩٧٠ی زایینیدا دروست کرا و لە ساڵی ٩٧٢ زایینیدا بۆ یەکەم جار نوێژی تێدا کرا. بەرەبەرە لە سەردەمی مەمالیکەکاندا ڕووبەرەکەی زیاد کرا و ئێستا ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٢٠٠٠ م٢یە و تا ئێستا گەورەترین و کۆنترین مزگەوتە لە ناو وڵاتانی ئیسلامیدا کە بۆ خوێندەواری دانرابێت.

لە ساڵی ١٨٧٢ی زایینیدا یاسایەک بۆ ڕێکخستنی بڕوانامە و تاقیکردنەوە دەرچوو. دوابەدوای ئەوە چەند یاسایەکی تر سەبارەت بە جل و بەرگی زانایان و مووچەکانیان و ڕێکخستنی کار و باری مامۆستایان و خوێندکاران دەرکرا. لەساڵی ١٩٦١ی زایینیدا کرا بە پەیمانگایەکی مەزن بۆ ئایینی ئیسلام و قوتابیانی موسوڵمان لەھەر شوێنێک بێت وەردەگرێت.