ماتماتیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بیرکاریەوە ڕەوانە کراوە)
ماتماتیک
لقیزانستی سروشتی
بەشێکە لەscience, technology, engineering, and mathematics، زانستی شێوەیی، زانستە وردەکان
بەکارھێنانزانست، mathematical modelling، ئەندازیاری، زانیاری ماڵی، ژمارەکردن
ناو بە زمانی فەرمیμᾰθημᾰτικά
بوارەکانی خوێندنشتی بیرکارانە
ھاشتاگmath، mathematics، maths
جێبەجێکاربیرکار، mathematics student
بەستەری "ستاک ئێکسچەینج"https://math.stackexchange.com
بەستەرhttp://data.thenextweb.com/tnw/entity/mathematics
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/math، https://gamedev.stackexchange.com/tags/mathematics
ماتماتیکزانی یۆنانی ئیقلیدس، سەدەی ٣ەم پ. ز. بەپێی خەیاڵی ڕافایێل لە ئەم وردەکارییەی تابلۆی قوتابخانەی ئەسینا (١٥٠٩–١٥١١)[ئ]

ماتماتیک (لە وشەی یۆنانیی μάθημα، 'زانین، خوێندن، فێربوون') یان بیرکاری پێکدێت لە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکانی وەک چەندێتی (تیۆریی ژمارە[١] سترەکچەر (جەبر[٢] بۆشایی (ئەندازە[١] و جیاکاری و تەواوکاری (شیکاری).[٣][٤][٥] ھیچ پێناسەیەکی قبووڵکراوی گشتی نییە.[٦][٧]

بیرکاران بەردەوام بۆ نەخشگەلی بنەڕەتی دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، و بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکان بە چەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەنێن.

لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ شتانی بیرکارانە (وەکوو ژمارەکان یان خاڵەکان) سروشتین و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوونی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێت. بیرکار «بێنجەمین پێرس» ئەوھا بیرکاری دەناسێنێت: «ئەو زانستەی کە دەرەنجامە پێویستەکانمان بۆ گەڵاڵە دەکات». لە لایەکی ترەوە، ئەلبێرت ئەینشتاین، دەڵێت: «تا ئەو شوێنەی کە یاساکانی بیرکاری ئاماژە بە ڕاستەقینە دەدەن، بێگومان نین؛ و تا ئەو شوێنەی کە بێگومانن، ئاماژە بە ڕاستەقینە نادەن».

بە کەڵک وەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. بوارەکانی ژماردن، پێوان، توێژینەوەی ژێرجڵەوانەی شێوە ئەندازەیییەکان، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕۆژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبن.

بوارەکانی ماتماتیک[دەستکاری]

چەندێتی[دەستکاری]

لێکۆڵینەوەی چەندێتییەکان بە ژمارەکانەوە دەست پێدەکات:

ژمارە سروشتییەکان ژمارە تەواوەکان ژمارە ڕێژەیییەکان ژمارە ڕاستییەکان ژمارە ئاوێتەکان

بۆشایی[دەستکاری]

لێکۆڵینەوی فەزا بە ئەندازەوە دەست پێدەکات:

ئەندازە سێگۆشەزانی ئەندازەی جیاکارانە تۆپۆلۆژی ئەندازەی فراکتالی

گۆڕان[دەستکاری]

ئاڕاستەکراوەکان جیاکاری و تەواوکاریی ئاڕاستەکراو ھاوکێشە جیاکارییەکان سیستەمی دینامیکال بیردۆزی شێواوی

پێکھاتە[دەستکاری]

بیردۆزی ژمارە جەبری پەتی بیردۆزی گرووپ بیردۆزی تیۆری

بناغەکان و فەلسەفە[دەستکاری]

ژیربێژی تیۆری کۆمەڵە بیرۆدۆزی پۆلێن

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھیچ وەسف و زانیارییەک لەسەر دەرکەوتەی ئیقلیدس لە بەردەستدا نەماوە. لەبەرئەوە، دەرکەوتنی ئیقلیدس لە کارە ھونەرییەکاندا بەپێی خەیاڵی ھونەرمەندەکە بووە (بڕوانە ئیقلیدس.)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "mathematics, n.". Oxford English Dictionary. Oxford University Press. 2012. Archived from the original on November 16, 2019. Retrieved June 16, 2012. The science of space, number, quantity, and arrangement, whose methods involve logical reasoning and usually the use of symbolic notation, and which includes geometry, arithmetic, algebra, and analysis.
  2. ^ Kneebone, G.T. (1963). Mathematical Logic and the Foundations of Mathematics: An Introductory Survey. Dover. p. 4. ISBN 978-0-486-41712-7. Mathematics ... is simply the study of abstract structures, or formal patterns of connectedness.
  3. ^ LaTorre, Donald R.; Kenelly, John W.; Biggers, Sherry S.; Carpenter, Laurel R.; Reed, Iris B.; Harris, Cynthia R. (2011). Calculus Concepts: An Informal Approach to the Mathematics of Change. Cengage Learning. p. 2. ISBN 978-1-4390-4957-0. Calculus is the study of change—how things change, and how quickly they change.
  4. ^ Ramana (2007). Applied Mathematics. Tata McGraw–Hill Education. p. 2.10. ISBN 978-0-07-066753-2. The mathematical study of change, motion, growth or decay is calculus.
  5. ^ Ziegler, Günter M. (2011). "What Is Mathematics?". An Invitation to Mathematics: From Competitions to Research. Springer. p. vii. ISBN 978-3-642-19532-7.
  6. ^ Mura, Roberta (Dec 1993). "Images of Mathematics Held by University Teachers of Mathematical Sciences". Educational Studies in Mathematics. 25 (4): 375–85. doi:10.1007/BF01273907. JSTOR 3482762. S2CID 122351146.
  7. ^ Tobies, Renate & Helmut Neunzert (2012). Iris Runge: A Life at the Crossroads of Mathematics, Science, and Industry. Springer. p. 9. ISBN 978-3-0348-0229-1. [I]t is first necessary to ask what is meant by mathematics in general. Illustrious scholars have debated this matter until they were blue in the face, and yet no consensus has been reached about whether mathematics is a natural science, a branch of the humanities, or an art form.