ھاوکێشە
ھاوکێشە (بە ئینگلیزی: Equation)، لە بیرکاریدا بە، وتنی ھاو کێشی دوو شتە بە زمانی ھێماکان. تەواوی ھاوکێشەکان ھێمای (=) ھەیە و دوو بەری ئەم ھێمایە بە یەکەوە بەرابەرن. لە ھەر لایەک یان لە ھەر دوو لاکاندا گۆڕەک (Variable) ھەیە. بەو ھاوکێشەیەی کە ھەر چەندە گۆڕانکاری لە بەھایەکانی گۆڕەکەکانیدا بکرێت، بە ڕاستی بمێنیتەوە دەوترێت ھاوئەنجام.
نموونە[دەستکاری]
ھەر ڕستەیەکی بیرکاری یەکسانەی تێدابوو پێی دەوترێت ھاوکێشە. بە دۆزینەوەی نرخی گۆڕەک دەوترێت شیکاری ھاوکێشە، بە دانانی نرخی گۆڕەک لە ھاوکێشەکە دەوترێت پاسادانی ھاوکێشە. نموونەی ھاوکێشەیەک کە لە لای چەپدا یەک گۆڕەکی ھەیە:
بۆ شیکاریکردنی ئەم ھاوکێشە، بەپێی یەکێک لە سیفەتەکانی ھاوکێشە، ئەگەر ھەمان ژمارە لە دوو لای ھاوکێشەیەک دەربکرێت، ھەر دوو لایەکان بە یەکسانی دەمێننەوە:
واتە بۆ شیکاریکردنی ھاوکێشەیەکی کۆکردنەوە، پێچەوانەکەی (لێدەرکردن) بەکار دێت، بۆ ئەوەی نەزانراو لە لایەکی ھاوکێشە جیا بکرێتەوە.
شیکاری ھاوکێشە[دەستکاری]

شیکاری ھاوکێشە لە ڕێگای جیاکردنەوەی نەزانراوەکان[دەستکاری]
بۆ شیکاریکردنی ھاوکێشە یاسایەکی گشتی ھەیە:
- نەزانراوی (x) بە تەنیا لە یەک لای ھاوکێشە و بڕەکانی تر ببەینە لاکەی تری ھاوکێشە
- ئەگەر ژمارەیەک لە لایەکی ھاوکێشە بگوازینەوە بۆ لایەکی تر نیشانەکەی دەگۆڕێت، واتە ئەگەر ژمارەکە ئەرێنی بێت نیشانەی نەرێنی وەردەگرێت و پێچەوانەکەی.
- ھاوکۆلکەی نەزانراو (x) / بەھای زانراو = بەھای نەزانراو.
ھاوکێشە ڕادەدارەکان[دەستکاری]
ھاوکێشە ڕادەدارەکان یان ھاوکێشە جەبرییەکان بەو ھاوکێشانە دەوترێت کە ڕێساکەیان بەم شێوەیە:
یان
لێرەدا P و Q دوو ڕادەدارن.
سیستمی ھاوکێشەی ھێڵی[دەستکاری]

بە کۆمەڵێک کە لە زیاتر لە یەک ھاوکێشەی ھێڵی پێک ھاتبێت سیستمی ھاوکێشەی ھێڵی دەوترێت. بۆ نموونە،
سیستمێکی ھاوکێشەی ھێڵییە پێکھاتووە لە سێ ھاوکێشە و سێ گۆڕەکی x, y, z.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «معادلە»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٣ ئەیلوولی ٢٠١٨.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاوکێشە تێدایە. |