ژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ژپنکەوە ڕەوانە کراوە)
ژپنکێکی ١٣ ژمارەیی

ژپنک کورتکراوی:(ژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێب) (بە ئینگلیزی: ISBN: International Standard Book Number) ئەم دەزگایە لە ساڵی ١٩٧٠ دامەزراوە و لە ١٩٧٢ەوە دەست بەکاربووە. یەکێک لە سیستەمە نێودەوڵەتییەکانە کە ھەموو کەسێک لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە دەتوانێ زانیاری لەسەر سەرچاوەکان بەدەست بھێنێ. سەرەتا ئەم کۆدە لە ١٠ ژمارە پێک ھاتبوو و ئێستا بووە بە ١٣ ژمارە.

پێناسە[دەستکاری]

ئەم کۆدە ١٠ یا ١٣ ژمارەیییە و بەپێی ژمارە لە چوار یا پێنج بەش پێک ھاتووە:

  • ئەگەر کۆدەکە ١٣ ژمارە بێ، ژمارەیەکی ٩٧٨ یا ٩٧٩ی ھەیە؛
  • چوار ژمارەی یەکەمی کۆدی (وڵات، زمان، ناوچەیەکی دیاریکراوە...) کە کتێبەکەی لێ دەردەچێت- بۆ وێنە ئێران ٠٩٦٤ و تورکیا ٠٩٧٨؛
  • ژمارەی دوای ئەمیش کۆدی دەزگای بڵاوکەرەوەکەیە؛
  • چوار ژمارەش تایبەتن بە کۆدی کتێبەکە،
  • دوا ژمارەش ژمارەی وردبینینە.

ژپنک لە کوردستان[دەستکاری]

لەگەڵ بوونی وەزارەتی پێوەندیدار- وەزارەتی ڕۆشنبیری- و کۆمەڵێک دەزگا و لایەنی بەرپرسی ئەم جۆرە بوارانە، ھیچ ھەوڵێک بۆ دەستەبەرکردنی ژپنک(ISBN): بۆ کتێبی کوردی بەتایبەت لە باشووری کوردستاندا نەدراوە و تەنیا ژمارەی سپاردنی کتێب لە بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری بەشێوەی ناوخۆ تۆمار دەکرێت.[١]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

وێبگەی ژپنک =www.isbn-international.org

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ نورەدین، بوار,(٢٠١٢) بیبلۆگرافیای ناسێنراو و پۆلینکراوی تایبەت بە کورد و کوردستان ١٩٢٥-٢٠١٠, بەرگی یەکەم، لل ٣٦-٣٥، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.