محەممەد کوڕی مووسا خوارزمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەلخەواریزمیەوە ڕەوانە کراوە)
خوارزمی
al-Khwārizmī
لێدوان=ئەلخوارزمی
وێنەی پۆستەرێک کە لە (٦ی ٩ی ١٩٨٣ز) لە یەکێتیی سۆڤیەت درووستکراوە بە بۆنەی لە دایکبوونی نزیکەی (١٢٠٠ ساڵ)ی ئەلخەوارزمی.
لەدایکبوون٧٨٠ز
مردن٨٥٠ز
نیشتەجێبەغدا
نەتەوەفارس
بواری زانستیبیرکاری
گەردوونناسی
جوگرافیا
شوێنی کاربیت الحکمة (بەغدا)
کاریگەری بووە لەسەرئەبو کامیل

خوارزمی (بە عەرەبی: الخوارزمی) ناوی تەواوی (ئەبوو عەبدوڵڵا محەممەد کوڕی مووسا خوارزمی قورتبی)[١] زانایەکی موسڵمانی فارس بووە.[٢][٣][٤] وتراوە کە لە ساڵی (٧٨٠ز - ١٦٣ە) لە دایکبووە و لە ساڵی (٨٥٠ز - ٢٣٥ە) کۆچی دوایی کردووە. خوارزمی زانایەکی گەورە بوو لە بوارەکانی (بیرکاری، گەردوونناسی، جوگرافیا) و ھەروەھا یەکێک بوو زاناکانی (دار الحکمة) لە شاری بەغدا. یەکێک لەو زانا فارسانەی کە لە ڕیزی پێشەوە دێت لە بواری بیرکاریدا و ئەو کارانەی ئەو کردی بووە ھۆی بەرەو پێشبردنی زانستی بیرکاری لەو سەردەمەدا. لەو سەردەمەدا پەیوەندی بە خەلیفەی عەبباسی (مەئمون) کردووە و چووە بۆ (دار الحکمة) لە بەغدا.

یەکەم کەسە کە کتێبی لەسەر جەبر داناوە، کە ئەم ناوە خۆی داینھێناوە، توانی ھاوکێشە دووجاکان شیکاری بکات، گرنگترین کتێبەکانی بریتین لە : (کتاب الزیج) کە دوو بەرگە و (کتاب العمل بالإسطرلاب) لە گەردوونزانیدا و (صورة الأرض) و (تقویم البلدان) لە جوگرافیادا و (جەبر و موقابەلە|الجبر و المقالبة) و (کتاب الھندسة) و (الحساب الھندی) لە بیرکاریدا ، کە تێیدا ڕووبەری شێوەکانی وەک : بازنە و سێگۆشە و چوارگۆشە و مەعین و بڕگەکەی دیاری کردووە، یاسای لۆگاریتمی گشتی داناوە کە تا ئەمڕۆ بەناوی ئەوەوەیە، و ئەو بنەما بیرکارییانەی کە دایناون لە زۆرێک لە زانستەکانی ئەمڕۆدا بەکاردێن بە تایبەتی لە زانستی فەزا و فڕۆکەوانیدا، زانایانی ڕۆژئاواش دانیان بە لە پێشدەستی و کارە گەورەکانیدا ناوە.

خوارزمی یەکەم کەس بووە کە بە وردی (سفر)ی بەکارھێناوە لە شیکارکردنی ھاوکێشە بیریکارییەکاندا [٥]، کە کەسانی ماتماتیکی سوودیان لێ وەرگرت و وایلێکردن کە بتوانن ھاوکێشە درێژەکان شیکار بکەن، و یەکەم کەس بووە کە پەیوەندی نێوان (جەبر) و (ئەندازە)ی دۆزیوەتەوە، ھەروەھا بەکارھێنانی ھاوکێشە جەبرییەکان بۆ شیکار کردنی بابەتە ئەندازەییەکان، و یەکەم کەس بووە بنچینەکانی شیتەڵکردنی ئەندازەیی داناوە.

ژیانی[دەستکاری]

خوارزمی لە خێزانێکی فارس ھاتووەتە ژیانەوە. وەلە بەغداد نشتەجێبووە

سەرچاوە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھناک بعض الالتباس فی الکتابات حول ما إذا کان الاسم الکامل للخوارزمی ھو أبو عبد اللە محمد بن موسی الخوارزمی}} أو أبو جعفر محمد بن موسی الخوارزمی ویلاحظ ابن خلدون فی عمل موسوعی : "إن أول من کتب علی ھذا الفرع (الجبر) کان أبو عبد اللە الخوارزمی، الذی جاء بعد أبو کمال شجاع بن أسلم". (MacGuckin de Slane). (Rosen 1831, pp. xi–xiii)، یذکر أن "أبو عبد اللە محمد بن موسی عاش وکتب تحت الخلیفة المأمون، لذلک یجب التمییز بین أبو جعفر محمد بن موسی، وأیضا، عالم الریاضیات والفلک، الذی تأنق فی ظل الخلیفة المعتضد (الذی حکم ٢٧٩-٢٨٩ ە، م ٨٩٢-٩٠٢). " ویشیر کاربینسکی فی استعراضە علی (Ruska 1917) أن (Ruska 1918) : "عن غیر قصد Ruska ھنا یتحدث المؤلف أبو Gå ʿ الآن ب م. م، وبدلا من أبو عبد اللە (ب) م. أ
  2. ^ Toomer ١٩٩٠
  3. ^ Hogendijk, Jan P. (1998). "al-Khwarzimi". Pythagoras. ٣٨ (٢): ٤–٥. ISSN 0033–4766. Archived from the original on 12ی Aprilی 2009. {{cite journal}}: Check |issn= value (help); Check date values in: |archivedate= (help) ١٩ی ئازاری ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Oaks, Jeffrey A. "Was al-Khwarizmi an applied algebraist?". University of Indianapolis. Archived from the original on 15ی Novemberی 2010. Retrieved 2008-05-30. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. '^ Will Durant, 'The Story of Civilization, Volume 4, The Age of Faith, pp. 241.