کورد (باشوور)
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
٣,٥٠٠,٠٠٠ | |||||||||||||||||||||
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |||||||||||||||||||||
ئێران (کرماشان، ئیلام، کوردستان، ھەمەدان) | ٢,٥٠٠,٠٠٠ | ||||||||||||||||||||
عێراق (دیالە، گەرمیان، کەرکووک، بەغدا، واسیت، میسان) | ١,٠٠٠,٠٠٠ | ||||||||||||||||||||
زمانەکان | |||||||||||||||||||||
کوردیی باشووری | |||||||||||||||||||||
ئایین | |||||||||||||||||||||
ئیسلامی شیعە، یارسان، یەھوودی | |||||||||||||||||||||
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |||||||||||||||||||||
کوردەکانی دیکە (لەک، گۆران، کورمانج، سۆران، زازا) |
کوردەکانی باشووری یان کوردە باشوورییەکانی کوردستان گەلێکی کوردن کە لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا دەژین و بە شێوەزاری کوردیی باشووری دەدوێن و سەر بە ئایینەکانی ئیسلامی شیعە و یارسانن. کوردەکانی باشووری لە ئێڵەکانی وەکو کەڵھوڕ، گۆران، زەنگەنە، کولیایی، سنجاوی، جومیر، بەدرەیی، مەڵەگشایی، ئەرکەوازی، مەھەکی، سۆرەمیری، گەڕووس، فەیلی و لەشارەکان و ئاوایییەکانی پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، کوردستان، ھەمەدان لە ئێران و دیالە، گەرمیان، کەرکووک، بەغدا، واسیت، میسان لە عێراقدا دەژین.
ھەندێک سەرچاوە کوردە لەکەکانیش کە لە باری زمانی، ئایینی و چاندی زۆر بە کوردەکانی باشوور دەچن سەر بە ئەم جەماوەرە دەزانن، بەڵام ھەندێکیش پێیان وایە کە کوردە لەکەکان بەھۆی دابەشبوونیان لەنێوان کورد و لوڕ ھەندێک تایبەتمەندیی جیاوازیان ھەیە و دەبێت وەکوو گرووپێکی سەربەخۆ لە کوردەکان پۆلێنبەندی بکرێن.
زمان
[دەستکاری]کوردەکانی باشووری کوردستان بە زمانی کوردیی باشووری دەدوێن و خۆیان بەو زمانە ھەر بە تەنیا کوردی دەڵێن.
ئایین
[دەستکاری]زۆربەی کوردەکانی باشووری کوردستان سەر بە ئایینی ئیسلامی شیعەن، بەڵام جەماوەرێکی بەرچاویش سەربە ئایینی یارسانن. ھەندێک سەرچاوە دەڵێت لە ڕابردوو و ھەتا سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمی زایینی زۆربەی کوردەکانی باشووری سەربە ئایینی یارسان بوونە.[ژێدەر پێویستە]