نەوید محەممەدزادە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
نەوید محەممەدزادە

نەوید محەممەدزادە (لەدایکبووی ١٩٨٦ لە ئیلام، کوردستانی ڕۆژھەڵات) ئەکتەری سینەما و شانۆیە لە ئێران. نەوید یەکەمین جار بە ھۆی ڕۆڵی لە فیلمی "تووڕە نیم'' ناوی دەرکرد. نەوید چەندین خەڵاتی بە ھۆی کایە لەم فیلمە و چەند فیلمێکی تر بۆ ئەکتەری پێبەخشراوە. لەساڵی ٢٠١٦ ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمی لانتووری بینی کە توانی داھاتێکی باش لە نێوخۆی ئێران کۆبکاتەوە.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

نەوید محەممەدزادە لە سیو دوەمین فێستیڤاڵی فەجر وەکو باشترین ئەکتەری پاڵپشتی دیاریکرا بەڕای داوەرانی فێستیڤاڵەکە بەڵام بەھۆی فشاری دەرەکیەوە خەڵاتەکەی پێنەدراو خەڵاتەکە درایە ڕەزا عەتاران. ڕەزا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کافە سینەما وتی: ئەو خەڵاتەی من وەرم گرتووە ھی نەوید محەممەدزادەتە و بۆیە من بە خەڵاتی خۆمی نازانم[١]

محەممەدزادە لە سیو چوارەمین فێستیڤاڵی فەجربە ڕۆڵگێڕان لە فیلمی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پالپشتی دەستەبەر بکات،[٢] لە سیو پێنجەمین خولی ھەمان فێستیڤاڵیش توانی بۆ دووەمین جار لەسەریەک خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی بەرێتەوە بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی بێ مێژوو بێ نیشانە،[٣] ھاوکات نەوید لە کاتی بردنەوەی خەڵاتەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە سێھەمین خەڵاتی فەجریەتی (بە ھەژمارکردنی تووڕە نیم)

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^  ڕەزا عەتاران لەگەڵ کافە سینەما فارسی - دواین سەردان ٨ی ٤ی ٢٠١٧
  2. ^ ناساندنی فیلمی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ - سەلام سینەما - کۆتا سەردان ٨ی ٤ی ٢٠١٧
  3. ^ براوەکانی سیو پێنجەمین خولی فەجر- کۆتا سەردان ٨ی ٤ی ٢٠١٧