فوئاد حوسێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فوئاد حوسێن بەگی مەلکشاهی
وەزیری دەرەوەی عێراق
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی
پێشینە بەھا ئەلراجی
وەزیری دارایی عێراق
لە پۆستدا بووە
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ – ٧ی ئایاری ٢٠٢٠
سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەھدی
پێشینە عەبدولڕەزاق عیسا
پاشینە عەلی عەلاوی
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان
لە پۆستدا بووە
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ – ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧
سەرۆک کۆمار مەسعوود بارزانی
پاشینە ھەڵوەشایەوە
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٩٤٦ (تەمەن ٧٧–٧٨)
خانەقین
پارتی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان (١٩٦٦–١٩٧٤، گەڕاوەتەوە لەوەتەی ١٩٨٣)
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (١٩٧٤–١٩٨٣)
خوێندن لە زانکۆی بەغداد

فوئاد حوسێن بەگی مەلکشاهی (لە دایکبووی ١٩٤٦، خانەقین) کەسایەتی سیاسەتمەداری کوردە، لەئێستادا وەزیری دەرەوەی عێراقە.[١] پێشتر وەزیری دارایی عێراق و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بووە.[٢][٣]

ژیان[دەستکاری]

فوئاد حوسێن لە ساڵی ١٩٤٦ لە خانەقین لەدایکبووە. لە ١٩٦٦/١٩٦٧ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەکات. ساڵی ١٩٧١، لە زانکۆی بەغدا خوێندنی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی تەواوکردووە.[٤] لەدوای شکستی شۆڕشی ئەیلوول، فوئاد دەچێتە ھۆڵەندا و لەوێ دەچێتە پاڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ھاوکات دەبێتە سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی کوردستان.[٤] لە ساڵی ١٩٨٣، واز لە یەکێتیی دەھێنێت و دەگەڕێتەوە ناو پارتی.

پۆستی حکوومی[دەستکاری]

فوئاد حوسێن لەماوەی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ تاکوو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧، لە سەردەمی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بووە، لەدوای جێگرتنەوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەوا پۆستەکەی فوئاد حوسێن ھەڵوەشایەوە و کەسی تر نەھاتە شوێنی. فوئاد لە کۆتایییەکانی ٢٠١٨ بۆ ناوەڕاستی ٢٠٢٠، بووە سەرۆکی دارایی عێراق لە کابینەی سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەھدی. دوای ھەڵوەشانەوەی کابینەکەی عەبدولمەھدی ئەوا مستەفا کازمی کابینەیەکی نوێی ڕاگەیاند و فوئاد حوسێن کرایە وەزیری دەرەوەی ئەم کابینەیە و تا ئێستاش لەو پۆستە بەردەوامە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ فوئاد حوسێن مە لکشاهی بووە وەزیری دەرەوەی عێراق ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ نووسراوە.
  2. ^ د.فوئاد حوسێن مه لکشاهی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان: مالیکی دەبێ بگۆڕێ یان دەگۆڕدرێ ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان، ١٧ی ئایاری ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ فوئاد حوسێن مه لکشاهی وەزیری دارایی عێراق: بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە ئابووری بدەین سیاسەتێکی نوێ پەیڕەو دەکەین ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر، ١٧ی ئایاری ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ ئ ا فوئاد حوسێن.. لە پێشمەرگایەتییەوە بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق، ماڵپەڕی ئاژانسی ئەنادۆل، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.